بەشێک لە چالاکییەکانی میت لە ناو راگەیاندن و کەناڵەکانی سەر بە پارتیی (بەشی سێیەم)

Wednesday, 09/12/2020, 14:42

6494 بینراوە


دەزگای جاسوسی میت لە رێگای (تیکا-TIKA)وە ، کەرتی خوێندن بۆ سیخوڕیی ئامادە دەکات!
پێشەکیەکی کورت:
ئەم راپۆرتە هەواڵە لێرەدا بڵاوی دەکەینەوە، بەشی سێیەممە.... ئەم بابەتە گرنگە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان، روناکبیران ، میدیاکارانی سەربەخۆ ، ئاگادار بن چۆن دەزگای جاسوسی میت ، چۆن کەرتی خوێندن لە سەرەتاییەوە تا زانکۆکان دەخاتە خزمەتی سیاسەتی بە سیخوڕیکردن و دابڕینی تاکی کورد لە بوونی خۆی.....فەرمون:
نیاز حامید.
------------
(تیکا- TIKA) لە باشوری کوردستان لە بەشی پەروەردە، تۆی خۆی دەچێنێت!-بەشی سێیەم.
(تیکا-TIKA) واتا ( ئاژانسی کۆردیناسۆر و هەماهەنگی تورك) .
لە باشوری کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ میتی توركان، راستەوخۆ دەست دەخاتە ناو کاروباری دیبلۆماسی و ئابوری و سەربازی و پەروەردە ، لەمکارەشیدا تادێت کارەکانی گەورە دەکات و، ئێستاش لە رێگای (تیکا) لەژێر ناوی چالاکی هاوکاری و پەروەردە، خۆی خزاندۆەتە ناو کۆمپانیا و قوتابخانە و سەندیکاکانی سەر بە پارتی و، لەناو خەڵك و خوێندکاران و کارمەندەکاندا تۆی سیخوڕی دەڕوێنن .
کاروخەباتی میتی توركان لە باشوری کوردستاندا، بەهەموو شێوەیەك ئاشکرابووە هەربۆیە بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشکردنی سیمای خۆیان لەژێرناوی هاوکاری و پەروەردەدا پەرە بە کارەکانی خۆیان دەدەن .
(تیکا) کە وەك رێکخراوێکی سەر بە میتی توركان لە باشوری کوردستان دەستی کردووە بە ئەنجامدانی کارەکانی ،لە بوارەکانی پەروەردە وەك دەزگایەکی خێرواز لە باشور کاردەکات و ،دەیانەوێت لەناو خەڵك و خوێندنگاکاندا تۆی سیخوڕی بچێنن و، بۆ گەیشتن بە مەرامەکانیشیان سەرقاڵی پەروەردەکردنی خەڵکن ، بەتایبەتی چینی گەنجان . بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەتە دەستمان میتی تورك لە رێگای (تیکا)وە، مامۆستا و کارمەندانی کۆلێژ و زانکۆ و خوێندنگا ئامادەییەکان رادەهێنێت ، تاکو پەروەردەیەک بە خوێندکاران بڵێنەوە تا زەمینەسازیی بۆ سیخوڕیکردن ئامادە بکەن.

- بە کۆلێژی (عیشق) دەستیان پێکرد و ئێستاش بەناوی (تیکا) وە بەردەوامن

یەکێک لە شێوازی کارەکانی ( تیکا ) کە زۆر گرنگە لە رێگای پەروەردەوە ،پەرە بە سیاسەتی ئەسیملاسیۆن-دابڕان دەدەن و، لە هەمانکاتدا لەناو خوێندنگاکاندا سەرقاڵی کاری بە سیخوڕکردنی خوێندکارانن . لە ناو هەمان دەزگا لە هەولێر ، بەشێک کراوەتەوە بە ناوی هاوکاری و خەڵات بەخشینی سەرۆ کۆماری تورکیا ،لەو کۆلێژەی کراوەتەوە بۆ کچان، خەڵاتیان پەخش کردووە ، هەربۆ ئەم مەبەستە زۆرێك لە خوێندکاران تامەزرۆی تورکیا بوونە و هەندێکیشیان بردوون بۆ تورکیا.
لە پێشدا کۆلێژی (عیشق) لە باشوری کوردستان لەلایەن (فەتحوللە گولان)ەوە بەڕێوەبراوە و ،بۆ ئامانجی ئەسیملاسیۆن-دابڕان و مراندنی رووحی نەتەوەیی و نیشتیمانی خوێندکارانیان بەکارهێناوە ، حاڵی حازر بە هەمان مەبەست و هەمان ئامانج لەلایەن (تیکا) وە، ئەم ئامانجانە لە ئەستۆ گیراوە . (تیکا) لە باشوری کوردستان بە گشتی خاوەن ١٥ کۆلێژ و دەزگای خوێندنی باڵای ترە کە یەکێکیان لە زانکۆی (سەڵاحەدین) لەبەشی زمان و ئەدەبیاتی تورکە ، ئاشکرابوو کە (تیکا) ئەم کۆلێژ و قوتابخانانە لە ژێر ناوی هاوکاری و خەڵات بەخشێنەوە بۆ ئامانجی بە سیخوڕکردن و ئەسیملاسیۆنی گەنجان بەکاری دەهێنن ، بەتایبەتی ئەو گەنجە کوڕ و کچانەی کە خانەوادەکانیان سۆزیان هەیە بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و، زیاتر لێیان دەچنە پێشەوە و هاوکاری زیاتریان دەکەن .

- میتی تورك لە رێی بەرەی تورکمانییەوە سیخوڕ پێدەگەیەنن:

پێشوتر دەوڵەتی تورك بۆئەوەی لە ناو عێراقدا کێشمەکێش و ئاڵۆزی و گرژی بخوڵقێنێت بەرەی تورکمانی عێراقیان بەکاردەهێنا ، بەڵام ئێستا هەمان بەرەی تورکمانی لەلایەن (تیکا)وە بەکار دەهێنرێت و لەناو ئەم بەرەی تورکمانییەدا سیخوڕ پێدەگەیەنن ، یەکێك لەوانەی کەلەلایەن میتی تورکەوە ئەرکدار کراوە و، لە کەرکوك و(هەولێر) کارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکات (ئایدن مەعروف)ە .
بۆئەوەی هەواڵ و زانیاری بە ووردودرشتی کۆبکاتەوە میتی توركان لە باشوری کوردستان (تیکا)ی ئەرکدارکردووە و بۆ ئەم مەبەستەش لە (تەلەعفەر)ەوە تاکو (خانەقین) ئۆفیسیان کردۆتەوە و ،خەڵكی دەکەن بە جاسوس . بەگشتی لە باشوری کوردستان ١٣٥٠ کۆمپانیای تورکیا بوونیان هەیە بە کۆمپانیای بیناسازیشەوە ، زۆربەی ئەم کۆمپانیانە راستەوخۆ کار بۆ میتی تورك دەکەن ، لەناو کەرکوك و دەوروبەری بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، بە سیخوڕکردنی خەڵك بەرەی تورکمانی عێراقی بەکاردەهێنرێت کە سەرۆکەکەیان (ئەرشەد ساڵح)ە و، هەروەها (ئایدن مەعروف) یش بۆ هەمان مەبەست لە ئێستادا لەناو (تیکا) کاردەکات و، بۆ ئەم مەبەستەش سەرقاڵی کردنەوەی ئۆفیسی خۆیەتی .

لە تورکییەوە / رێبوار هەمەوەندی .
سەرچاوە/ ماڵپەڕی ستراتیژییەتی لێکۆڵین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە