کوردستان و خوزستان

Saturday, 07.24.2021, 22:58

2902 بینراوە


کاتیك باسی کوردستان دەکەم لێرەدا مەبەستم رۆژهەڵاتی کوردستانە.مەبەست لە ناوهێنانی خوزستانیش پارێزگایە کە لە باشووریی رۆژئاوای وڵاتی ئیڕانە.ئەو پارێزگایە لە سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەویشدا بە پێی پێویست پێی رانەدەگەیشتن.سەڕای ئەوەی کە خاوەنی مەزنترین ژێرخانی ئابووریی نەفت وغازە خەڵکەکەی هەژارانە دەژین.بە باوڕی من لەوڵاتێکی فرە نەتەوەیی وەک ئێران ئەگەر کورد وفارس وتورکمەن وبلووچ وئازەریی ئێڕانی بن.خەڵكی خۆزستان وەک نەتەوە لە نەتەوەی سەر بە نەتەوەی عەڕەبن.چون ئەو زمانەی کە پێی دەئاخفن پێی دەگووترێ،زمانی عەڕەبیی خوزستانی.ئەو پاڕێزگایە نزیکەی پێنج میلیون دانیشتووی هەیە لە بواری نفوسیشەوە پێنجەمین پارێزگای ئێڕانە کە ناوی شآریی ناوەندیشیی ئەهوازە کە بۆ خۆیان بە عەڕەبی پێی دەڵێن،ئەل ئەحواز.
٢٧٠٠ ساڵ پێش لە دایک بونی مەسیح پێشینەی شارستانییەتی هەیەو خەڵک تیدا ژیاوە.هەروەها خوزستان پڕ ئاوترین پارێزگای ئێرانە!ئەو پارێزگایە خاوەنی ٢٨ شارستان و٨٧ شآر ناوچە و١٤٥گووند و٨٢ شآرە.کە چی ماوەی چەند ڕۆژێکە لە زۆرینەی شاروناوەندی شآرەمەزنەکان خەڵك بە بەرفراوانیی خۆپیشاندانیان سازکردوە.هۆیەکەشی ئەوەیە سەرەڕآی دەوڵەمەندبوونی ئەو پاڕێزگایە خەڵكی هەژار بە دەست پێ ئاویی دەناڵێنن وئاوی خواردنەوەیان لە گەرمای پەنجا دەرەجە سەرووی خاڵ وەگیر ناکەوێ.
سەرەتای خۆپیشاندانەکان بیانوو نەبوونی ئاو بووە ،بەڵام چەند ڕؤژێکە رووی خۆپیشآندانەکان باریی سیاسیی بە خۆیەوە گرتووە وچەند کەسێکیش کوژراوبریندار هەیە وتەنانەت لە تاران وچەند شآری دیکەش پشتیوانیی لە خوزستانیەکان دەکرێ.درووشمەکان بەڕاشکاوی باس لە رووخانی کۆمەری ئیسلامی دەکەن،خەڵک بە ئاشکرائەو درووشمانە ئەڵێنەوە: مەرگ ونەمان بۆخامنەیی، مردن بۆ دیکتاتۆڕ،مەرگ ونەمان بۆ کۆماری ئیسلامی،ئێمە چیدی پەستیی قەبوڵ ناکەین …ئەودرووشمانە لە پرسیی نەبونی ئاوەوبوونە درووشمی سیاسیی.تائێڕە ئەو بەرخۆدانە هەڵقوڵاوی ناخی خوزستانییەکان بووە وهیچ حیزب ورێکخراوەیەکی سیاسیی لە پشت نییە.تەنانەت هیندێك حیزبیی سیاسیی چەپی دەمارگرژیی ئێڕانی پەرەست خۆیان لە کەڕیی داوە ونیگەرانی جوێ بوونەوە خۆزستانی عەڕيبین لە ئێران.نارەزایەتیەکان هێدی هێدی بەرفراوانتر دەبنەوە.سەرآی بونی هێزێکی مەزنیی سەرکوتگەر،خەڵک ناپرینگێنەوە.خوزستان بە بێ ئەوەی هیچ حیزب ورێکخراوەیەک هاندەریی ئەو خۆنیشآندانە بێ خەریکی پەل داوێتە شآرەکانی دیکەی ئێڕان وبەتایبەت شآری تاران.ئەو سەرهەڵدانە خۆڕسکە ودەسەڵاتیش دەزانێ جێگای مەترسییە.هەروەها لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێڕان وعێڕاقیشدا خوزستان ١٤ هەزارکەسیی لەوپارێزگایەدا بە کوشت چون،کەچی ئێستێ بەوشێوەیە بێ رحمانە سەرکوت دەکرێن ومامڵەیان دەگەڵ ئەکرێ.

رۆژهەڵاتی کوردستان:

رۆژهەڵاتی کوردستانیش یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە کەوتۆتە رۆژئاوای خاکی ئێڕان.من لەوتارەدابە هیچ شێوەیەک لۆمەی خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان ناکەم.ناڵێم وێنەی خوزستان بۆ راناپەڕن.چون بۆخۆشم لە خوزستان نیم وهیچ مەترسیەکم لە سەر نییە.ئیزنیش بە خۆم نادەم شێوەی چؤنیەتی ژیان بۆ کەس دیاری بکەم.بەڵام یەکێک لەو هۆیانەی کە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تووندی سەرکوت کراوە ئەگەردەسەڵاتی سەرکوتگەریی کۆماری ئیسلامی لایەنێکی ئەو بارودۆخە بێ،لایەنەکەی دیکەی دەگەڕێتەوە بۆ حیزبە فوسیلەکانی کەمپەکانی باشووری کوردستان کە پێیان دەگووترێ دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ فیداکاریەک نەمابوو خەڵک بەو حیزبانەی نەکا.بەڵام بێ سیاسەتیی وداماویی ئەوحیزبانە کارەساتێکی وەهای خوڵقاندوە کە خەڵک متمانەی خۆی لە ئاست ئەو لێکترازان وچەندبەرەکیەی حیزبەکان لە دەستداوە.لەوەتی هەن هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆیان لە ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکەدانەبووە.شەڕی ناوخۆیی ودووبەرەکی وخۆ بەزلزانیی تەوەریی سەرەکی سیاسەتەکانیان بووە.بۆ داهاتووش ئەگەر بگەڕێنەوە وبارودۆخێک دەخوڵقێنن کە هەزار رەحمەت دەبێ بە کفندزیی یەکەم.سی ساڵەی دەسەڵاتی جووت بنەماڵەمان لە باشوور دیت.ئەوانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش خراتر دەبینین.چما خەڵكی ئەهواز لە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەترسترن؟ ئەدی خەڵک بۆ راناپەرێ؟جوابکەی هاسانە.کاتی خۆی ڕاپەڕین،دەستکەوت چی بوو؟ماڵوویرانیی بۆ خەڵک بە جێ ماوکەمپنشینییش بۆ حیزبەکان.پاڵیان داوەتەوەو قسەی قەببە قەببە دەکەن.جار ناجاریش بۆ فریودانی کۆمەڵگای ساویلکە باسی یەکگرتنەوەش دەکەن!بە نیشآندانی چەند وێنە ودەم پانکردنوە لە سەر فەیسبوک دەخوازن وامان پێ بڵێن،یەک دەگرینەوە!ئەو هێز وپتانسیەلەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە وهەیە هیچکات لە خوزستان بونی نەبووە.بەڵام خەڵکی وەزاڵە هاتووئەوڕۆژانە بوێڕانە بە بێ ڕێنموونیی هیچ حیزبێك ورێکخراوەیەکە
درووشمی مرگ ونەمان بۆ کۆماری ئیسلامی دەنێرن بە بێ ئەوەی بترسن.بێدەنگیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر سەرکوتی کۆماری ئیسلامی تێدایە،لاوازیی ونە بوونی ستڕاتیژیەکی هاوبەشیی حیزبەکانیشی هاتۆتە سەر.هەرشت خەتای دووژمن نییە.
لە کاتی خۆیدا،هەم قاسملوو،هەم شەڕەفکەندیی،هەمیش مستەفاهیجری لە کورتە ویدئۆیەکدا بەرآشکاوی دەڵێن:ئیزن بەکەس نادەین کە خۆیان لە ئێمە بە ئێڕانیتربزانن!پرسیاری رۆژئەوەیە ماوەیەکە خەڵكی خوزستان لە بەر نەبونی ئاووکێشەی کۆمەڵایەتی وسیاسیی بە بەرفراوانیی ناڕەزایەتیی خۆیان دەردەبڕن ولێیان دەکوژرێ وبرینداریان هەیە.ئێوە کە خۆتان وحیزبەکانتان بە ئێرانی ئەزانن بۆچی هیچ هەڵوێستێکتان لە ئاست ئاڵؤزیەکانی خوزستان نییە.من جوابەکەی ئەزانم،هۆیەکە ترسە!
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە لە پاڕێزگای خوزستان بە گشتیی دوونەتەوە تێیدادەژین.لۆرەکان وعەڕەبەکان.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر