سێ فه‌رمانده‌ی پارتی به‌ گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی بوونه‌ته‌ خاوه‌نی 200 ملیۆن دۆلار

Saturday, 09.04.2021, 21:53

3153 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیک له‌  جومعه‌ی برای هێرشه‌ ره‌ش ئاشكرابووه‌، كه‌ ئه‌و بانده‌ی تا ئیستا قاچاخچێتی نه‌وت و مه‌وادی هۆشبه‌ر دریژه‌یان پیداوه‌، ئیستا به‌ پێی زانیاریه‌كان بوونه‌ته‌ خاوه‌نی 200 ملیۆن دۆلار ، ئه‌وانیش نه‌جات عه‌لی فاتم به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌شت او سه‌عدی عه‌لی برنه‌و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر و بروسك قه‌ساب به‌رپرسی هه‌واڵگری شگتی پارتی له‌ پیرمام.
ئه‌و بانده‌ ده‌ستیان له‌ ده‌یان تاوان و گه‌نده‌لی تا ئاستی خیانه‌تكردن له‌ حزبه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌، نه‌جات عه‌لی فاتم به‌ریگه‌ی هاوار عه‌لی برای و ده‌سكۆی برایه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی قاچاخچیتی نه‌وت و پالاوتگه‌كان و تلیك فرۆشتن له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، هاوار عه‌لی له‌ كاتی شه‌ڕی داعش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی لەگەڵ لیوا دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار قاچاخچیتیان له‌گه‌ل داعش كردبوو، كه‌ هه‌والگری زانیاری هه‌بوو به‌لام شاردیانه‌وه‌ له‌به‌ر نه‌جاتی برایه‌وه‌، تا ئه‌وه‌ی ئیستا پله‌ی سه‌ربازی به‌ چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلار ده‌به‌خشنه‌وه‌ به‌ كه‌سانی ناسه‌ربازی و ئه‌وانه‌ی سه‌ربازیشن تا ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار نه‌ده‌ن و نه‌بنه‌ كۆیله‌ی نه‌جات كاریان بۆ ناكه‌ن، هاوار عه‌لی و ده‌سكۆ و تۆله‌ی كوری نه‌جات به‌ قومار كردنیش له‌ یه‌ك مانگدا 3 ملیۆن دۆلاریان دۆراندووه‌.
نه‌جات عه‌لی فاتم دكتۆرایه‌كی به‌ پاره‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ تویژینه‌وه‌كه‌ی دوو مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ 20 ده‌فته‌ر دۆلار بۆیان ئماده‌ كردووه‌، یه‌ك دیر عه‌ره‌بی نازالنیت.
له‌ ئه‌لمانیا نه‌جات به‌ گوژمه‌ی 20 ملیۆن دۆلار مولك و پرۆژه‌ی جۆراو جۆری كریوه‌.
سه‌عدی عه‌لی برنه‌و ئه‌وه‌ مافیا گه‌وره‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی هه‌ولیره‌و خاوه‌نی 30 پیشمه‌رگه‌ی بندیواره‌و خاوه‌نی 10 تانكه‌ری نه‌وتو قاچاخچیتی و كون كردنی بۆری نه‌وته‌كان سه‌عدی یه‌كی بووه‌ له‌وانه‌و، كاتیك ئاشكرابوو رایگه‌یاندبوو بۆ مه‌نسور بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی ئه‌و قاچاخچیتیانه‌ی كردووه‌.
نەجاتی عەلی فاتم
خاوه‌نی 30 ملیۆن دۆلاره‌ هۆتیل و دیسكۆ ومه‌ساجی له‌ عه‌ینكاوه‌ هه‌یه‌و، وه‌ك حسین هه‌ناره‌ی باسی كردووه‌، كه‌ شیخ سه‌لام شیمه‌ی هارون باسی كردووه‌، كه‌ سه‌عدی گه‌وره‌ترین قومارخانه‌و مه‌لهای شه‌وانه‌ی هه‌یه‌.
بروسك قه‌ساب كه‌ زۆرترین راپۆرتی لسه‌ه‌ربه‌رز كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌رپه‌رشتی باندیكی قاچاخچیتی  چه‌ك فرۆشتن و نه‌وت فرۆشتن و تلیاك فرۆشتنی كردووه‌و، به‌ڕێگه‌لیژنه‌یه‌ك هه‌والگریه‌وه‌ به‌ ریگه‌ی محامی یه‌ك كه‌ ئیستا له‌ هه‌والگری ده‌ركراوه‌و له‌گه‌ل زیره‌كی برای بروسك و سایه‌قی بروسك و ملازم محمه‌ده‌وه‌، ده‌یان تاوانیان ئه‌نجام داوه‌ وه‌ك سه‌رانه‌و خاوه‌ وه‌رگرتن له‌ سه‌دان زیندانی كراو به‌ناوی قاچاخچیتی یانه‌وه‌ كه‌ باسمان كردوون بۆته‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ 70 ملیۆن دۆلار و، به‌ریگه‌ی ده‌ڵاڵه‌كانه‌وه‌ سه‌دان تاوانباری به‌ به‌رتیلی سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار ئازاد كردووه‌و، له‌ به‌ریتانیا و توركیا و ئیمارات  ده‌یان پرۆژه‌ی هه‌یه‌.
هێرشە رەش
ئه‌و سێ فه‌رمانده‌یی پارتی وه‌ك باندیكی شه‌راكه‌ت ره‌فتار ده‌ك ه‌ن تا ئه‌وه‌ی شه‌وانه‌ له‌ مه‌زره‌عه‌كه‌ی نه‌جاتی باجی فاتی له‌ كه‌سنه‌زان خه‌ریكی رابرواردن و سۆزانی و مه‌ی خواردنه‌وه‌و پلانی رۆژانه‌یان داده‌نین.
ئه‌وه‌ی شایانی گووتنه‌ ئه‌و ترسنۆكانه‌ یه‌كیك بوون له‌وانه‌ی له‌ شه‌ری داعش له‌ مه‌خمور هه‌ڵهاتن و سه‌یاره‌و چه‌كی قورسیان جیهیشت بوو.

هیمن مه‌نمێ