مەسەلەی ژنان و کۆمەڵە

Wednesday, 10/11/2021, 1:01

3300 بینراوە


ھێندێک لە  ھاوڕێیانی کۆمەڵە دوای زیاتر لە چل ساڵ ئیستاش زۆر کلاسیکانە کێشەی ژنان ھەڵدەسەنگێنن، ئێستاش ھەر دەڵێن کۆمەڵە ژنانی ھێنایە ناو خەباتەوە، قەت ئەم دەستەواژە ناگۆڕن کە ئەوە کۆمەڵە نەبو کە ژنانی ھێنا ناو کۆمەڵەوە بە پێچەوانە ئەوە ژنان بون کە فرسەتێکان دیت و ویستیان بیقۆزنەوە  تا لەم ڕێگەیەوە ھێندێک لە ژێردەستی خۆیان  چارەسەر بکەن.
من پێمخۆشە  لێرە باسێکی زانستی و سیاسیانە لەسەر ئەم بابەتە بکرێت، کە ئایا بۆ ژنان نەیانتوانی نە خۆیان بگۆڕن و نە کۆمەڵە ئەوان، پرسیارەکە ئەوەیە، ڕاستە ژنانێکی زۆر بە  ئەنگیزەھای جۆراوجۆرە ھاتنە ناو کۆمەڵەوە، بەڵام ئایە کۆمەڵە توانی  ئەوان بگۆڕێت یا ئەوان کۆمەڵە بگۆڕن، بە بڕوای من وەک کەسێک کە شاھیدی ئەو دەورانەی کۆمەڵە بوم جوابەکەی مەنفیە.
زۆربەی ژنانیش وەک زۆربەی پیاوان فریوی شوعاری چەپ و  کومونیستی کلاسیکی ئەو دەورانەی ڕێبەرانی کۆمەڵەیان  خواردبو،  ئەگینا لە عەمەلدا ھیچ گۆڕانکارێک ڕوی نەدا، ھەر ئەو ژنانەی لە ناو کۆمەڵگادا مێردیان بە کابرای دەوڵەمەند، کابرای ماشێندار دەکرد لە ناو کۆمەڵەشدا مێردیان  بە کومیتەی ناوەندی  و مەسئولانی کۆمەڵە دەکرد, بۆ  ژنان تەنھا نەوع و شکڵی مێردکردنیان جیاوازی بەسەردا ھاتبو  نەک فکرو ژیانیان.
ھەر لە  ئیدامەی فکرو فەلسەفەی چەپی کلاسیکدا  فەزایەک بۆ ژنان پێک ھات، نەوعێک ئازادی بێدەرو پەیکەرو  بێ ئەساس  ھاتە کایەوە کە ھەموی لە چوارچێوەی  نێوگەڵدا  پێانەسە دەکرا، 
ئەوەی کە ژنان بە ھۆی شەرایەتێکی تەبیعێوە کە ھەیانە لە  مووەقیەتھای بوحرانیدا زۆر ڕاحەت بۆ مادیەت یا بۆ ژیانێکی باشتر لە ڕێی پیاوانەوە خۆیان ھەرزانفرۆش  دەکەن، ئەوەش بابەتێکیترە کە من لێرە  باسی ناکەم.
 بۆ ھێزێکی وەک کۆمەڵە  کە ئیدیعای چەپ و کومونیستی ھەبو، من نەمدیت ھیچ یەک لە ژنان واپەروەردە  بکرێن کە تا  دەرەجەی کومیتەی ناوەندی بڕۆن ، ئەوانەی کە بون بە کومیتەی ناوەندی ھەمویان بە ھۆی مێردەکانیانەوە بون، ئەوە نمونەی کاک عەبدوڵای  موھتەدی، کاک ئیبراھیمی عەلیزادە، مەنسوری حیکمەت و کا عومەری ئیلخانی........جێی پرسیارە کە حیزبێکی ئاوا  چۆن دەتوانێ نوێنەری ئاڵ و گۆڕە کۆمەڵایەتێکان بێت، ئەوەی کە کۆمەڵە ئاوا وەک نارنجۆک تەقێوەو بو بە بیست لەتەوە،  دەلیلەکەی  ئەوە نەبو کە کۆماری ئیسلامی زۆر قەوی بو، یەکێک لە ھەرە دەلیلە  گەورەکەی ئەوە بو کە ڕێبەرانی کۆمەڵە  لە ژێر تیئۆری زریق بریق و ڕازاوەی بیری کومونیستیدا مەسڵەحەتی شەخسی خۆیان پەیڕەو کرد!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە