جەلال پەرێشان و مەسروری مەحزون

Saturday, 02/10/2021, 23:45

3647 بینراوە


دوای ئەوەی جەلال پەرێشان  لەگەڵ خانمە گۆرانی بێژی فوول مواسەفات نیشا خان، گۆرانییەکیان بۆ وەسف کردنی سەرۆک مەسروور تۆمار کرد، لە ژێر ناوی شانازی هەمووان، کە لە ئاواز و تێکستی جەلال پەرێشان بڵاوکردەوە. پاش گوێگرتنم لەو گۆرانییە و کە بە دوایدا هێڵنجم هەڵهێنایەوە.
 ئەمڕۆ جەلال پەرێشان بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ئەو ڕۆژەی ئەو تێکستەی نووسیوە لە بری مزگەوت ڕێی لێ تێکچوو، ڕووی کردبووە مەیخانەیەک و زۆری خوواردبووەوە، بۆیە تێکستەکە وا دەرچووبوو،، بەڵام ئێستا بە هۆش خۆی هاتۆتەوە و ڕاستی ڕووداوەکانی وەکو خۆی نووسیوەتەوە. لە درێژەی وتەکانیشدا دەڵێ لە بەر باری ئەمنی، ناتوانێ ئەم تێکستە نوێیە دووبارە بە گۆرانی تۆمار بکاتەوە، بۆیە هەرکەس ویستی ئەتوانی ئەم تێکستە بەکار بهێنێتەوە لە بە ئاوازەکەشەوە، بەڵام بۆ خۆی‌ خانمێک پەیدا بکات، بە تەمای نیشا خان نەبێت

دەقی میلۆدییە نوێیەکە...
لە نووسینی/ جەلال پەشیمان

سەرشۆڕی هەمووان


مەسروور مەحزوون
برا گەورەی دزەکان
ئەی بەڵای ناگەهان
قەیومەکەی کوردستان

میلۆدی:-

هەموومان
 هەموومان ملەچی تۆین
کوییلەی
دڵسۆزی تۆین
بۆ داهاتووی ماڵباتتان
هەموومان ملپانی تۆین
مەسروور مەحزوون
ئەنجومەنی وەزیران
دایەرەی ئەمنی جاران
بژی مەسروور بارزانی
قەدری جاشان دەزانی
بابی ئارین و بەرزین
با لە ترسا هەڵ لەرزین
هەنگاوەکان قرچۆکن
هی مرۆی ترسنۆکن

مەقام:-

مەسروور مەحزوون
ئەندازیاری زیندانی
سەرکز و ژێر بە ژێری
ئەڵێ گۆمی مەنگانی
میلۆدی:-
هەموو خەڵکی کوردستان
گیرفانەکانیان بۆشن
لە سایەی نرخی بەنزین
هەموو گێڕیان لە بۆشن
هەرچەند بابی ئارینی
بە کردەوە نەرێنی
بۆ گشت خەڵکی کوردستان
فیتنەی ئاخر زەمینی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە