گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەڵوێستی تورکیا!


هەموومان نیولیبڕالیستین (بەشی سێیەم)

Tuesday, 04.06.2021, 10:41

481 بینراوە


ئەو چەمکانەی نیولیبڕالیزم بەکاریاندێنێت، زیاتر لەوەی ک شەفاف بن، پەنهانکەرن. بازاڕ وەک سیستەمێکی سروشتییە کە بەشێوەی جازیبیە کاریگەری یەکسانی لەسەر هەمومان هەیە . بەڵام بازاڕ بەقوڵی دەرگیری پەیوەندیەکانی هێزە.ئەوەی بازار دەیخوازێت بەشێوەیەکی سروشتی یەکسانە بەخواستەکانی کومپانیا کان و سەرۆکەکانیان.اندرو سایر دەڵێت: بەرهەم هێنان دوو واتای جیاوازی هەیە : یەکێکیان دابینکردنی ئابوری و چالاکی کۆمەڵایەتی بەسودو بەرهەم هێنانە،ئەویتر کڕینی سەرمایەی بەردەستە بۆخراپ بەکارهێنانی سودی قەرز،سودی پشکەکان و موڵکانە .سود وەرگرتن لە یەک وشە بۆ چالاکیە جیاوازەکان"سەرچاوەی سامان دەشارێتەوە"بەو شێوەیە ئێمە لە ناسینەوە و دەستنیشانکردن لەنێوان شاردنەوەی سامان و بەرهەم هێنانی سامان سەرمان لێدەشێوێت.
 سەدەیەک پێش ئەوانەی سامانیان بەمیرات بۆمابۆ وە گاڵتەیان بە تازە پێگەیشتوان دەکرد،بازرگانان خۆیان وەک ئیجارە وەرگردادەنا، کارئافەرینانی خۆیان بەکرێدەدا تا مەقبوڵیەتی کۆمەڵایەتی بەدەست بێنن،ئەمڕۆ پەیوەندیەکان پێچەوانەبونەوە، ئیجارە وەرگران و میرات بەران خۆیان وەک کارئافرین دادەنێن،ئەوان پڕوپاگەندەی ئەوەدەکەن داهاتی بێ ڕەنجی خۆیان بە ڕەنج زەحمەتی خۆیان بەدەستهێناوە. ئەو گومناوی و سەرلێشێواویە، بەبێناوی و بێمەکانی سەرمایەداری مۆدێرن پەیوەندی هەیە. ئەمەواتا ئەو مۆدێلی خۆبەدەستەوەدان و ئیمتیازەکان،کە بۆتە هۆی ئەوەی کارگەران نەزانن بۆکێ زەحمەت دەکێشن. واتا کۆمپانیا گەلێک کەلەتۆڕی سیستەمە پەنهانە بێسنورەکان جێگیر بوون.واتا سیستەم گەلێک کە تەنانەت پۆلیسیش توانای ئاشکراکردنی خاوەنانی ڕاستەقینەی ئەو شەریکانەی نییە،واتا ڕێوشوێنەکانی باج،کە فێڵ لەحکومەتەکان دەکرێت ،لەکۆتایشدا واتا گورزلێدانی ئابوری کەهیچ کەس سەری لێدەرناکات. زۆر بەتوندی پارێزگاری لە بێناوی نیولیبڕالیزم دەکرێت،ئەوانەی کە بە هایک،فۆنمیزس، فریدمن،کاریگەرن،نکۆڵی لە واژەی نیولیبڕالیزم دەکەن و دەڵێن لەمڕۆدا ئەم چەمکە سوکایەتیی ئامێزە.ئەمەش هەندێ ڕاستی تێدایە،هەندێکیان خۆیان لیبڕالی کلاسیک،وهەندێکیان خۆیان بە اختیارگەرا دەزانن.بەڵام هەردو تەعبیرەکە گومڕاکەرن. چون ئەوە دەخەنە مێشکەوە کە ڕێگای کۆیلایەتی،بیرۆکراسی، یا بەرهەمەکەی فریدمان سەرمایەداری و ازادی لەخۆگری هیچ خاڵێکی ناکۆک نین.
.لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ،خاڵێکی پەسند لە نیولیبڕالیزم،یان لانیکەی لەقۆناغی سەرەتادا هەیە.فەلسەفەیەکی جیاوازو نوێ بوو،داهێنەرانەبوو،کە تۆڕێکی ڕێکخراوی بیرمەندان و چالاکانی بەبەرنامە یەکی کرداری و ڕۆشن پەرەیان بە نیولیبرالیزمدەدا.هێمن و پتەوبو.هەروەها سەرکەوتنی نیولیبڕاڵیزم کاردانەوەی شکستی چەپ بوو،لە ۱۹۲۹ کەئابوری ئازاد بە فاجیحه گەیشت،کینز تیۆرێکی ئابوری تەواوی وەک جێگرەوە ئامادەکرد.وەختێک مۆدێلی کینزی لە بەڕێوەبردن دا لەکارکەوت،جێگرەوەی ئامادە هەبوو بۆ ی،بەڵام لە ۲۰۰٨ کە نیولیبڕالیزم لێک هەڵتەکا هیچ جێگرەوەیەک نەبو،بەهۆی ئەمەوەیە کە جەستە بێڕوحەکان دەجوڵێنەوە.هەشتاساڵە کە چەپ و ناوەند هیچ چوارچێوەیەکی تەواوی نوێی لە ئەندێشەی ئابوری خەلق نەکردووە. هەر جارێک ناوهێنانی لۆردکینز،واتا یەکجار اعتراف بە شکست.ڕێگا چارەی کینزی بۆچارەسەری قەیرانەکانی سەدەی بیست ویەکەم واتا چاوپۆشین لە سێ مەسەلەی بنەڕەتی:یەکەم ڕێکخستنی خەڵک لەدەوری ئایدیای قەدیمی دژوارە،دوەم کەموکوڕەیەکانی کە لە حەفتاکان دەرکەوتن ئێستاش چارە نەکراون،سێیەم و گرنگترینیان ڕێگاچارە بۆ وەخیمترین کێشە کان ،واتا قەیرانی ژینگە هیچ حەرفێکی بۆوتن نییە،میکانیزمی مۆدێلی کینزی جوڵێنەری خواستی بەکاربەران بو،بۆ پێشکەوتنی ئابوری.خواستی بەکاربەران و پێشکەوتنی ئابوریش جوڵێنەری بنەڕەتی وێرانکردنی ژینگەیە
لە مێژوی مۆدێلی کینزی ونیولیبڕالیزم تێدەگەین کە بەتەواوی دژبونی یەک سیستەمی شکستخواردو بەس نییە،دەبێت جێگرەوەی ڕێکو پێک و تۆکمە بخرێتە ڕوو،ئەرکی بنچینەیی حیزبەکرێکاریەکان ،دیموکراتەکان،ئامادەکردنی یەک بەرنامەی ئەپۆلۆیە،بەڵام لە بواری ئابوریدا،تێکۆشانی ئاگایانەبۆ دیزاینی نیزامێکی نوێ کە لەئاستی پێویستیەکانی سەدەی بیست ویەک بێت...
نووسینی:. جورج مونبیو
و.ەرگڕانی: مەحمود عەبدوڵڵا