چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له‌سه‌ر كتێبی (عه‌شق و خه‌بات و ئازادی) ئیبراهیم جه‌لال

Friday, 03.19.2021, 3:35

688 بینراوە


هه‌رسێ كتێبه‌كانی (شۆڕشی ئه‌یلول و بنیاتنان و هه‌ڵته‌كاندن) و (چه‌پكێك له‌ مێژوی كۆمه‌ڵه‌) و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ناوبراوم خوێندۆته‌وه‌.
ده‌مه‌وێت چه‌ند هه‌ڵه‌یك كه‌ له‌ كتێبی )عه‌شق و خه‌بات و ئازادی( نوسه‌رى ڕاست بكه‌مه‌وه‌، كه‌ نه‌ده‌بوو ئه‌و هه‌ڵانه‌ به‌سه‌ریداتێپه‌ڕن!
1- نوسه‌ر له‌ لاپه‌ڕه‌ 209 دا ده‌نوسێت، له‌ ڕۆژی 16/3/ 1988 كه‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕویدا، به‌هۆی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران و كه‌ناڵه‌كانی (الجزیره‌، العربیه‌) كوردانی ئه‌ڵمانیابێ جیاوازی بیروباوه‌ڕ و سنوری ده‌ستكردی داگیركه‌ران.
به‌ نوسه‌ر ده‌ڵێم ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ له‌و به‌رواره‌دا بونیان نه‌بوو، الجزیره‌ له‌ به‌رواری 1/11/1996 دامه‌زرا، وه‌ كه‌ناڵی العربیه‌ له‌ به‌رواری 3/3/2003 دامه‌زراوه‌! ئیتر نازانم نوسه‌ر به‌چ مه‌به‌ستێك ناوى ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ى هێناوه‌؟!
2- له‌ لاپه‌ڕه‌ 215 دا ده‌نوسێت، له‌پاش ڕێككه‌وتنی عێراق و ئێران كاره‌ساتی شه‌ش ئه‌نفاله‌كه‌ و غرووری له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری عێراق له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێم هه‌مومان ده‌زانین كاره‌ساتی ئه‌نفال به‌ هه‌شت قۆناغ ئه‌نجامدرا نه‌ك شه‌ش قۆناغ، به‌ڵكو ئه‌مه‌یان هه‌ڵه‌ى چاپ بێت.
٣- له‌ باسی ڕاپه‌ڕین و كۆڕه‌ودا لاپه‌ڕه‌ 237 ده‌نوسێت، به‌نده‌ 12 كاسێتی دوو سه‌عاتیم له‌ ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی( الجزیره‌ ، العربیه‌) له‌سه‌ر ئه‌نفال و كیمیا باران و كۆڕه‌ و شه‌ڕی عێراق و ئێران و كویت هاوپه‌یمانان تۆماركرد، بۆ ئه‌مه‌ش دیسان كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌كه‌ى خاڵى یكه‌مه‌وه‌، وه‌ له‌ خاڵی یه‌كه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ماندایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ له‌و به‌رواره‌دا بونیان نه‌بوو! چونكه‌ ڕاپه‌ڕین و كۆڕه‌ و له‌ مانگی 3/1991 دا ڕویاندا.
4- له‌ لاپه‌ڕه‌ 279  له‌ به‌شی یازده‌یه‌م دا ده‌نوسێت سه‌ره‌تای هه‌ڵكردنی گێژه‌ڵووكه‌ی شه‌ڕ و له‌شكری ئیسلامی، نوسه‌ر لێره‌دا له‌ (له‌شكری ئیسلامی) مه‌به‌ستی (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستان- عێراق) ه‌، چونكه‌ پێشتر یه‌كێتی نیشتمانی له‌ ساڵی 1982 به‌شه‌ر هاتبون له‌گه‌ڵ حیزبێكی ئیسلامی كوردی سه‌ربه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ناوی له‌شكری ئیسلامی، بۆیه‌ نوسه‌ر ده‌بوو ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌ك خۆی بنوسێت، نه‌ك به‌ناوی له‌شكری ئیسلامی.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌ چاپی داهاتویدا ئه‌و هه‌ڵانه‌ ڕاست بكاته‌وه‌.