هەڵوێستی کورد لەم بارودۆخەدا

Thursday, 12/08/2021, 1:21

3720 بینراوە


وەک کەسایەتیەکی چالاکی بواری سیاسی داهاتوی گەلەکەمم بۆ گرنگە و هەوڵ دەدەم بە شێوەیەکی بەربلاو لێکدانەوەی خۆم بدەم و کوردستان بە چ هەلو مەرجێکدا تیدەپەڕێت 
نەتەوەی کورد و چواپارچەی خۆشەویستی کوردستان و حیزب و ڕیخراو و لایەنە سیاسی و کۆمەلایەتیەکانی کوردستانی گەورە 
دەسکەوتی نەتەوەی کورد کە بە خوێنی هەزاران شەهید ڕەنگینە و ئالای پیرۆزی نەتەوەکەمان بە سەربەرزی دەشەکێتەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ یەک بە یەکی شەهیدانی چواپارچەی کوردستان دادەنەوێنم و تا سەرکەوتن لە سەر ڕێبازی نەتەوەکەم بەردەوامم.ڵیرەدا دەمەوێ باس لە سەر زۆر خاڵی گرینگ بکەم کە بارودۆخی ئیمەی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستاندا بەرەوو کوێ دەچێت 
١- ڕۆڵی حیزبە سیاسیەکانی کوردستان،چۆنیەتی بەکارهێنانی رەوتی سیاسی و زیانەکانیان بۆگەلی کورد پلانی هاوبەشیان بو کوردستانی گەورە لە ئێستادا 
٢- دواکەوتنی مافی گەلی کورد و سەرچاوەکەی 
٣- دەستێوەردانی سیاسی و تیرۆر لە کوردستاندا 
٤- سیاسەتی ولاتانی دوژمن و بە ناو دراوسێ و کرەدەوەکانیان سەبارەت بە نەتەوەی کورد. 
٥- هۆکاری تیرۆر و گەندەڵی لە کوردستاندا و ڕێگاپێدانی دوژمنان بو نێو خاکی کوردستان 
بەش بە حاڵی خۆم تاکو دڵؤپێ خوێن لە گیانمدا بێت بۆ سەرکەوتنی نەتەوەکم لە هەر بوارێکدا بێت کۆتایی ناکەم. 
‌هەوڵ دەدەم بە بێ جیاوازی کەموکوڕیەکان بخەمە بەر چاوی هاووڵاتیان. 
بێگومان نکۆڵی لە ڕیخراوە سیاسیەکان بۆ وەدەست هێنانی مافی نەتەوەی کورد لە هەر بەشێکی کوردستاندا ناکرێت و هەوڵیان داوە کورد بە مافی خۆی بگات. ڕابردو شتێکی ترە و ئێستە و داهاتو شتێکی ترە. دەمەوێ ڕوونتر باسی بکەم! 
هەموو تاکێکی کورد دەزانێت کە پێش کاتی ڕۆخانی ڕژێمی بەعس حیزب و ڕێخراوە سیاسیەکان و پێشمەرگە چی دەویست و ئامانجی چی بوو هەموومان سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ هەڵوێستیان لەو بوارەدا، 
دەگەڕیینەوە بۆ دوای ڕۆخانی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس و هەڵوێست حیزب و لایەنە سیاسیەکان سەبارەت بە نەتەوەی کورد بەتایبەت باشوری کوردستان 
ئاراستەی حیزبەکان و لایەنە سیاسیەکان بە چ شێوەیەک بە پێچەواونەی خواستی گەل هەڵسوڕاو متمانەی نەتەوەییان لەدەستدا، 
کاتێک سەدام و ڕأێمەکەی ڕۆخا و لە سێدارە درا کاربەدەستان ئەمەرئکا پێیان وابوو کە کورد گرنگترین و بەهێزترین بەشی عێراقە بزانین چیان دەوێت بێگومان وایان دەزانی سەربەخۆیی باشوری کوردستانیان دەوێ. مەخابن هەر ئەو کاتە ئەمەریکا بۆی دەرکەوت کە ئەمانە نە حیزبێکی سیاسین و نە توانای ئیدارەکردنی هەرێمێکیان هەیە بە بێ وتووێژ هەردولا بە پارە کۆتاییان بە مافی چارەنوسی باشوری کوردستان هێنا. 
ڕوەتی درێژەدانی خەباتیان بە ئاراستەیەکی زۆر لاوازی سیاسیدا جەرخاند و هەرکامیان بوون بە داردەستی یەکێک لە وڵاتە دوژمنەکانی گەلی کورد، بەردەوام پەرەیان بە ئاڵوگۆڕی سیاسی و دانی دەسەڵاتی زیاتر بە بێگانە و دەسکەوتی لە مێژینە خۆێنی شەهیدانیان دا بە دەس دوژمنانەوە. 
لە کاتی پێکهاتنی ڕەوتی سیاسی لە نێو گەلی کورددا تاکو ساڵی ١٩٦٠ ی هەتاویی یەکێتی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا بێوێنە بوو، ماخابن ئێستە بە پێچەوانەوە بە هیچ شێوەیەک ناتوانن لە سەر ئاستی نەتەوەیەکی ٤٥ ملیونی یەکگرتوو بن بۆ وەدەسهێنانی مافی گەلی کورد، تاکو دێت پەرە بە دژایەتی یەکتر دەدەن و ئەمەش بوە بەهۆی کەمبونەوە باوەڕی گەلی کورد نسبەت بە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ئەمڕو. بواری چەواشەکاری و ڕەوتی سیاسی لە باشوری کوردستاندا تئسیری خستوەتە سەر پارچەکانی دیکە، 
دەبینین چۆن پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو جەرگە هەرێمی کوردستاندا دەدرێنە بەر گولە دوژماننی کورد و ولامی حێزبەکان تەنها ئەوەیە کە لە کاتی تیرۆری ئەندامانی حیزبەکانی ڕوژهەلاتدا ڕادەگەیەنن و دەڵێن بەڕێوەبەرایەتی حیزبی فلان خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین و ڕۆحی پاکی شەهید فلانی بە بەهەشت بەری شاد بێت، 
سەیر لەوەدایە خۆت دەستی دوژمنان بێنیتە سەر نەتەوەکەتو تیرۆرت بکەن و موشەکبارانت بکەنو لە دوایشدا بڵێن هاوبەشی خەمتانین؟
سیاسەتی هەڵەی ئەمڕوی حیزبە سەرەکیەکان وای لە نەتەوەی کورد کردوە کە بە هیج شێوەیەک نابین بە خاوەنی وڵاتێکی گەورە بە ناوی کوردستان، چونکە تەواوی دەسکەوتەکانی خۆێنی شەهیدان درایەوە دەستی دوژمنان، 
تاکە ڕێگا چارە بۆ گەلی کورد پاراستنی چوار هەرێمە. هەر بەشێکی کوردستان دەبێ لە هەوڵی ڕزگاری خۆیدا بێت 
هەلێکی زێڕین کە لە باشوری کوردستان بۆ گەلی کورد هاتە ئاراوە کە دەیتوانی بەو و پەڕی هێزەوە داکۆکی لە مافی کورد بکات چونکە مافی سەربەخۆیی هەرێمی پێدرابو دەیتوانی بە هەر شێوەیەک بیەوێت داوای مافی کورد بکات. ئەو هەرێمەش ئێستە مەکۆی دوژمنان و نەیارانی کوردە کە بە هەموو شێوەیەک دەست لە هیچ کردەوەیەکی تیرۆر ناپارێزن 
ئێمە دەبێ باش بزانین کە چوار دەسەڵاتی دیکتاتۆر دوژمنی نەتەوەی کوردن و بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادەن کورد بە مافی چارەنوسی خۆی بگات، سەرەڕای ئەوەش کە دوژمنانی خۆم دەناسم دەیانهێنم نێو گۆڕەپانی سیاسی و خۆمی پێ لەنێو دەبم 
هەر بۆیەش بۆ وڵاتێکی بەتوانای ئەمەریکا دەرکەوتوە کە ناکۆکی نێوان حیزب کوردیکان ب بوە بە بەربەستێک لە بەردەم کوردا بە ئەوەی مافی چارەنوسی خۆی بگات و ئەمەش دەبێ بە هۆی دروست بووقنی چوار هەرێمی کوردی، 
کوردستانی گەورە بوو بە خەونێک بە نەتەوەی کورد، 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە