عه‌تا سه‌راوی له‌ سالی 1984 جاش بوو لای (فه‌تاحی حمه‌ قاله‌ی گه‌ڵاڵی)

Friday, 11.05.2021, 13:31

3129 بینراوە


عه‌تا سه‌راوی له‌ نزیک چوارتای شارباژێر ره‌بییه‌ی جاشایه‌تییان له‌وێ بوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا عه‌تا سه‌راوی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ (مه‌نزومه‌ی ئیستخباراتی عێراقی) و (ده‌زگای موخابه‌راتی عێراقی له‌ سلێمانی) دروست ده‌كات.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌لکی به‌ قاچاخ شتومه‌ک و کاڵایان بۆ ئیران ئه‌گواسته‌وه‌، عه‌تا سه‌راوی و چه‌ند جاشێكی هاوڕێی ڕۆژانه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌یان ده‌ڕوتانده‌وه‌، ڕۆژێكیان له‌گه‌ل 7 جاشی هاوڕێی رێگری له‌ ٣ كه‌س ئه‌که‌ن که‌ ئه‌وانیش كاریان بازرگانی كردن ده‌بێت له‌و سنوره‌،  عه‌تا سه‌راوی ده‌ستگیریان ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕادستكردنیان ده‌كات به‌ مه‌نزومه‌ی ئیستخباراتی عێراقی، ئه‌و ٣ كه‌سه‌ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بن و فیرار ده‌بن، له‌ترسی ئیستخابارتی حزبی به‌عس پاره‌یه‌كی زۆر بڕی ١٥ هه‌زار دیناری سویسری ئه‌وكات ئه‌ده‌ن به‌ عه‌تا بۆئه‌وه‌ی ئازادیان بكات، دواتر عه‌تا سه‌راوی و هاوڕێكانی له‌ نیوا خۆیاندا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌بێت به‌ شه‌ڕیان‌، عه‌تا یه‌کێک له‌ گه‌ڵالییه‌کانی کوشت و خۆشی قاچی بریندار بوو که‌ تا ئیستا شه‌له‌ و برینه‌که‌ی ئاسه‌واری دیاره‌.
له‌ دووای ئه‌م رووداوه‌ حکومه‌تی به‌عس بریاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رکرد جونکه‌ کوژراوه‌که‌ خزمی مسته‌شاره‌که‌ی بوو، ناچار عه‌تا سه‌راوی شاری جێهێشت و جووه‌ شاخ و هیج حزبیک وه‌ری نه‌گرت له‌و سه‌رده‌مه‌دا، چونكه‌ ئاشكرا بوو له‌سه‌ر دزی ڕایكردووه‌ نه‌ك له‌ دڵسۆزی بۆ كوردستان، ئه‌وه‌بوو به‌هۆی خزمێكییه‌وه‌ له‌ نیو ریزه‌کانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان (حسک) بوو به‌ پیشمه‌رگه‌ تا راپه‌رینی به‌هاری ١٩٩١.
له‌دوای ڕاپه‌رین به‌ دروستی له‌ ١٩٩٢ دیسانه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌كی نزیكی خۆیه‌وه‌ به‌ناوی (شه‌فیقه‌ ڕه‌ش) په‌یوه‌ندی به‌ موخابه‌راتی عێراقی ده‌كات، ئینجا ده‌زگای موخابه‌راتی عێراقی له‌ كه‌ركوك مه‌له‌فی بۆ ده‌كه‌نه‌ و مانگانه‌ بڕێك پاره‌ی بۆ ده‌نێرن له‌به‌رامبه‌ر پێدانی زانیاری له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان و سیخوڕیكردن بۆ حزبی به‌عس.
هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٤ ئه‌مجاره‌ موخابه‌راتی عێراقی داوا له‌ عه‌تا سه‌راوی ده‌كه‌ن، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سلێمانی یان رۆژنامەنوسی بە رەگەز ئەلمانی و دۆستی بەوەفا و خەمخۆری كورد خاتوو (لیسی شمیت) تیرۆر بكات بۆیان له‌ به‌رامبه‌ردا بڕی ٥٠ هه‌زار دینار سویسری پێبده‌ن. 
عه‌تا سه‌راوی ڕازی ده‌بێت به‌ڵام نامه‌یه‌ك له‌ ڕێگه‌ی (شه‌فیقه‌ ڕه‌ش)ـه‌وه‌ بۆ موخابه‌راتی عێراقی ده‌نێرت و داوا ده‌كات ٥٠ هه‌زار دیناره‌كه‌ی بۆ بكه‌ن به‌ ١٠٠ هه‌زار دینار و پێشه‌كیش ٣٠ هه‌زاری بۆ بنێرین چونكه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ خه‌ڵكی تر به‌كرێ ده‌گرێت.
موخابه‌راتی عێراقی به‌ داواكه‌ی عه‌تا سه‌راوی ڕازی ده‌بن.
لە 3/4/1994 لە كاتژمێری دوانزە و نیوی پاش نیوەرۆ رۆژنامەنوسی ئەلمانی و دۆستی بەوەفا و خەمخۆری گەلی كورد خاتوو (لیسی شمیت) له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كدا كه‌ پاسه‌وانی بو به‌ناوی (عه‌زیز قادر) بە دەستی عه‌تا سه‌راوی و سێ چه‌ته‌ی تر به‌ فه‌رمانی موخابه‌راتی عێراقی لە نزیك شارۆچكەی عەربەت نزیك بازگه‌ی چه‌ناغچیان (لیسی شمیت و پاسه‌وانه‌كه‌ی) تیرۆر ده‌كه‌ن.  
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ عه‌تا سه‌راوی ڕاده‌كاته‌ ماڵی (قادر حاجی عه‌لی) كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی بوو، له‌وێ خۆی ده‌شارێته‌وه‌. 
ئینجا هێزه‌كانی ئاسایشی هاوبه‌ش هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی برایه‌كی عه‌تا سه‌راوی به‌ناوی (محه‌مه‌د سه‌راوی) و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، بۆ ڕۆژی دواتر قادر حاجی عه‌لی ئه‌ویش ئازاد كرد، ئه‌وه‌بوو له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌ به‌ده‌ستی ئه‌نسارولئیسلام ئه‌و برایه‌ی عه‌تا سه‌راوی كوژرا.
دوو هه‌فته‌ دوای ئه‌م ڕووداوه،‌ كه‌ناڵی PUK-TV ڕایگه‌یاند كه‌ سێ تاوانبار ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌، هێزه‌كانی ئاسایش توانیویانه‌ دوو له‌ تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن به‌ناوه‌كانی (زه‌كی عه‌باس) و (ئیسماعیل مسته‌فا)، تاوانباری سێیه‌م ناوی (وه‌هاب شێخ ئه‌حمه‌د)ـه‌ و هه‌ڵهاتووه‌ بۆ كه‌ركوك، ناوی (عه‌تا سه‌راوی)یان ده‌رهێنا له‌ لیستی تاوانباران.
له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌ردوو تاوانبار (زه‌كی عه‌باس) و (ئیسماعیل مسته‌فا) دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان نا و له‌پێش دادوه‌ر ئاشكرایان كردبوو كه‌ ئه‌وان چوار كه‌سن ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌ جگه‌ له‌ (وه‌هاب شێخ ئه‌حمه‌د) كه‌سی سه‌ره‌كی و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ (عه‌تا سه‌راوی) بوه،‌ كه‌ ئه‌و پاره‌كه‌ی له‌ موخابه‌راتی عێراقی وه‌رگرتووه‌. 
دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ عه‌تا ده‌رده‌كات، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی به‌رگریان له‌ (عه‌تا سه‌راوی) كرد و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و داڵده‌یان دا، دواتر ڕه‌وانه‌ی ئێرانیان كرد و له‌وپێشه‌وه‌ به‌پاره‌ی خوێنی لیسی شمیت به‌قاچاغ خۆی گه‌یانده‌ سوید.
لە رۆژی 16/4/1994 ته‌رمه‌كه‌ی خاتوو لیسی شمیت، ناوی ڕاستی Elisabeth Schmidt كه‌ به‌ناوی (میلێنا ئێرگن) بابەتی بۆ ڕۆژنامه‌ و میدیا جیهانییه‌كان دەنوسی، لە نزیك شاری فرانكفورت - ئەلمانیای فیدرالی بە بەشداربوونی زیاتر لە 800 كەس بە خاك سپپردرا
كارو چالاكییه‌كانی خاتوو لیسی شمیت له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ بوو:
١/ گه‌لی كورد و نه‌هامه‌تییه‌كانی به‌ جیهان ده‌ناساند.
٢/ ئه‌ندام بو له‌ رێكخراوی مرۆڤ دۆست مێدیكۆ ئینتەرناشنال.
٣/ بلإو كردنەوەی چەند ریپۆرتاژێك سەبارەت بە كیمیابارانەكەی هەلەبجە و ناوچەكانی تر لە لایەن رژێمی عێراقەوە.
٤/ داوای له‌ جیهان ده‌كرد پشتیوانی له‌ گه‌لی كوردستان بكرێت و جارێكی دیكه‌ ئه‌م گه‌له‌ نه‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی دوژمنانی.
٥/ كاری بۆ زۆرێك له‌ ڕادیۆ و كه‌ناڵه‌ جیهانییه‌كان ده‌كرد به‌تایبه‌ت بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی فەرەنسی AFP ڕیپۆرتاژی ده‌نووسی.
به‌ڵێ ئه‌مه‌ دڵۆپه‌یه‌كه‌ له‌ ده‌ریایه‌ك خیانه‌تی (عه‌تا سه‌راوی) له‌ گه‌لی كوردستان. 
ئه‌و ئاماده‌ له‌پێناو پاره‌ی هه‌موو گه‌لی كوردستان بفرۆشێت، به‌ڵام غیره‌تی نییه‌ تۆڵه‌ی خوێنی براكه‌ی خۆی (محه‌مه‌د سه‌راوی) له‌ (سۆران عومه‌ر) بكاته‌وه‌ كه‌ له‌شه‌ڕی خێڵی حه‌مه‌ به‌ده‌ستی ئه‌نسارولئیسلام كوژراوه‌، (سۆران عومه‌ر) له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدار بوو و ده‌سته‌ ڕاستی مه‌لا كرێكار بوو.
عه‌تا سه‌راوی له‌پێناو پاره‌ و خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ و سه‌ر به‌ باڵێكی یه‌كێتییه‌، ڕۆژێك ده‌ستی بافڵ ماچ ده‌كات و ڕۆژێك شانی لاهور ماچ ده‌كات، ڕۆژێك پێڵاوی موخابه‌راتی عێراقی ماچ ده‌كات و ڕۆژێك شانی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ماچ ده‌كات. 

سیروان چوارباخی