کێشەی ئاڵۆزیی ئەفغانستان!

Friday, 27/08/2021, 16:11

2982 بینراوە


حکومەتی ئیسلامیی عێڕاق -شآم-ویلایەتی خوراسان کێن وچن؟

نووسەر:فڕانک گاڕنێڕ، گوزارشگەریی ئەمنییەتیی بی،بی،سی.
گرووپی ویلایەتی خوراسان بە ناوی حکومەتی ئیسلامیی عێڕاق وشام و ویلایەتی خوراسان، لقی گرووپی ناوچەیی داعشە، کە لە ئەفغانستان و پاکستان چالاکیی هەیە. ئەو گرووپە تووندئاژۆترین و دڕندەترین گرووپی جیهادیەکانی چەکدرانە، کە لە حاڵی حازردا لە ئەفغانستان جێگیربون. ئەو گرووپە لە مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠١٥، ئەوکات کە داعش لە عێڕاق وسووریە لەوپەڕی هێزدا بوون و لە لایەن ئامریکا وهاوپەیمانەکانی نەوڕوپا بوون، پێک هات!
ئەوگرووپە لە ناو جیهادیەکانی ئەفغانستان  جیهادیەکام پاکستان هەمیش لە ناو ئەندامانی تالیبان کە سازمانی خۆیان بە رادەی پێویست تووندئاژۆ نازانن،هێز وەردەگرن.

ئەو گرووپە تا چ رادەیەک تووندئاژۆن؟

گرووپی ویلایەتی خوراسان لە ساڵانی دواییدا بوونە هۆی پێکهێنانی تووندترین جینایەت بۆ نمونە: گرووپی ویلایەتی خوراسان  بە تەقاندنەوەی فێرگەی کچان، نەخۆشخانەکان، تەنانەت هێرشکردن بۆ سەر نەخۆشخانەی زاووزێی ژنان و کوشتنی ژنانی دووگیان و ئەو پەرەستارانەی کە لە  نەخۆشخانەکاندا کاریان دەکرد خۆیان نیشان دەدا!

گرووپەکانی ترۆریستیی چالاک لە ئەفغانستان کامانەن؟

بە پێچەوانەی تالیبان کە ئامانجیان تەنیا ئەفغانستانە، ئەو گرووپە بەشێکن لە تۆڕیی جیهانیی داعش، کە هەرکات بۆیان هەڵكەوێ هێرش دەکەنە بەرژەوەژدیی ئامریکا و رۆژئاواییەکان  ووڵاتانی ناونەتەوەیی وناوەندە مرۆڤدۆستەکان.

ئەوگرووپە لە کوێ جێگیر بوون؟

ئەندامانی ئەو گرووپە لە ویلایەتی / نەنگرهار/ لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان جێگیر بوون و خەریکی قاچاقی ماددە هۆشبەرکان وقاچاغی مرۆڤن لە پاکستان وبۆ پاکستان.ئەوگرووپە خاوەنی ٣٠٠٠ ئەندامن.بەڵام خەسارێکی باشیان بەرکەتووە لە شەڕدەگەڵ نەیارەکانی خۆیاندا. بێگومان ئەو گرووپە لەگەڵ تاڵیبانی ئەفغانستان پەیوەندیان هەیە.

ئایا ئەو گروپە پەیوەندیی دەگەڵ تالیبان هەیە؟

هەروەها  ڕیگای گرووپێکی سێهەم هەیە، کە بە ناوی  (حەقانی) دوکتور سوبحان گووهێل، ئەندامی دامەزرێنەری ئاسیا و ئۆقیانووسیە، چەند ساڵێکە ئەو گروپە چەکدارەی لە وڵاتی ئەفغانستان خستۆتە ژێر چاودێری.
ئەو دەڵێ:هێرشی گەورە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٩ و٢٠٢١ بە هاوکاری گروپی ویلایەتی خوراسان و تۆڕیی حەقانی گروپی تالیبان و گروپە تیرۆریستیەکانی پاکستان ئەنجام دراون.
کاتێک تالیبان رۆژی 15 / 8 /2021  شاری کابولی گرتەوە دەست، دەرگای زیندانی (پۆل چەرخی) کردوە و زیندانیەکانی ئازاد کرد. لە نێوانیاندا کەسانی سەر بە داعش و ئەلقاعیدە هەبون، بەڵام گروپی ویلایەتی خوراسان بەینیان ناخۆشە لەگەڵ تالیبان. ئەوان تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە تالیبان رێکاری جیهادیان وەلا ناوە!
هێزەکانی چەکداری داعش ئێستا گرفتێکی مەزنن بۆ دەوڵەتی داهاتووی تالیبان. ئەوەش پرسێکی هاوبەشە لە نێوان رێبەرانی تالیبان و سازمانە هەواڵگەرییەکانی رۆژئاوا.

وەرگێڕان بۆ کوردی: ستافی کوردستانپۆست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە