سیستەم وەک تاکە چەک دژ بە گەندەڵی.

Thursday, 07.29.2021, 13:25

1562 بینراوە


لە دونیای مۆدێرندا و لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا رۆژانە حکومەتەکانی دونیا و وڵاتان ھەنگاو بەھەنگاو لەو سیستەمە بەرێوەبردنە کلاسیکیەدووردەکەونەوە و بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی تەواوەتی ھەنگاو دەھاوێژن، بگرە ھیچ وڵاتێکی پێشکەوتوو نابینیت کە بەبێ سیستەمێکیپێشکەوتووی ئەلیکترۆنی کاروبارەکانی بەرێوەببات. 
چونکە به‌سیسته‌ماتیک کردنى دام و ده‌زگاکانى حکومه‌ت له‌هه‌ر وڵاتێک به‌تایبه‌تى له‌هه‌رێمى کوردستان خزمه‌تێکى گه‌وره‌یه‌ به‌ گه‌ل و  وڵات  هه‌روه‌ها  نیشانه‌ى پێشکه‌وتن و شارستانیه‌ته‌ .

گەندەڵی لەکوردستان  لە دیاردە تێپەریوە بووە بە کەلتور بەبێ جیاوازی سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی گرتۆتەوە گەیشتووین بە ئاستێککە واسیته‌ و واسیته‌کارى و خزم خزمێنه‌ و به‌رتیل خواردن رۆژانە زیاتر و زیاتر دەبن. پرسیار لە هه‌ر هاوڵاتیه‌ک دەکەیت شکواى هه‌یه‌ وناخوازێت ڕێگه‌ى بکه‌وێته‌ هیچ فه‌رمانگه‌یه‌کى حکومه‌ت . ھەر لە کەمتەرخەمی دەوام کردنەوە بگرە تا ئاستی لاوازی  زانیاری کارمەندانیحکومەت، زۆربەی ھەرە زۆری بەرێوبەر و کارمەندانی حکومی ئێستاشی لەگەڵ دابێ ئاشنا نین بە دونیای بەرێوەبردنی مۆدێرن و تەکنەلۆجیاو گۆرانکاریە سەردەمیەکان. 

کە ئەمە بووە بە درووستکردنی کۆمەڵێک رۆتینیاتی زۆر ناپێویست وە ئەو رۆتینیاتەی لە فەرمانگەکانی حوکمەتی هەرێمدا هەیە، هەرهاووڵاتییەک دەچێت بۆ هەر فەرمانگەیەک توشی کۆمەڵێک رۆتیناتی بیزارکەری ناپێویستی زۆر دەبێت و کە بەتەواوی هاوڵاتی ماندوو دەکەن.

 خاڵێكیتر کە زۆر گرنگە باسکردنی لەم بابەتە ئەویش بابەتی دەوام کردن و پابەندبوونە بە کاتی کارکردن،  کە ئەو بابەتە یەکێکە لەناشارستانیترین دیاردە چونکی زۆربەی كارمەند و بەرێوبەر  یان زۆردره‌نگ دەچنە‌ ده‌وام یان کە دەشچن کاتژمێرێک بگره‌ زیاتر کۆبونه‌وه‌ىهه‌یه‌  نیوکاتژمیر میوانى هه‌یه‌  نیوکاتژمیر تەلەفۆن ده‌کات  چه‌ندین جار ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌م به‌رپرسى به‌شه‌ دێته‌لاى  پێش ته‌واو بوونىده‌وامیش ده‌ڕواته‌وه‌   هتد ... له‌لایه‌کى دى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بەرێوبەر خۆى هه‌ڵه‌ و که‌موکوڕى هه‌یه‌ ناتوانى لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ  فه‌رمانبه‌رىکه‌مته‌رخه‌م بکات . یان ئه‌وه‌تا به‌یه‌که‌وه‌ له‌حزبێکن  و حزبیش له‌پشتیانه‌ !! 

کە ھەموو ئەو کێشانە چارسەریان ئاسانە و پێویستی بە ئیرادەی دڵسۆزێک ھەیە کارەکان بە سیستەم رێکبخات و ببێت بە چاودێر بەسەرسیستەمەوە چونکی دواجار ھاوڵاتیانی ئێمە شایەنی ژیانێکی باشتر و رێزگرتنێکی زیاترە کە ھەموو ئەمانە لە بەسیستەم کردنەوە وەدیدێن.