گه‌وره‌ترین دزی و گه‌نده‌ڵی له‌ زیره‌ڤانی

Saturday, 05.22.2021, 1:47

3021 بینراوە


به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی  نه‌قیب به‌ناوی (ش ب)، ئاشكرا كردووه‌ كه‌ كارگه‌ی درومانی زیره‌ڤانی له‌ هه‌ولێر. له‌لایه‌ن لیوا غازی بابه‌كی به‌رپرسی ئیداراه‌و دارای زیره‌ڤانی یه‌وه‌، به‌ هاوكاری بانده‌كه‌ی نزیكی خۆی زیاتر له‌ 10 هه‌زار مه‌تر قوماشی سه‌ربازی له‌و كارگه‌یه‌ له‌ماوه‌ی 12 رۆژدا دیار نه‌ماوه‌ و، هه‌روه‌ها ئاشكرا كردووه‌ كه‌ لیوا غازی بابه‌كی بۆته‌ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دارو خاوه‌نی 20 ملیۆن دۆلاره‌و، ته‌نها نرخی مه‌رزه‌عه‌كه‌ به‌ 200 ده‌فته‌ر دۆلاره‌و، سوودی له‌ په‌یوه‌ندیه‌ دوو فاقی یه‌كانی ، له‌گه‌ل ره‌وان بارزانی برای نیچیره‌ڤان بارزانی و، له‌لاكه‌ی تریشه‌وه‌ له‌گه‌ل شیخ بابۆ مه‌سعود بارزانی و سیداد بارزانی ومه‌نسور بارزانی وه‌رگرتووه‌و، هه‌موویانی رازی كردووه‌، له‌ و داهاته‌ زۆره‌ی كه‌ ده‌ست فه‌رمانده‌یی زیره‌ڤانی كه‌تووه‌.
هه‌ریه‌كه‌یانی به‌ جۆرێك له‌ش یرنی چه‌ورو گه‌وره‌ رازی كردووه‌و، چه‌ند ساڵێكه‌ به‌وشێوه‌یه‌ له‌ شوینه‌كه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه‌، وێرای ئه‌وه‌ی چه‌ندین راپۆرتی له‌سه‌ر به‌رز كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ گشت لێژنه‌كانی سه‌ربه‌ زیره‌ڤانی شه‌راكه‌تی هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی له‌ كرینی سووته‌مه‌نی بۆ زیره‌ڤانی و، هه‌ر ئه‌فسه‌رێك به‌ گه‌نده‌لی رازی نه‌بیت، ئه‌وا نه‌ك لایده‌بات به‌لكو سزای بێ ره‌حمانه‌شی ده‌دات.
غازی بابه‌كی زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌ گوندی ئیتالی وئینگلیزی به‌ناوی نووسینگه‌ی تایبه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ل كچه‌ ئیرانی یه‌كان خه‌ریكی رابواردنه‌و، به‌ بێ ویژدانانه‌ پاره‌ی پیشمه‌رگه‌ی زیره‌ڤانی له‌ رابرواردن وسیكس بازی سه‌رف ده‌كات.
جگه‌ له‌ كرینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌ندین ملیۆن دۆلاری لاداوه‌ بۆ خۆی و، به‌ رازی كردنی كورانی بارزانی و سیداد بارزانی و، ره‌وان بارزانی برای نیچیره‌ڤان بارزانی.
به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌( قادر) ناوێك لیوا غازی بابه‌كی بۆ سرینه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدۆیه‌ی له‌سه‌ر تۆمار كرابوو، له‌لایه‌ن كچه‌ عه‌ره‌بیكی مه‌غریبی یه‌وه‌، 50000 هه‌زار دۆلاری به‌نهینی دابوو، تا حه‌یا چوونه‌كه‌ی بشاریته‌وه‌.

هێمن هه‌ولێری