ئەم پێشنیار و ئامۆژگارییەم بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەیە

Thursday, 25/11/2021, 16:21

3784 بینراوە


"ئێستا لە ناوئاپۆڕای خوێندکارە جگەرگۆشەکان لەکەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی دایکەوە: ئەم پێشنیار و ئامۆژگارییەم بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەیە، بەم شێوەیە:-


یەکەم: خێراوەستاندنی کرێی سەرجەم وانەوتنەوەوکرێی سەر پەرشتیاریکردنی ماستەرو دکتۆرانامەی مامۆستایانی زانکۆکان چونکە ھێشتنەوەى ئەوکرێیانە ئەرکێکی گەورەو بارگرانی دەخاتە ئەستۆی وزارەتەوە، جگەلەوەی گەندەڵکارییە وەک لەخاڵی  چوارەمدا باسی دەکەم. تەنھا بۆ زۆرێ لەچینێ مامۆستا دەسڕۆیشتووەو چاوبرسی و بەرژەوەندخوازەو نادادی وکێبڕکێی نایەکسانی تێدایە.
دووەم: ئەوپارەیەی کەبۆ ڕاگرو سەرۆک بەش و بڕیاردەر و ئەوانی تر خەرج ئەکرێت کەم بکرێنەوەو، تادەبێتە پارەیەکی ڕەمزی بۆ ئەوەی قۆرخ پاوەندکاری نەکرێت تائەومامۆستایانەی کە سەربەخۆو دڵسۆزی خەڵک و خاکن و   زاناوداناو خۆبەخشن بێنەوەپێشەوەو ئەزموونی خۆیان بەکێبڕكێی زانستی و لێھاتووی و ئاکاربەرزیی و یەكسانی و دادپەروەری بخەنەوەگەڕ، نەک تەنھا بۆ چینێک لە مامۆستایانی بێ ئەزمونی حیزبی و نەزانەوە! 
سێیەم: بەشەففافی ئەوبڕەپارانەی سەرەوە-کەدڵنیام بەزیادەوەبەشدەکەن- بکرێنە دەرماڵە بۆ "خوێنکار"ی زانکۆو پەیمانگەکان بۆ چاکردنی بارودۆخیان ھەر لەگرفتی ئاووکارەباو قەیرانی بەشەناوخۆییەکان. 
چوارەم: لەھیچ وڵاتێکی جیھانی پێشکەوتودا نەبووەو نەکراوە مامۆستایەکی زانکۆ لەیەک کاتدا مووچەی خۆی ھەبێت و پارەی کرێی وانەوتنەوەش وەر بگرێت.! 
دیارە بەم کارە ڕێگەلەیەکەم پرۆسەی گەندەڵی و دواخستنی پشێکەوتن دەگرێت و پرۆسەی خوێندن و خوێنەواری و ئەزموونی "خوێنکارکان" لەھەرێم گەشەدەکات، چونکە ئەوسا تەنھا بەشێک لە مامۆستادڵسۆزەکان ئامادەی وانەوتنەوەو سەرپەرشتیاریکردنی ماستەرو دکتۆرادەکەن، نەک ئەوانەی کە ئێستا لەڕێگەی حیزب و دەسەڵاوتەوە بەردەوان کێبڕکێ ناداد پەروەری و نایاساییەی بۆ ئەم دواخستنە دەکەن!!!
پێنجەم: پرۆسەی ھەڵبژاردنی ڕاگرو سەرۆک بەش و بڕیاردەرەکان لەڕێگەی ھەڵبژاردنی پاک و بێگەرد بێت وەک بەندە لەیەکەمین پرۆسەی دیمۆکراسی  بۆ یەکەمین جار لە 2004 دا لەڕێگەی سەرجەم مامۆستایانی بەشەکەمەوە ھەڵبژێردرام، مەخابن کەئەوپرۆسەیەوەستێنرا دەستم لەکارکێشایەوە، بەوەش یەکەمین کەس بووم لەھەرێمی کورستاندا دەست لەکاربکێشێتەوە!..
شەشەم: ھەرگیز لەوەزارەت و زانکۆکاندا ناوی"خوێندکار" و "قوتابی" پێکەوە نەھێنن، بۆ ئەوەی حەساسییەت ڕونەدات وەیان تەنھایەک ناویان ھەڵبژێرن.
ھاوکات ھەڵبژاردنی نوێنەرانی خوێنکار لەڕێی سەندیکای خوێنکار خۆیانەوە بۆ بکرێت نەک لەڕێی حیزب و دەسەڵاتی خوێندکاران قوتابیانی حیزبییەوە...  بۆ ئەوەی زانکۆکان نەبنە لق و مەڵبەند و کۆلێژو پەیمانگەکانیش ببنەکۆمێتەو ناوچە! 
بۆزانیاری لەساڵی2007 دا دوای ڕێکەوتنی ئیستراتیجی نێوان پارتی و یەکێتی بۆیەکەمین جار گوێم لەبەکارھێنانی وشەی "قوتابی/خوێندکار"بوو لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا د.ئیدریس ھادی لەیەکەمین کۆبوونەوەیدا پێم وت: کە ئەو دەستەواژەیەو بەکارھێنانە زۆرھەڵەن و خزمەت بەپرۆسەی خوێندنی باڵا ناکات! کەچی ئەوان تائێستا ناتوانن لێی ڕزگاربن ! 
حەوتەم: ھەردامەزرانێک لەزانکۆو فەرمانگەکانی تردا ئەنجام ئەدرێت بە پێوەری ئاست و تواناسازی و لێھاتووی بێت نەک لە ڕێگەی حیزبەوە.
ھەشەتەم: داوا لە"خوێنکار"جگەرگۆشەکانمان دەکەم کەھێمن  بن داوەکانتان زۆر ڕەوایە...
 تکاتان لێدەکەم ھەرگیز لەگەڵ دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش و ھیچ فەرمانبەرێکی تری میری بەرکەوتنتان نەبێت، بۆ ئەوەی ھەمو ھاوڵاتیەک بەدەزگا ئەمنیەکانیشەوە سۆزیان زیاتر ھەبێت بۆتان، چونکە داواکارییەکانتان زۆر ڕاست و ڕەوایە.
نۆیەم: ئەمەزۆۆرگرنگە: جیاکاری لەنێوان زانکۆ ئەھلییەکان زانکۆ حکومییەکان مەکەن، مەھێڵن کاریگەری و ھەژمونی زانکۆ ئەھلییەکان بەسەر زانکۆ حکومییەکاندا زاڵ بێت، لەکاتێکدا ھەمو دەزانن: کەخوێنکاری ی حکومی بەبەرزترین نمرەوەردەگیرێن وەزۆرینەی مامۆستا بەئاست و دڵسۆزەکان لەزانکۆ حکومیەکاندان، کەچی بەداخەوە ئەوزانکۆ ئەھلیانە دەکرێنە پێشەنگی زانکۆ حکومییەکان لەڕوی دەوام و  کۆنفراس و دیبەیت و ئاڵوگۆڕی زانستی نەک لە زانکۆ حکومییەکان، دیارە ئەوە بەرژەوەندی دەسەڵاتدارو حیزبەکان دەپارێزێت، کەئەوزانکۆ ئەھلیانە ھی ئەوانن! 
دەیەم: پێویستە خوێندنی پاڕالێل لەزانکۆی حکومی نەمێنێت، چونکەبەھەمو ئاکارو ئەخلاقێک و پێوەرێکی ستاندەردی جیھان و بەدەستووری عێراقیش پارەوەرگرتنی پارالێل پێچەوانەی یاسایە.
باشترین نمونە: ئەوکێشەیەبوکە ئەمساڵ 99 لەزانکۆ حکومییەکان وەرنەگیران کەچی بە 65 وە لەزانکۆ ئەلھییەکان وەردەگیران!
باشە ئەمەچ کارەساتێکە کەبەسەر خوێنکاری ھەژارو ڕەش و ڕوتدا دەھێرێت 
زۆر سەیرە،لەجیاتی پێدانی دەرماڵەو ھاوکاری خوێنکاری زانکۆی حکومی کەچی 60,000 بۆ 75,000 ھەزاردیناریان بۆ یەکەم ساڵی ھاتن و تۆمارکردنیان لێدەسەنرێت، ئایە ئەم باجە یاسەرانەیە یاچ ناوێکی لێدەنرێت، ھەروەھا بۆ ھەمو ھەشەھادە وەرگرتنێک 25 بۆ 50 ھەزاریان لێ دەسندرێت بۆ پشتگیری مامۆستایانیشبڕی 5 ھەزار وەردەگیرێت، کەئەمانە لەھیچ کون کەلەبەرێک و قوتوی ھیچ عەتارێکدا بۆ زانکی حکومی نەکراوە!
*دڵنیابن ئەم داوایەم لەوپەڕی دڵسۆزییی بەتەنگھاتنەوەیە.. ئەگەر ئەوخاڵانەتان جێبەجێکرد دڵنیام باشترین و شاوترین زاست و بەرھەمو وزە دەبەخشنە وڵات و ئارامیش دەپارێزن ئەگەر نا، ھەرلەچوارگۆشەی پەنتەڕناش و پایدۆزدا دەسوڕێینەوە.
ئەنوەر/ مامۆستای زانکۆی سلێمانی دایک، لەکۆلێژی یاسای دایک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە