سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


سەبارەت بە كوشتنی لیوا مه‌حمود بێسه‌ری

Thursday, 12.02.2021, 19:04

3512 بینراوە


لیوا مه‌حمود بێسه‌ری فه‌رمانده‌ی لیوای سكرتاریه‌تی جه‌لال تاله‌بانی، كه‌ پار ساڵ له‌ سیناریۆیه‌كی گوماناوییدا كوژرا و، چه‌ند رۆژی رابردوو یادی ساڵانه‌ی كرایه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاوات عومه‌ر كه‌ به‌ پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی جه‌لال تاله‌بانی ناسراوه‌و ماڵییان له‌ گه‌ره‌كی ئازادی شاری سلێمالنییه‌، له‌ ساڵی 1983 له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كیتییدایه‌ ، له‌ پاش سالی 1988 بۆته‌ پاسه‌وانی تایبه‌تی جه‌لال تاله‌بانی، دوای ئه‌وه‌ی خۆی ویژدان زیندوو كردووه‌، باسی له‌وه‌ كردووه‌،  كه‌ پاڤێڵ تاله‌بانی له‌سه‌ر 1300 پارچه‌ زه‌وه‌ی به‌كره‌جۆ، كه‌ لیوا مه‌حمود بێسه‌ری فه‌رمانده‌ی لیوای سكرتاریه‌تی جه‌لال تاله‌بانی 30 پارچەزه‌وی بۆ خۆی هه‌لگرتبوو، پاڤێڵ تاله‌بانی داوای لیكردبوو زه‌ویه‌كان بگێریته‌وه‌و بۆ پرۆژه‌كانی خۆی مه‌به‌ست پاڤێڵ تاله‌بانی بووه‌، نه‌یگیراوه‌ته‌وه‌ له‌ سالێك پیش ئیستادا ئیواره‌یه‌ك پاڤێڵ تاله‌بانی بانگی لیوا مه‌حمود بێسه‌ری كردووه‌ بۆ دباشان و پاش ئه‌وه‌ی به‌ قسه‌ی ناكات، پاڤێڵ تاله‌بانی به‌خۆی به‌ چه‌قو بۆكس په‌لاماری لیوا مه‌حمود ده‌دات و ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڤیڵ پاسه‌وانی زۆر له‌گه‌ل بووه‌ هیچی پی ناكرێت و به‌وشیوه‌یه‌ ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌و پاش رۆژێك مه‌حود بیسه‌ری له‌ خه‌فه‌تاندا سوكه‌ سه‌كته‌ لیده‌دات، به‌ناوی نه‌خۆشی كۆرۆناوه‌ ده‌یبه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆچی دوای دەكات، پاڤیڵ تاله‌بانی ئه‌و رۆژه‌ی له‌ لیوا مه‌حود بیسه‌ری دابوو، به‌پێی قسه‌كانی ئاوات عومه‌ر، پاڤیڵ حه‌ب و مه‌وادی هۆشبه‌ری زۆری به‌كار هینابوو شێت و هار ببوو كه‌س نه‌یده‌ویرا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ عه‌قید سه‌روه‌ر سه‌ید سادقی كه‌ فه‌رماندی تایبه‌تی پاسه‌وانه‌كانی جه‌لال تاله‌بانی بوو، دوای ئه‌وه‌ی هیرۆ و پاڤێڵ هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كه‌ن بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌لمانیا و ئه‌ویش رایگه‌یاندبوو كه‌ جه‌لال تاله‌بانی نه‌ماوه‌ و بۆچی بگه‌ریته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوە، لە رێگای دژه‌ تیرۆر به‌سه‌ر په‌رشتی دكتۆر خه‌سره‌و و پاڤێڵ تاله‌بانی  له‌ به‌ره‌به‌یانیكدا عه‌قید سه‌روه‌ر له‌ ماله‌كه‌ی خۆی تیرۆر ده‌كه‌ن.

سیروان چوارباخی