به‌رپرسێکی فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی لە کاتی دانسدا لەگەڵ سۆزانییەکاندا دەکەوێت و دوو پەراسووی دەشکێت

Wednesday, 09.22.2021, 20:26

3816 بینراوە


ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ ئابڕووچونێکی هێزی زیره‌ڤانی ریسوا كردووه‌، كه‌ لیوا غازی بابكه‌یی به‌رپرسی ئیداره‌ و دارایی فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی ، له‌ دیسكۆیه‌كی تایبه‌ت به‌ دانسی كچه‌ عه‌ره‌بەكان له‌ یانه‌ی شه‌وانی عه‌ینكاوه‌ به‌ سه‌رخۆشی سه‌ما له‌گه‌ل كچێکدا ده‌كات و، دواتر به‌ سه‌رخۆشی به‌سه‌ر میزو كورسیه‌كدا ده‌كه‌وێت  و دوو په‌راسووی ده‌شكیت، دواتر ده‌برێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و چارسه‌ر ده‌كریت، تا ئیستا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا کەوتووە و ناتوانیت بجوڵێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ زیاتر دڵنیابوون په‌یوه‌ندیمان به‌ كورێكی لیوا سەید هه‌ژار  و كوڕێكی لیوا به‌هجه‌ت سیلكییه‌وه‌ كرد، هه‌ردووكیان رووداوەکەیان پشتڕاست کردەوە،  كه‌ بەڵێ  لیوا غازی بابكه‌یی به‌رپرسی ئیداره‌ و دارایی فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی له‌ یانه‌ی شه‌وان به‌سه‌رخۆشی لە کاتی دانسدا لەگەڵ جەند کچێکی سەماکەردا دوو په‌راسووی شكاوه‌.
سایانی باسە لیوا غازی بابكه‌یی یه‌كێكه‌ له‌ بێڕه‌وشتترین ئه‌فسه‌ری زیره‌ڤانی ناو بارزانییه‌كان، كه‌ له‌ شوقه‌كانی ئه‌مپایه‌ر و گونده‌ی ئینگلیزی و ئیتالی 3 شوینی بۆ دیدار و رابواردن هه‌یه‌، گه‌وره‌ترین کێڵگە و باخی هه‌یه‌ كه‌ بە تەنیا ئەمەنی به‌ دوو  ملیۆن دۆلار خه‌میلینراوه‌.
نه‌قیب( ش) له‌ زیره‌ڤانی كه‌ بادینییه‌، باسی فەسادیی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی لیوا غازی بابكه‌یی دەکات کە له‌ سۆشیال میدیاشدا بڵاوکرابوویەوە، كه‌ شه‌و نیه‌ ده‌عوت نه‌بیت له‌سه‌ر حسابی پارەی پیشمه‌رگه‌ی زیره‌ڤانی و ده‌سته‌لاتی سه‌رفكردن كه‌متر نیه‌ له‌ عه‌زیز وه‌یسی، تا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ل 100 ئافره‌تی سۆزانی عه‌ره‌ب و كچی ئیرانی و كورددا  هه‌یه‌.
باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، كه‌ لیوا غازی به‌ ئاره‌زووی خۆی گریبه‌ست له‌گه‌ڵ لایه‌نی دووه‌م بۆ سووته‌مه‌نی و زۆر پێداویستی ده‌كات، بی ئه‌وه‌ی به‌ ته‌ندره‌ر و به‌ لیژنه‌ بیكات، هەر خۆی لیژنه‌ داده‌نێت بەڵام خۆی هه‌مووی ته‌واو ده‌كات و پارهکەی وه‌رده‌گرێت و واژوی لیژنه‌كان به‌ ئه‌ندامه‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئاماده‌نەبیت به‌و شێوه‌یه‌ كار بكات، لایده‌بات و دەریان دەکات.

فه‌یسه‌ڵ شاخوڵی