حكومه‌تی نه‌عامه

Wednesday, 05.19.2021, 23:34

1658 بینراوە


ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌ زۆر سیفاتیدا له‌ نه‌عامه‌ ده‌چێت

نه‌عامه‌ باڵی هه‌یه‌، به‌ڵام ناتوانێت بفڕێت، حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ خاوه‌نی باڵی سه‌ربه‌خۆییه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ كلكی به‌ده‌ست ناوه‌نده‌وه‌یه‌، باڵی سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌شی وه‌كو باڵی نه‌عامه‌ وایه‌ و ناتوانێت پێی بفڕێت.
نه‌عامه‌ سێ (گه‌ده‌)مه‌عیده‌ی هه‌یه‌، ئه‌م حكومه‌ته‌ش بۆیه‌ له‌ بردنی پاره‌ی مییلله‌ت تێر ناخوات، وه‌كو نه‌عامه‌ خاوه‌نی سێ دانه‌ مه‌عیده‌یه.
نه‌عامه‌ له‌ ڕاكردندا زۆر خێرایه‌ و له‌ كاژێرێكدا 70 كم ده‌برێت، ئه‌م حكومه‌ته‌ش له‌ راكردندا زۆر خێرایه‌ وه‌كو نه‌عامه‌، به‌ڵام به‌ره‌و دواوه.‌
نه‌عامه‌ په‌ره‌كه‌ی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ پاكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل، ئه‌م حكومه‌ته‌ش تا په‌ڕوباڵ نه‌كرێت سوودی لێ نابینرێت وه‌كو نه‌عامه.‌
ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی گێل بكات له‌ هه‌قێك یان قه‌رزێك و نه‌ی داته‌وه‌، پێی ئه‌ڵێن وه‌كو نه‌عامه‌ سه‌ری كردووه‌ به‌ ژێر لمدا. جا ئه‌م حكومه‌ته‌ش له‌ئاست مافه‌كانی خه‌ڵكدا وه‌كو نه‌عامه‌ سه‌ری كردووه‌ به‌ ژێر لمدا. بۆیه‌ خوانه‌خواسته‌ هه‌ڵه‌ نیم گه‌ر بڵێم ئه‌م حكومه‌ته‌ زۆر نه‌عامه‌یه.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر