ئاهه‌نگی جووت ئامۆزا بارزانییه‌كان 20 ملیۆن دۆلاری تێچووه

Saturday, 21/08/2021, 10:02

8200 بینراوە


به‌ پێی زانیاره‌كان له‌ بارزانی كوری ئیجرا بارزانی و ژیری كوری سه‌رباز هه‌ورامی، مه‌راسیمی ماره‌ كردن و ئاهه‌نگه‌كانی یاسر مه‌نسور بارزانی و رنیه‌ نیچیره‌ڤان بارزانی، كه‌ به‌ گوشاری مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی دوای 5 جار ته‌كلیفی بارزانی رازی بووه‌، كه‌ كچه‌كه‌ی بداته‌ یاسری كوڕی مه‌نسور بارزانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 3 جار یاسر و ناسر كورانی مه‌نسور بارزانی له‌ چه‌ند سالی رابردوو په‌لاماری ئیدریس كوری نیچیره‌ڤان بارزانییان داوه‌.
ئیستا ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بووه‌، كه‌ زیاتر له‌ 300 كه‌س له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكایان كردووه‌ بۆ به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌.
به‌پێی زانیاریه‌كان مه‌سعود بارزانی به‌و هاوسەرگیرییە سیاسییه‌ هه‌ول ده‌دات پاش مردنی خۆی كیشه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی نه‌ته‌قیته‌وه‌ له‌ نیوان مه‌سرۆری كوری و نیچیره‌ڤانی برازای.
مه‌سعود بارزانی تاقمێك ئه‌ڵماسی 3 ملیۆن دۆلاری كردۆته‌ دیاری رانیه‌ی كچی نه‌بیله‌ی كچی كه‌ هاوسه‌ری نیچیره‌ڤان بارزانییه‌. زانراوه‌ كه‌ یاسر بارزانی ئالوده‌یه‌ به‌ مه‌وادی هۆشبه‌ر و، سه‌رۆكاری باندی قاچاخچی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌كات، تا ئیستا خاوه‌نی 1 ملیار دۆلاره‌.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە