ئەجێندای ٢١ چیە؟

Friday, 22/10/2021, 18:01

9581 بینراوە


لە ساڵی ١٩٩٢ لە ڕیو دی جێنێرۆ - بەرازیل ، یو ئێن دانیشتنێکی ساز کرد بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی زەوی لە لایەن سیستمێکی دوەلیەوە..
بەڵام مەبەستی ڕاستی ئەم پلانە چیە ئێستا بە چەند دێڕێک دەیخەمە بەردیدی تۆی خوێنەر.

لە ڕاستیدا مەبەست لەو پلانە ئەوەیە هەموو شتێک لە سەر ئەم زەویە بخرێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتێک، کەواتە کەس بۆی نیە کاری سەربەخۆی هەبێت، کەس بۆی نیە باخچەی خۆی هەبێت، کەس بۆی نیە مەڕو ماڵات و هەتا مریشکیشی هەبێت، واتە وەک سیتمێکی کۆمۆنیستی کە دانیشتوانی سەر زەوی دەبێت چاوەڕوانی دەستی دەوڵەت و دەسەڵاتداران بکەن بۆ خۆراک، جل و بەرگ  و شوێنی نیشتەجێ بوون.

 ئەم بڕیارە لە لایەن ١٧٨ دەوڵەتەوە پشتگیری لێکرا ئەم کۆبونەوەیەش لە بەرواری ٣ بۆ ١٤-٦-١٩٩٢ بو لە بەرزایل.
لە هەمان ساڵ لە مانگی دوازدە لیژنەیەکیان پێک هێنا بۆ گەشەدان بەم پلانە و چاودێری کردنی کارو بارەکان و نوسینی ڕاپۆرت لەسەر بەڕێوەچونی پلانەکە.

لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ یەکەم جار کۆبونەوەیەکی تایبەت کرا لەسەر ئەم پرسەو باسی بەرەو پێشچونی پلانەکانی تێدا کرا..

باسی بەردەوامی ئەم پلانەو پاڵپشتکردنی لە لایەن دەوڵەتانەوە لە کۆبونەوە WSSD  دا کە لە ٢٦ ئۆگەست بۆ ٤ سێپتەمبەری ٢٠٠٢ خایاند لە یۆهانەسبورگ لە خواروی ئەفریقا ، لەم کۆبونەوەیەشدا دوبارە ئەم باسە هاتەوە پێشەوە دڵنییان دا لەسەر  بەردەوامی و جێ بە جێ کردنی پلانەکە وەک خۆی.

ئەمە لینکی ڕاپۆرتی یو ئێنە کە پێک هاتوە لە ٣٥١ لاپەڕە.

بۆچی ئەم بابەتەم نوسی لەم کاتەدا؟

 لە ڕاستیدا بۆ جێ بە جێ کردنی پلاێکی وا تۆکمە دەبێت کارێک بکرێت کە پەیوەندی تاکەکان و خێزان کەم بکرێتەوە بۆ کەمترین ئاست.. بۆ ئەوەی ئەم پلانەش جی بە جێ بکرێت ئەم نەخۆشی کرۆنایە بوە هۆکارێکی زۆر باش و توانرا بۆ ماوەیکی زۆر خەڵک لە ماڵی خۆیدا زیندانی بکرێت بە ناوی نەخۆشیەوە یان ناوی خۆپاراستنەوە، ئێستاش کۆمەڵگا بۆتە دوو کەرتەوە کەرتێک ئەوانەن خۆیان کوتیوەو دوای قەرەباڵخی کەوتون کەرتێکیش ئەوانەی خۆیان نەکوتیوە و مل نادەن بە سیاسیەکان..
کەواتە لەم چەند ساڵەی ئایندەدا تا ساڵی ٢٠٢٥ چەندەها شتی تازە دێتە ڕێگامان ، بزانین زەوی بەرەو دیکتاتۆریەتی تۆتاڵیتەری دەڕوات یان مرڤەکان هەڵدەبژێرن بۆ ئازادی لە بری نان و تەکنەلۆژی تازە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە