قوتابخانەو ڕێکخستنی حیزبی

Wednesday, 14/04/2021, 18:44

2582 بینراوە


حیزبی سیاسی لەناو ژینگەی پەروەردەیدا لەزۆنی سەوز سەرجەم پانتایی قوتابخانە کانی داگیر کردوە بەزۆر مامۆستا ناچار دەکرێت ببێتە حیزبی پەروەر دەکانیش زۆر بێ شەرمانەکار لەسەر زەمینەسازی بۆباڵا دەستی ئەو ڕەوتە حیزبیە توند ڕەوە دەکەن لەناو ژینگەی قوتابخانەکاندا لەکاتێکدا بەر پرسی یەکەمی پەروەردە لەسلێمانی ولەزۆنی سەوز سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە ، هەروەک ڕونە لەزۆنی سەوز لەسلێمانی گەر لەکۆمیتە ئەندام نەبیت وە فۆڕمی ئەندا میت نەبێت ئەوا ئەنیشتاین بەشاگرد بگرە ناهێڵن ببیتە یاریدە دەر یان بەڕێو بەری قوتابخانە لێپرسراوی یەکەمی پەروەردە کەبەڕێو بەری گشتیە بەقەدەر لێپرسراوی کۆمیتەیەک دەسەڵاتی نیەو ناتوانێت هیچ بڕیارێک دەر بکات بۆیە کادیرو ئەندا مانی کۆمیتە دەتوانن بچنە ناو قوتابخانە کانەوە و حەرەمی پیرۆزی قوتابخانە ببەزێنن کوبونەوە بەبەڕێو بەرە کان بکەن جەڵدی مامۆستایانی ئەندامی خۆیان دەکەن بەئاشکراش لەناو قوتابخانەو خوێندنگەکاندا تەراتێن دەکەن ، فۆڕم بەمامۆستا پڕدەکەنەوە دەیکەنە ئەندامی ئەڵقە لەگوێی حیزب بۆیە سیسیتەمی پەروەردە بەرەو کەناری لەناو چون ملی ڕێگەی گرتوە و نەتەوەیەکیان زەلیل کردوە زانایەک دەڵێت گەر سیاسەت لەدەرگاوە هاتەناو پۆل عیلم لەپەنجەرەوە خۆی فڕێ دەداتە دەرەوە بۆیە قوتابخانەکان مان بونەتە تەنبەڵخانەو پەروەردە ئیفلاسی کردوە ئەوەتاسیستەمی پەروەردە بەرەو لێک ترازانو هەڵوەشاندن دەڕوات لەلایەک بەهۆی پەتای کۆرۆنا لەلایە بەهۆی پەتای حیزب 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە