گەنجان و بۆمبی مۆڵۆتۆف

Saturday, 12/12/2020, 11:56

5174 بینراوە


لەسەردەمی خۆنێشاندانەکاندا لەئیستادالەکوردستان نوخبەیەک لەگەنج دروست بوە زۆرشارەزاو بلیمەتە لەهەمو ئاستەکاندا من پێشتر دەم گوت گەنج هەر خەریکی پۆ پجین و ئاگایان لەدونیا نیە بەڵام تێڕوانینەکەم هەڵەبو دوای ئەوەی ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنجم دیت لەخۆنیشاندا نەکانی سلێمانیدا زۆر شارەزا بون لەبەکار هێنانی بۆمبی مۆڵۆتۆف دا بەڕاستی چاونەترسن ، سەرەڕای ئەوەی گلەیم هەبو لەهەندێکیان کە بەردیان دەگرتە ترافیک و مۆتەی مرورەکانی سەر جادەیان دەخست هەڵبەت ئەم جۆرە کردارانە ئاساین لەخۆ پیشاندانێکی پڕلە توندو تیژیدا بەڵام ڕاستی ئەو بۆچونەم بۆ دوپات بویەوە کە ئەو نوخبە لە گەنج نەشارەزانین ودەتوانن ڕابەری بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی لە ئەستۆ بگرن هەر چەندە کەمێک پەروەردەیان دەوێت لەوڕوەوە کە ماڵی گشتی موڵکی مەسئولین نیە دائیرەو فه رمانگەی دەوڵەتی هی ئەوەنین بسو تێن بشێوێنرێن ئەگەر ئێوە ئەوەندە داخ لەدڵن بڕۆن کۆمپانیای لێپرسراوان بسو تێنن مەڵبەندو کۆمیتەکان ناوچەو مەکۆو شوێنە حیزبیەکان بسو تێنن ئەو مومتەلەکاتانە تاڵان بکرێن کەموڵکی حیز بن باچیترئاسەواریان نەمێنێت لەناو کوردستاندا چونکە ماشێنی حیزب چینێک لەمشەخۆر دروست دەکات چینێک کۆیلەو دەربار دروست دەکات بۆیە ئامۆ ژگاریم بۆ توێژی گەنجانی ڕاپەڕیو پاراستنی شوێنەگشتیەکانە وێران کردنی دامو دەزگا حیزبیە مشە خۆرە کان گرنگە ئێوەی توێژی گەنج یەک بگرن نەهێڵن کۆیلەو دەربار بخزێنە ناوتان و ئامانجی پیرۆزی خۆنیشاندان بەلاڕێدا ببەن کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەم بەرپرسە گەندەڵانەدایە ئەم دزانەی کوردایەتی ئەم نیشتمان فرۆش و ما فیایانەی نەوت چیمەنتۆ دزە کان داگیر کارانی ماڵی گشتی نەوەک فەرمانگەو موڵک و ماڵی گشتی بەهیوام ئەو مەسیجە بگاتە هەمو خۆپیشاندەرێکی دڵسۆزو ئیتر دەست بپارێزن لەو سوتاندنەی موڵکو ماڵی گشتی ئێمەی خۆپیشاندەر هەمیشە جەخت لەسەر پاراستنی موڵکی گشتی دەکەینەوە سەر کەوتو بێت خەباتی مەدەنی توێژی گەنجی زێت گەنجی زیرەک و گەنجی ڕۆشنبیر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە