ئاشكراكردنی پیلانێكی مەترسیدار دژی تەندروستی خەڵك

Tuesday, 06/04/2021, 10:45

4951 بینراوە


پیلانێكی مەترسیدار لەسەر سەلامەتی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، فرۆشتنی وەزارەتی تەندروستیە بەكۆمپانیاكانی داودەرمان و مافیاكانی بواری پزیشكی. لەم كابینە تازەیەی مسرور بارزانیش ئەو پیلانە باشتر ڕەنگ دانەوەی هەیە كە هەردو حیزبیش پۆستی وەزیر و جێگرەكانیان بەخشیوە بەكەسانێ كە پێشینەی مەترسیداریان لەبواری داودەرماندا هەیە. قۆناغەكانی ئەم پیلانە بەوردی بەم شێوەیە جێ بەجێ ئەكرێ:-
+لاوازكردنی كەرتی گشتی تەندروستی واتە نەخۆشخانە حكومیەكان كە هیچ جۆرە دەرمانێكی زەروور بۆ نەخۆشی تیا نیە. دكتۆرەكان بەهۆی لێبڕینی 21%ی موچە و نەمانی كۆمەڵێ دەرماڵە، نەخۆشخانە گشتیەكان بەجێئەهێڵن و ڕووئەكەنە نەخۆشخانە تایبەتەكان.
+وەزارەتی تەندروستی باجێكی زۆر رەمزی لەنەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت وەرئەگرێ. هیچ جۆرە چاودێریەكیش بەسەر نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان ناكات. هەر كەس بچێتە ئەو نەخۆشخانانەش ئەبێ ماڵ وموڵكی خۆی لۆ عەمەلیاتەك بفرۆشێ. ڤیزای وڵاتانیش نیە تا نەخۆش وەك جاران بچێتە ئوردن و هیندستان.
+وەزارەتی تەندروستی هیچ چاودێریەك بۆ كوالیتی دەرمان ناكات و دەرمان زۆر جاران وەك ژەهر وایە، بۆیە سەركۆڵان و گەڕەك و جادە نیە پڕ لە سەیدەلیە و دەرمانخانە نەبێ لەبەر رێژەی زۆری خەڵك.
+دواپیلانی وەزارەتی تەندروستی داخستنی قوتابخانەكانە بەهۆی مەترسی كۆرۆنا، باشە كەس پرسی لۆ دیسكۆ و كافتەریای نێرگەلە و باڕەكان داناخرێ؟ ئایا قوتابیەك دوور لەیەكتر لە مەكتەب وانەبخوێنن توشی كۆرۆنا ئەبن یا لە كافتریا دوكەڵی نێرگەلە و جگەرە بەسەر یەكتردا بكەن؟. خاوەنی تەگبیری ئەم داخستنی قوتابخانانەش كە +رەهێڵ فەرەیدون+ی جێگری تازەی وەزیری تەندروستیە كەسێكە كە خۆی هیچ ئەزمونی پزیشكی نیە بەڵام خاوەن كۆمپانیای دەرمان و نەخۆشخانەی كەرتی تایبەتە لە ماوەی دەست بەكاربونیەوە باجی زۆری خستۆتە سەر داودەرمان و ئەركی سەرشانی خەڵكی گرانتر كردیە، بەڵام لۆ وەزارەتی تەندروستی باج ناخاتەسەر جگەرە و ئەلكحول؟. بۆ لە نەخۆش خانەی كەرتی تایبەت ناپێچێتەوە لەسەر نرخەكانی؟. 
ئەرێ ئەگەر دكتۆرێكی فەل و ساختە نیت بۆچی بزنس بە گیان و تەندروستیان قبوڵ ئەكەن و قوتابخانە كە سەرچاوەی زانستومەعریفەتە دای ئەخەن بەڵام باڕ و دیسكۆو نێرگلەخانەكان بەكراوە ئەهێڵنەوە؟. 
بۆچی دەرمان لە نەخۆشخانەی گشتی ناهێڵن و رۆژبەرۆژ دەرماڵەی دكتۆرو كارمەندو پەرستاران ئەبڕن تا تاقەتی خزمەتیان نەبێ!؟
ئەم میلەتە بەش مەینەتە ئەبێ بازرگانی دەرمان و تەندروستیش وەك مافیاكانی دەسەلات و نەوت سوك ورسوا بكات تا لەوەش زیاتر ماڵی خەڵك كاول نەبێ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە