داداگایی بنەماڵەی بارزانی

Sunday, 03/10/2021, 1:19

5673 بینراوە


کەڵچەری ڕۆژهەلاتی بە داپۆشانی روداوەکان و هەقیقەت ناسراوە، بەیانیانی ڕۆژی جەژنان دەستی یەکتر دەگوشنو ئەملاولای یەکتر ماچ دەکەن، بەو شێوەیە خۆڵ دەکەن بەسەرناکۆکیەکانیاندا وەک باوە، وەک ئەوەی نەبایان دیبێت نە بۆران، وەک چۆن بەسەریاندا فەرزکراوە.  بێ شک لێبوردەیی و گیانی لێبوردەیی پڕشکۆیە، بەڵام هەرگیز لێکۆڵینەوە و پاساودان بۆ روداوەکان ناکراوە، وێڵ نین بە دوای هۆکار و هەقیقەتا، بۆیە هەر دوای جەژن سەرلەنوێ تەنگژیەکان دەست پێدەکەنەوە؛ لەسەر سەلکە تورێک دوو عەشیرەت بە تەور بەردەبنە گیانی یەکتری بە بێ ئاگاوە.
بارزانیەکانو بەچکە بارزانیەکان لە ژمارە نایەن، وەک سەرۆکە عەشایەرەکەیان گووتی ؛ عەشیرەتی ئێمە بە هەزاران پیاوە.  باسی ژمارەی ژنەکانیانی نەکراوە، لەبەر ئەوەی ئەقڵی عەشایەر و ژن چەمکێکی زۆر ئاڵۆزە. تاوانەکانیشیان وەک ژمارەیان بێ شومارن، بەڵام دەگەڵ ئەوەشدا من ڕام ئەوەیە کە دەبێت داداگایی بکرێنو نەکوژرێن. خۆ ئەگەر مەسعود فریای ئەو دادگاییە نەکەوت ئەوا دەبێت دوای مردنی دادگایی بکرێت، ئەگەر نا ئەو کوردستانەی خەونی پێوە دەبینین هەرگیز نایەتە دی و خەیاڵ پڵاوە. 
دەزانم هەر یەک لە ئێمە، بە تایبەت ژنو منداڵی تاوانلێکراوان، توڕە و بەقینن لێیان، هێڤی ئەوە دەکەن گشتیان بە کۆمەڵ ڕەمی بکەن، زیندەبەچاڵیان بکەن، یاخود دەمبەستو قۆڵبەستی گەنجانیان بکەنو فیشەکێک بنین بە گەرویانەوە، پاشان تەرمەکانیان فڕێدەنە بەردەم ماڵی داکو بایبانو پێیان بڵێن ؛ ئەوە لەلایەن پیاوخواپانەوە کراوە. چاویان بە زیندویی هەڵکۆڵن، بە پەرەمێز یەک بەیەکیان بسوتێنن، یان گەنجانیان لە بەردەم سەرۆکی عەشیرەتا یەکە بەیەک لاقە بەکرێن، خوانێکیان بۆ ئامادە کەن بە سەلکەگوی سەگو بە زۆر دەرخواردیان بدەن، سەری یەک بەیەکیان لە لاشەیان بە زیندویی بپەڕێنن. دەزانم ئەمانە خەونی تاوان لێکراوانن، لەبەر ئەوەی هەموو ڕۆژێک ئەم تاوانانە لە بەندیخانە نهێنیەکانی سەری ڕەش دەکرێن و کراونو دوبارە دەکرێنەوە و زۆریش لایان باوە. بەڵام نابێت ئێمە هەمان تاوان ئەنجا بدەینەوە، لەبەر ئەوەی عیرفان وونە و ئەوە کاری ئاژەڵانە، تۆڵەی عەشایەرانە؛ دەم بەدەم و چاو بەچاو هەردەم نەفرەت لێکراوە. 
بۆ من و تۆ کە بە ڕاساتەوخۆ تاوانمان بەرامبەر نەکراوە، بڕیاردان زۆر هاسانە، دەڵێین ؛ چش، با بای کۆن بەبا بکەینو وەک بەیانیانی رۆژی جەژنان دەستی یەکتر بگوشینو ئەملاولای یەکتری ماچ کەینو کۆتایی بە هەموو ئەم تەنگژیانە بێنین.  خۆ ئەگەر ئەمە کۆتایی بە تەنگژیەکان بهێنایە ! من دژی نیم، بەڵام ئێمە ناتوانین خۆمان بخەیە جێگای ئازاری تاوانلێكراوان، دەبێت ڕای تاوانلێکراوان وەرگرین، دادگایەکی عادیالەنیان بکەین، تاوانلێکراوانیش بە ملوێنەهان، بۆیە دەبێت ڕێفراندۆمێک بکەین و بڕیاری داداگییان بدەین.
پێ دەچێت بە خوێندنەوەی ئەم چەند دێڕە بڵێن؛ ئەم کوڕە سەر لێشێواوە، ئیتۆپیستە و خەون زۆر دەبینێت، خەڵەفاوە، بەڵام ئەمە هەقیقەتە، ئەگەر ڕاستیتان دەوێت، هەرگیز ئەو کوردستانە نایەتە دی بە بێ داداگایی عەشیرەتی بارزانی.

****
تێبینی ؛ داوامان لێ دەکەن بەشداری هەڵبژکاردنەکان بکەین. هەر کەسە و بە پێی توانا و باوەڕی خۆی بەشداری دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە