نه‌وزاد هادی خه‌ریكی فرۆشتنی موڵكه‌كانێتی

Saturday, 09.04.2021, 21:48

3075 بینراوە


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك، لە دەمی موسلیح ناوێكی  زێرینگه‌ره‌وە دزەی کردووە، کەوا دۆست و‌ هاوڕێی نەوزاد هادییە و سه‌رپه‌رشتی زۆربه‌ی كۆمپانیاو پرۆژه‌ نهێنییه‌كانی دەکات، ئەو کەسە رایگه‌یاندووه‌، كه‌ نه‌وزاد هادی له‌ماوه‌ی مانگی هه‌شتدا زیاتر له‌ 50 ملیۆن دۆلار لە زۆربەی مۆله‌ك  و زه‌ویه‌كان و كۆمپانیای ده‌رمانه‌كانی فرۆشتۆته‌وه‌، ئەویش به‌ ڕێگه‌ی ئازادی برای هه‌موو حه‌واڵه‌ی ئه‌لمانیای كردووه‌، ئەو پارانەشی خستۆتە نێو گه‌وره‌ترین پرۆژەی نیشته‌جی بوون و گه‌شتو گوزاری  پێ كریوه‌، زیاتر له‌ 400 شوقه‌ و پشكی كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان و ، گه‌وره‌ترین هۆتێلی له‌ ئه‌لمانیا كریوه‌.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ ڕێگه‌ی پاسه‌وانێكی تایبه‌تی دلشاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی كه‌ نوینه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌و زانیاریانه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ریگه‌ی عیرفان عه‌زیز بارزانی كه‌ له‌ به‌ریتانیا نیشته‌جییه‌ و سه‌رپه‌رشتی چه‌ند كاروبارێكی كۆمپانییاكانی نیهاد بارزانی و سیداد بارزانی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ ئیمه‌ پشت راستكردۆته‌وه‌ (ئێمە مەبەست لەو کارمەندانەی نێو دەزگای پاراستنە).
هه‌روه‌ها نه‌وزاد هادی، به‌ڕێگه‌ی سه‌نگه‌ری برای كه‌ پارێزه‌ر و خاوه‌نی 30 ملیۆن دۆلاره‌، به‌ گه‌نده‌ڵی به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ واده‌ی نه‌وزادی برای كه‌ پارێزگار بووه‌، به‌و شیوه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌.
بۆ زانیاری هەموو لایەک، ئه‌ڤین ئاسۆ كاتی خۆی زه‌ویه‌كی به‌ناوی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری له‌ گه‌ره‌كی به‌ختیاری هه‌ولێر وه‌رگرت، به‌لام زه‌ویه‌كه‌ی فرۆشته‌وه‌ به‌ شوانی ئه‌بو شه‌هاب و ته‌نها گۆرینی ناوی پرۆژه‌كه‌ سه‌نگه‌ر ئه‌نجامی دابوو، بۆ یه‌ك ئیمزا یه‌ك ملیۆن دۆلاری  له‌ شوان ئه‌بو شه‌هاب وه‌رگرت، ئیستا كراوه‌ته‌ هۆتیل ئۆسكاری كه‌ شوینه‌كه‌ی روكنه‌.
هەروەها سەرچاوەکانی دیکە ئەوەشیان پشتراست کردەوە، کە ژنه‌كه‌ی نه‌وزاد هادی خاوه‌نی 10 كیلۆ زیره‌، 12 پارچه‌ زه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر  به‌ گه‌نده‌لی وه‌رگرتووه‌ به‌ناوی وه‌همییه‌وه‌.

هێمن هه‌ولێری