پاڤیل تاله‌بانی 30 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كریوه‌ته‌وه‌

Saturday, 09.04.2021, 22:01

2990 بینراوە


له‌ ئه‌نجامی ململانێكانی نیوان پاڤێڵ تاله‌بانی و لاهور جه‌نگی، توند بوونی ئالۆزیه‌كان و شه‌ری گه‌وره‌ بۆته‌ كرینه‌وه‌ی زۆربه‌ی كادیران و سه‌ركرده‌كان له‌لایەن هه‌ردوو هاوسه‌رۆكه‌وه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ عه‌تا سه‌راوی یه‌وه‌ ئاشكرابووه‌ كه‌ پاڤێڵ تاله‌بانی 30 سه‌ركرده‌ و كادیری پیشكه‌وتووی ناو یه‌كیتی نزیك به‌ لاهور تاله‌بانی به‌ سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار و به‌خشینی ئۆتۆمبیلی جۆری وه‌نه‌وشه‌ كریوه‌ته‌وه‌!
هه‌روه‌ها پاڤێڵ بریاری داوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و ئاسایش و پۆلیس كه‌ پله‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه‌و، له‌لای ماڵی لاهور ماوه‌نەته‌وه‌، هه‌موویان لابه‌ریت و یان بیانگۆزیته‌وه‌ تا خۆیان وازبهینن.
هه‌روه‌ها تا ئیستا موچوی و هاوكاری زیاتر له‌ 20 رۆژنامه‌نوس و نووسه‌رو شاعیر و مامۆستای زانكۆی بڕیوه‌، كه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك پشتیوانی لاهوریان كردووه‌.
له‌وانه‌ مه‌غدید سه‌پان و سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر و دكتۆر شیركۆ عه‌بدوللا و، دوورخستنه‌وه‌ی 12 كارمه‌ندی كه‌نالی ئاسمانی كورستانیوز و گه‌لی كوردستان.

سیروان چوارباخی