31 ئابی 1996

Tuesday, 31/08/2021, 10:04

4596 بینراوە


ڕۆژێکی تری مێژووی ڕەش لە خەباتی پارتی سبەینی ئەو ڕۆژە شوومەیە لە مێژووی کوورددا وێنەیی کەمە چونکە هێزێک هانایی بۆ دووژمنی سەرسەختی نەتەوەکەی  برد
بۆ ئەوەیی هاوکاری بکات لە ڕاوەدونانی هاوزمانەکەی خۆیی !! هێزەکەش پارتی بووە
ئەو سەدامەی دەستی سوور بوو بە کوشتنی هەزاران ڕۆڵەی کوورد
کیمیا بارانکردنی پێنج هەزار خەڵکی هەڵەبجە
182  هەزار ئەنفال بەدەستی سەدام
هەشت هەزار بارزانییش ئەنفال کرا
ئێستاش پارتیەکان شانازیی بەو ڕۆژە شوومەوە ئەکەن کە 31ئابە!
گەرچی لای پارتی خیانەتکردن دەستکەوتە!
دەست تێکەڵکردن لەگەڵ دوژمنان شانازییە !
نۆکەری کردن بۆ دوژمن پاڵەوانیە !
پارتیەکان لەو ڕۆژەدا بە پشتی دەبابەو مودەڕەعەکانی بەعس بەڕێ کەوتبون بەرەو هەولێر ئەوە ئەیڵێین پارتی و بارزانی خائین و خۆفرۆشن بەس ئەو پارتیانەی کە،هاوسەریان،برایان، کوڕیان ،خوشکیان. کەسێکی نێو بنەماڵەکەیان بەدەستی بەعس لەناو چون
چۆن دوای ئەو ڕوداوە نەفرەتیان لە پارتی و بارزانی نەکرد ؟
چۆن بەچی ڕویەکەوە دوای حیزبێک ئەکەون دوژمنی هێنا بۆ کوشتنی کەسی ئازیزتان ؟
رۆژی 31ی ئاب بریتیە لە نووسینەوەی خیانەت بە خوێنی کورد.. 
رۆژی کۆتاییهێنان بە قۆناغی خەباتی ڕەواو شەرعێتدان بە داگیرکاریی بەعس...
رۆژی پشتکردنە هەڵەبجەو ئەنفال و تەنانەت رۆژی پشتکردنە لە باوکی خێڵ و حیزب و بنەماڵە....
رۆژی حەشری کوردایەتی و قیامەتی پێشمەرگایەتی...
رۆژی خەساندنی چەکی شەرەف و رۆژی هەڕاجکردنی بەهاکان!
هەرچەندە لە مێژووی پارتیدا هەمیشە کاری خیانەت لە پیشینەی کارەکانیان بوو بە ڕابەرایەتی بنەماڵەی ئەل بەرزان!
لە هەرشوێنێکی ئەم سەرزەمینە جگە لە کوردستان ئەو کارە بکرایە ئەوا سەرجەم بەرپرسەکانی یا لە سێدارە ئەدران یاخود زیندانی هەتا هەتایی ئەکران
کاتی خۆی حەمەی حاجی محموود وتی ئەوەی پارتی لە 31 ئاب  کردی دوژمن نەی کرد
مایکڵ ڕۆبن ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی،، ئەڵێ هەرکەسوو لایەنێک دووژمنی میللەتی کوورد بوو بێ ئەوە دۆستی پارتیە!
بیل کلیتۆن،ئەڵێ ئەوەی بەرزانی بە گەلەکەیی کرد لە 31 ئاب ئەگەر من بکردایە ئەوا پێش ئەوەی گەلەکەم بمکووژێت پاسەوانەکانم ئەیانکووشتم،
بەڵام ئێستاش دوای ئەو ماوە زۆرە ئەوەی ئەو خیانەتەیی کرد ئێستا حاکمی موتەڵەقی ئەو هەرێمەیە !

مەریوان محەمەد رۆستەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە