شەڕی تریاک !

Friday, 08/10/2021, 1:15

4580 بینراوە


پاش ئەوەی تالیبان لە ئەفغانستان بە پێی پیلانێکی نێوان دووزلهێزی ئامریکاوچین دەسەڵاتیان دوای بیست ساڵ کەوتەوە دەست، بەهای کڕین وفرۆشتنی تلیاک رووی لە زیاد بوونە.ئەو زنجیرە چیایانەی کە لە ئەفغانستان تریاکیان لێ بەرهەم دێ بە هیچ زلهێزێکی دونیا کۆنتڕۆڵ ناکرێ.تریاک وهێڕۆئین لە ئەفغآنستان وپاکستان کە بە هیلالی زێڕێن پێناسە دەکرێ بە شێوەیەکی بەربڵاو دێتە ناوخۆی ئێران! لە ئێڕانیش لە ڕێگای قاچاغچییەکانی سەر بە سپای پاسادارن وبەرپرسانی باڵای ئەو سپایە لە ڕێگای تایبەت دەخڕێتە ژێڕ دەستی خۆیان ولە نێوان سنوری ئێران وئەفغانستان وپاکستان لە ڕێگای قاچاغ رەوانەی دەرەوەی وڵات بەتایبەت وڵاتانی ئەرووپایی دەکرێ!

 ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە چۆنێتی دروستکردن و بەرهەمهێنانی هێرۆیینە. کلیک لەسەر ئەوەی خواریشەوە بکە کە چۆن لە ئێران کاری لەسەر دەکرێت و بۆ بازرگانییکردن ئامادەی دەکەن و دەیپێچنەوە.

وڵاتی ئێرانیش لە سەردەمی قاجارەکاندا ناوەندێکی گرنگیی بەرهەم هێنانی وکێشانی تریاک بووە.باشترین جۆری تریاک لەو سەردەمەداتلیاکی سناتۆڕ یان ماهان بووە.کە بەهێزترین تریاک ئەژمار دەکرێ.لە حاڵی حازردا لە وڵاتی ئێڕان نزیکەی سێ لە سەتای مرۆڤی تەمەن پازدەساڵ باڵا گیرۆدەی تریاکن!

لە مێژووی شەڕە مەزنەکاندا شەڕی تریاک ویان گیرۆدەکردنی خەڵکی لایەنی شەڕبونی هەبووە.بۆنموونە،شەڕی تریاک لە وڵاتی چين کە گرفتی مەزنی بۆئەو وڵاتە دروست کردبوو،لە کۆتاییدا بە پێی پڕۆژەیەکی درێژخایەن توانراخەڵک لە داوی گیرۆدەبون بەتریاک رزگار بکرێن.



سپای پاسداران و شەڕی تریاک!

شەشدانگی قەوارەی ئابووریی کۆماری ئیسلامی لە دەست سپای پاسدارانی ئەو وڵاتەدایە.ئەو سپایە وێنەی تۆڕی جالجالووکە تان وپۆی سەروەتوسامانی وڵاتی داگیرکردوە.جگەلەوانەش پاراستنی هیلالی شیعەش بە ڕێبەرایەتی خامنەیی وەئەستۆی ئەو دامودەزگایە زبەلاحەدایە.سەرپەرەستی وچاوەدێری سپاش بە یارمەتی دامودەزگای ماڵی رەهبەری (بەیتی رێبەری )لە ژێر کۆنتڕۆڵی عەلی خامنەییدا دەرباز دەبێ.هەربەرپرسێکی باڵای ئەو سپایە کە پلە وبەرپرسیایەتیەکی مەزنیشی هەبێ،لە چوارچێوەی فەرمانەکانی خامنەیی دەربچێ،زۆر بێ رەحمانە لە ناوی دەبەن!

ئەو تریاکەی کە لە ڕێگای ئەفغانستان وپاکستان بە شاڕێی هیلالی زێڕێن دەگاتە تاران بەشیوەیەکی رێکوپێک دەپێچرێتەوەورەوانی وڵاتانی ئورووپایی دەکرێ.سرنجدان بەو کورتە ویدئۆیەی کە دەگەڵ وتارەکە بڵاو دەبێتەوە ئەو بابەتە پشتڕآست دەکاتەوە.کاری سیاسی وکاری قاچاغی ماددە هۆشبەرەکان دوورێکاری لە یەکتر جودان.ئەگەر سەرنج بدەنە کورتە ویدئۆکە کاتێک تلیاکەکان بەرێکوپێکی دەخرێنە بەستەی تایبەت،مۆرێکی پێوە دەچەسپێنن کە ناوی رەزاشآی لە سەر نووسراوە.ئەو کارەش بۆ ناوزڕآندنی زیاتری پاشماوەکانی بنەماڵەی پەهلەوییە.بۆ ئەوەی نیشآنی بدەن کە ئەو بنەماڵەیە خەریکی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەرن.

بەڵام لە راستیدائەو کارە قێزەونە حەوجێی بە دامودەزگاوئیزن وسازیورێکخراوەو کەسانی باوەڕپێکراوهەیە.هیچ ئۆپۆزیسیونێک بە کوڕی شای ئیرانیشەوە ئەوتوانایەیان نییە ئاوا بەئاشکرا دەست بۆ کارێک بەرن کە رەنگە لە ماوەیەکی زۆر کورتداتووشی زیندان وئێعدام ببنەوە.سپای پاسدارانی ژێر کۆنتڕۆڵی دامودەزگای سەرکوتگەریی خامنەییدا جگە لە سەرکوتی ناوخۆیی خەڵکی ئێڕان وشەردەگەڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وئۆپۆزیسیون،ئەرکی شەڕێکی دیکەشی خستۆتە سەر ملی خۆی بەناوی شەڕی تریاک.ئەو مادەهۆشبەرانە لە ڕێگای تایبەت  خۆیان دەخزێننە ناو وڵاتانی ئورووپایی وتەنانەت ئامریکاش.بۆ گیرۆدەکردنی گەنجەکانی ئەو وڵاتانە وگیرۆدەکردنی کۆمەڵگا.

شەڕی تریاک کە لەلایان کۆماری  ئیسلامییەوە پەرەی پێ دەدرێ تەنیا بە بەزاندنی سنورەکانی ئەو وڵاتە کۆتایی پێ نەهاتووە.ئەو شەڕە بە دژی گەلی ئێرانیش بەردەوامە.بەتایبەت بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.لە چەند ساڵی دواییداباڵی خستۆتە سەر باشووری کوردستانیش!بەوواتایە تاقمێک بەرپرسی بێویژدان لە ناو ئەو دووبنەماڵەیەدا بە هاوکاریی راستەوخۆی بەرپرسانی سپای پاسداران بۆ گیرۆدەکردنی گەنجەکانی باشووری کوردستان لە هاوکاری دان.یەکێک لە سیاسەتەکانی ئەو کارە نەشیاوە تووشکردنی تاکی کوردە بە ماددەی هۆشبەرتا ئەو گەنجانە خۆیان لە سیاسەت وداهاتووی خۆیان بە دوور رابگرن.

هاوردەکردنی تلیاک وجگەرەی قاچاخ لە خاڵی سنورەکانڕا بۆ باشووری کوردستان یەکێکە لەو رێکارانە کە درێژە دەدا بە ئامانجەکانی داگیرکاری وڵات ولە هەمان حاڵدابۆ دەوڵەمەندکردنی بەرپرسانە لە باشووری کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە