هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


نادر ھەرکی: بۆ ئەوە سەردانی نێچیرڤان دەکەم تا فێری وڵات بەڕێوەبردنی بکەم

Wednesday, 07.07.2021, 7:46

3837 بینراوە


نادر ھەرکی ئەو دادوەرەی لە ماوەی دە ساڵی وەک دادوەری دەستەی دەست پاکی ، یەک سزای تاوانبارانی نەداوە !!  سەدان دۆسیەی گەندەڵی و پیسخۆری بەرپرسەکانی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی داخست بۆ ھەمیشە وەک: دۆسیەی گەندەڵی :
1-  دکتۆر نوری عوسمان سەرۆکی دیوانی پێشوی ئەنجومەنی وەزیران .
2-  دڵشاد شەھاب وەزیری شارەوانی کابینەی نێچیرڤان بارزانی .
3-  دۆسیەی گەندەڵی نەوزاد ھادی ساڵی پار بڕیار بوو لە کەرەنتینەکە لەسەر شکاتی فرسەت سۆفی بگیرێیت ، بەڵام نادر ھەرکی دۆسیەکەی دیزە بەدەرخونە کرد .
4- دۆسیەی گەندەڵی بەھەدەر دانی سەدان دۆنم زەوی وەبەرھێنان کە نەورۆز مەولود بۆ ئیدریس نێچیرڤان تەرخان کربوو ، ھەروەھا وەرگرتنی بەرتیل بە بەڵگەوە بەڵام نادر ھەرکی دۆسیەکەی بۆ ھەمیشە داخست . 
5- دۆسیەی دزین و پڕکردنەوەی پسوڵەی ساختەی شێرزاد بەڕێوەبەری پڕۆتۆکۆڵی ئەنجومەنی وەزیران سەردەمی نێچیرڤان بارزانی . 
6- دۆسیەی گەندەڵی زەوەند نەوزاد ھادی کە دەست بەسەر بوو ، لەسەر بەرتیل وەرگرتن و فرۆشتنی زەوی شارەوانی ، نادر ھەرکی دۆسیەکەی داخست . 
7- دۆسیەی گەندەڵی فەرەیدوون عەوڵا بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی داخست لەسەر وەرگرتنی بەرتیل.
8- دۆسیەی بەکر کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێری داخست ، لەسەر دزی و گەندەڵی .
9- دۆسیەی گەندەڵی سادق مزوری و بیلال سکرتێری وەزیری ناوخۆ کریم سنجاری کابینەی پێشو داخست . 
10- دۆسیەی گەندەڵی ھێرشە ڕەش کونکردنی بۆری نەوت کە دەبوو ١٨ ساڵ زیندانی بکرێیت و پێی بژاردنی پێی بکرێیت بۆ ھەمیشە دۆسیەکی داخست . 
سەدان دۆسیەی دیکە کە لێرەدا نامانەوێیت ورد بینەوە و بچینە ناو دۆسییەکانیان.
 تا ئیستا لە مێژووی دەستەی دەستپاکی حکومەتی ئەم هەرێمە، یەک کەس بۆ ھەمیشە زیندانی نەکراوە ، لەسەر دزیی و گەندەڵی بەرتیل خواردن تەنیا زۆرترین دەست بەسەراگرتن چەند ڕۆژێک بووە و دواتر دۆسیەکە داخراوە، زۆرینەی داخستنی دۆسیەکانیش لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی بووە.
 بە تەلەفونی بەرپرسی لقێک یان بازرگانێک کەسێکی حیزبی نادر ھەرکی تاوانبار دۆسیەکە دادەخات،  ئەگەر بڕیار بێت دادوەر و پارێزەر بۆ خۆی دادگایی بکرێت و  پەڵەیەکی ڕەش بێت ، دەبێیت نمونەی گەورە گەندەڵ نادر ھەرکی بێیت . نادر ھەرکی لای دادوەرەکانی دادگای ھەولێر دەڵێت بۆیە زوو زوو دەچمە لای نێچیرڤان بارزانی تا فێری یاسا و بەڕێوەبردنی دەوڵەتی بکەم ، بێئاگا لەوەی ھەموو دادوەرەکان خەڵکی کوردستان دەزانیت مێژوویەکی ڕەش بۆ خۆی تۆمار دەکات و نێچیرڤان بەکاری دەھێنێیت بۆ شاردنەوەی گەندەڵی و فەسادی دار ودەستەکەی و دۆسیەکانی پێی دادەخات ..!
ئەگەر نموونەیەکی بچوک بێنینەوە لە نێوان دەستەی دەستپاکی حکومەتی عیراق و دەستە دەست پاکیەکی هەرێم، حاکم ئەحمد و نادر ھەرکی دەبینین ئەو حکومەی عیراق گوایە فەوزایە و تائیفیە و ووڵاتێکی وێرانە و داروخاوە دەبینین چەند ئەکتیڤ و بوێر و جەرائەتیان تێدایە بەبی دەست تێوەردان و ترس پیاوانە بەیاسا ڕۆژانە بەرێوەبەری گشتی و وەزیر دەست بەسەر دەکرێن و دادگایی دەکرێن و ئەوانەی دەچنە دەرەوی وڵات لە ڕێگای ئەنتەرپول داوا دەکرێنەوە .. بەڵام دەستەی دەست پاکی هەرێم، کە حاکم احمد و نادر ھەرکی ماوەی 10 ساڵە لێی بەرپرسن یەک دۆسیە نییە ھی بەرپرسێک دەست بەسەر کرابن و حوکم درابن.
 نادر ھەرکی بەڕاستەوخۆ گوتویەتی خۆم پیاوخراپ ناکەم .! باشە کەس نییە بپرسێت ئەی خۆت بەچی ئاوا بویتە خاوەنی ڤێلا! خاوەنی سەیارەی گرانبەھا و سەفەری وڵاتان بەچی دەکەیت ؟

هەولێر