هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن

جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


خەتای کەس مەگرن!

Tuesday, 08.03.2021, 17:46

1470 بینراوە


لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ تاوانباریی سەرەکی مەسعود بارزانییە.

ئەوکارەساتەی کە لە شەنگال روویاندا،لە هەروڵاتێکی دیکە روویدابایە،بەخڕووپتوونی دەسەڵات دەستیی لە کار دەکێشایەوە وبەرپرسانی ئەو تڕاژیدایەشیان بەتاوانبارپێناسە دەکردو دەبرانە بەردەستیی دادگاییکی جێگای باوەڕوسزای خۆیان پێدەدرا.لە باشووری کوردستان تەنیا سەروەت وسامانیی ئەو وڵاتە لە لایان بەرپرسانی ئەو بەشە لە نیشتمان بەتاڵان نابڕێ.دەکرێ وڵاتێک بەهۆی شەڕەوە وێڕان بکرێ،بەڵام بە تێکۆشآنیی دانیشتوانی ئەو خاکە سەرلەنوێ ئەو وڵاتە ئاوەدان دەکرێتەوە.بەڵگەش شەڕی یەکەم ودووهەمیی جیهانییە کە زۆر وڵاتیی بەشداریی شەڕوێران بون بەڵام دوای چەند ساڵ ودەیە بونیادنراوە.
ئەوەی کە جێگای مەترسیە وقەرەبووکردنەوەکەی زۆر گرانە ئەوەیە کە مێشک ورێئالیتەی سیاسیی وئابوری وکۆمەڵایەتیی وزمان وکولتوری وڵاتێک وەها تێک بچێ، وێنەی باشووری کوردستانی لێ بێ وتێك بقرمێ!دەڵێن هیچ مرۆڤێک لە کونێکدا دووجار مار پێوەی نادا!ئەو گوتنە بۆ باشووری کوردستان وەرآست ناگەڕێ.
سی ساڵی رەبەقە کورد لە باشووری وڵات لە لایان دەسەڵاتدانی ئەو دووبنەماڵەی پەیتا پەیتا مار پێووەی دەدا!کەچی خەڵکی ساویلکە زۆر زوو تووشی ئالزایمێریی سیاسیی دەبنەوە وزوورابوردوولە بیر دەکەن ودەنگ دەدەنەوە وبەدەسەڵاتێک کە خێڕوبێڕیی بۆ داگیرکار زیاترە تا نەتەوەی کورد!
ئەردۆغآن مەسعود بارزانی فێڕکردبووکە لە شاشەی مێدیاکان بە راشکاوی بڵێ:ئێمە شەڕی ئایینی ناکەین لە شەڕی داعش دەگەڵ بەغدا بێلایەنین!ئەوە تەڵەیەکی فێڵاویی سیاسیی بووە کە بارزانی قەت بیریشیی لێ نەکردبۆوە.لەراستیدا هەر نەیدەزانی مەبەست لەو پەیامە چییە.بۆیە سەرەتا داعش بەرەو بەغدا دەڕۆیی،لە پڕ بایداوەورووی کردە ئیزدیەکان وباشووری کوردستان.ئەوەی کە بەسەر گەلی ئیزەدی هات لەوسەردەمەداکێ لێی بەرپرسیارە؟داعش دووژمنە،بەڵام خۆ بارزانی خۆی بە کورد دەزانێ!
هەزاران چەکدار لە شەنگاڵ بون.هەر کە ناوی داعشیان بیست وەک رێوی رایانکرد!کورتە ویدئۆیەکانی کاتی هەڵاتی فسمەرگەکان بە ئاشکرا پێمان دەڵێ:کۆمەڵگای کوردلە باشووری کوردستان کۆمەڵگایەکی وشیار نییە.دوای ئەو کارەساتە دەبوایە زۆر بەرپرس دەستیان لە کار کێشابایەوە.نەتەنیا ئەو کارەیان نەکرد،بەڵكوم زۆریی نەخایاند رێفڕاندۆمە ئابڕووبەرەکەی سەر هیشکێکی وەک گا… ماسعودیشمان هاتە سەر ونیوەی زیاتریی خاکی باشووری کوردستان بە بێ تەقەی چەکدارەکانی سەربەدەسەڵات لە دەستدا!ئەوشەویە کە عیبادی گوتی: کەرکوکمان بە بێ تەقە هەستاندەوە،دەبوایە بارزانی وتاڵەبانییەکان خۆیان بکوژن.
نەتەوەیەک زووزوو سەرۆک وبەرۆک بۆ خۆی داتاشێ وگۆرانیی پێداهەڵابڵێ وبچێتە بەردەرگاکەی وبە درووشم قسەی دەگەڵ بکا،درنگ دەگاتە ئامانجەکانی.چاولە هەڵسوکەوتی لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگیی بکەن!من نازانم ئەو گڕووکفە بۆ زوو هەڵدەچێ وزووش دەکوژێتەوە. کاک لاهوور لە سەرپرسیی کورد تووشی ئەو رۆژە نەبووە، لە سەر ناکۆکی ودابەشکردنی پۆست و سامانیی ئەو خاکەی کە دەگەڵ کوڕەکانی تاڵەبانی ئاوای لێ بەسەرهاتووە.پرسی سەرەکی دەسەڵاتە نەک کێشەی کورد.
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا تاوانباریی سەرەکی مەسعود بارزانییە،کە دەبێ لە دادگایەکی ناونەتەوەییدا پرسینەوەی لە سەر بکرێ.پاشآن داعش وەک جینایەتکارەکانی سەدە دادگایی بکرێن.ئالزایمێر نەخۆشیەکی مەترسیدارە کە مرۆڤەکان تووشی لە بیر چوونەوە دەبن،بەڵام ئالزایمێرێکی دیکەشمان هەیە کە پێی دەگووترێ ئالزایمێریی سیاسیی وکۆمەڵایەتی،بەوواتایە کورد لە باشووری کورستان دوورووداوی لە بیر دەچێتەوە،یەکەمیان ئەوەی کە دووژمن بەسەرمان دێنێ،دووهەمیشێان ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان بەسەرمان دێنن.