عادل باخەوان وەک جرجێک لەناو زێرابی سەرمایەداری

Wednesday, 17/11/2021, 17:54

5548 بینراوە


عادل باخەوان دەڵێت:لە فەرەنسا ساڵانە ٤٥۰ کەس لەبرسا دەمرێت. ئەڵبەت کەس گومانی لەوەنییە کەسیستەمی سەرمایەداریش ،وەک هەرسیستەمێکیتر کەموکوڕی تێدانییە ،هیچ سیستەمێک نییە کە لەسەدا سەد بەختەوەری بۆ هەموو مرۆڤەکان دەستەبەربکات. بەڵام عادل باخەوان بەراوردێکی ئەحمەقانە دەکات لەنێوان فەرەنساو هەرێمی کوردستان ،ئەوەش دەکرێ ناوبنێین "زۆڵێتی ئەکادیمی" بەراوردی زێرابی سیستەمی سیاسی بە فەڕەنسا ،ئەوسا بێگومان لەچاوی کابرای ئەکادیمیەوە ،بەراوردەکە مەنتیقی دەبێت. جاوەک وەک عەلی وەردی دەڵێت :دەرباریەکان هەمیشە لەسەرپاشماوەی دەسەڵاتداران دەژین. بۆیە ئاساییە جەنابی سۆسیۆلۆگ باخەوان هەرێمی کوردستان بەراوردی پاشەڕۆی فەڕەنسا بکات. ..
خۆی لەبنەڕەتدا وڵاتێک نییە نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەراورد بکرێت بەوڵاتی فەڕەنسا یان بەریتانیا و ئەڵمانیاو هتد..بەڵام کە هەر بەراورد بکەین بۆچی دەبێت لەنەخۆشیەکانی وڵاتێک و سیستەمێک دەست پێبکەین،بۆچی جوانیەکان نەبینین،ئەگەر ئەقڵیەتی نزم و نەخۆشی دەرباری نەبێت!
ئەمە ی عادل باسی دەکات پاشەڕۆ و نەخۆشی و کەموکوڕی سیستەمی سەرمایەدارییە ، ئەڵبەت خودی کۆمەڵگەی سەرمایەداری و تاکگەراییە کەوادەکات تاکێک چ نەخۆش بێت یان موعتاد وهتد ...لەبرسا بمرێت. بۆنمونە لەوانەیە لەکوردستان خەڵکێکی زۆرهەیە کە کاری نییە ،کرێچییە، بەڵام نامرێت لەبرسان ،لەڕاستیدا ئەمە جیاوازی پێکهاتەی کۆمەڵگای کوردیە لەگەڵ کۆمەڵگەی فەڕەنسی بۆچی؟چونکە لێرە پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزترە ئەگەر لەگەڕەکێک هەژارێک هەبێت بێگومان خەڵکی خێرخواز ناهێڵێت لەبرسا بمرێت نەک حکومەتی هەرێم! ئەمە ئەوپەڕی ئەحمەقیە کە فەزڵی ئەمە بگێڕیتەوە بۆ حکومەت ی هەرێم. جەنابی عادل ئەگەر ڕاست دەکات با لەجوانیەکانی فەڕەنسا وە بەراورد بکات لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان،داخۆ ئەوکات تێدەگات بەراوردکردنی هەرێم و فرەنسا نامەعقوڵ و نا ئەخلاقییە یان نا.بۆنمونە گەمژە ترین کەس دەزانێت ئەگەر سیستەمی دیموکراسی بەراورد بکەیت تێدەگەی ئەوەی هەرێم سوککراتییە،واتە حکومەتی سوکەکان... کەواتا جەنابیان بەو بەراوردە پێمان دەڵێت : ئەو بەراوردی پاشەڕۆی سیستەمی سیاسی و ئابوی فەرەنسای کردوە لەگەڵ هەرێم! ئێمە باسی جوانیەکان ناکەین،با ئەو وەک جرج هەر خەریکی بەراور ردی زێرابەکانی فەرەنسا بێت،بەحکومەتی هەرێم.با هەر لەسەرگوێلکەکانی فەڕەنسا خەریکی دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش بێت لەنێوان هەرێم و فەڕەنسا. چونکە دیارە وەک سۆسیۆلۆگێک ئیشی ئەوەیە. 
ئەمە خوی هەموو ئەکادیمیە دەربارە مشەخۆرەکانی هەرێمی کوردستانە کە هەمیشە بۆ پاساوی ڕەفتاری حکومەتی مافیاکان لە نەخۆشی و پیسی و خراپیەکانی سیستەمی سیاسی و ئابوری وڵاتان  دەگەڕێن تا شتێک بدۆزنەوە ،بێگومان لەبەر ئەوەی خۆیان دەزانن حکومەتی هەرێم بەربەراورد بەهەموو حکومەتەکانی دونیا پاشەڕۆ و نەخۆشی و داڕزانە.
بۆ چی جەنابیان ڕۆژێک نایەت بەراوردی ژیانی مامۆستایەک بکات لەنێوان فەرەنساو هەرێم،باسی دۆخی خوێندکاری هەرێم و فەرەنسا،باسی دۆخی کرێکارێکی ئێرەو ئەوێ.باسی شکۆی تاک لێرەو لەوێ،نا نایکات چونکە ئیشی ئەمان ئەوەنییە،ئیشیان بەراوردی زبڵدانەکانی ئەوێیە لەگەڵ ئێرە. خۆگەر تۆبێیت و بەراوردی سیستەمی ئابوری و سیاسی بکەیت،ئەڵێن بابە ئێمە و ئەوان بەراورد ناکرێن!ئەوان دەوڵەتن،ئەوان وڵاتی پیشەسازین،ئەوان دەستوریان هەیە!بەڵام بۆخۆیان ڕێگە بەخۆیان دەدەن بەراوردی زێراب وزبڵدان و نەخۆشیەکانی هەرسیتەمێک بکەن لەگەڵ هەرێم بۆئەوەی بیسەلمێنن لەئەوروپاش سیستەمی واهیچ و پوچ و ڕیسوا هەیە.  عادل باخەوان ئێمەش دەزانین لەفەڕەنسا خەڵک هەیە لەژێر هێڵی هەژاری و موعتادەکانیش دەمرن لەبرسا،بەڵام توشەرەفی ئەکادیمیت بەراوردی سیستەمی دیموکراسی و ئابوری و سەربازی فەڕەنسامان بۆبکە ئەگەر تۆ وەک جرجێک لە ناو زێرابی سیستەم ناگەڕێیت بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش. بەڕێز جەنابی سۆسیۆلۆگ خۆ فەڕەنسیەکان پاسپۆرتیان هەیە بۆ هەمویان کۆچ ناکەن بۆ ئەوەی لەبرسا نەمرن.ئەم تڕۆهاتانە دەکرێت لەکاتی توێژینەوە وەک تێبیی لەپەراوێز بنوسرێن کاتێک لێکۆڵینەوە دەکەن لە کۆمەڵگاو حکومەتی فەرەنسا . جەناب نوح هەراری لەکتێبەکەیدا ئاماژە بەو دۆخە دەکات وەک گرفتێکی سیستەمی سەرمایەداری بۆ ئەوەی ئێمە چاومان لەلایەنە خراپەکانی سیستەم بێت،بەڵام تۆ لەوکاتەدا ڕێک بە پێچەوانەوە دەتەوێت  چاومان سەرنجمان لە جوانیەکانی فەڕەنسا لابدەیت،دەتەوێت بەخراپیەکانی سیستەم جوانیەکانی بشاریتەوە...بۆیە قسەکەت وەک ئەوەوایە بڵێی"سێگۆشە چوار گۆشەی هەیە". بەجۆرێکیتر ئەمەی لێرەهەیە هەر خۆی بەرماوی سیستەمی سەرمایەداریە . تۆ ش بەبەراورد بە سۆسیۆلۆگێکی ئەوروپی بەرماوی سۆسۆلۆژیایت و هیچیتر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە