لە سەرۆكی حكومەت بێنرخ تر شەریکەکانێتی !

Sunday, 12/12/2021, 14:31

3032 بینراوە


بەناوی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەیاننامە دەردەکرێت وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ فەزیحە گەورەکەی تووشی مەسروور بارزانی بووە بەڵام بێ دەنگی ئەوان بێ نرخی ئەوان پیشان دەدات تاوانباری ئەوان نیشاندەدات شەریکە دزێتی ئەوان نیشان دەدات !!

 ببینن بزانن چی ئەگوزەرێ :

نرخی ڤێلاکەی مەسرور 12 ملیۆن دۆلارە،

نرخی قەمسەڵەکەی پاڤڵ تاڵەبانی  8299 دۆلارە، نرخی قەمسڵەکەی ئارینی کوڕی مەسرور 1895 دۆلارە،نرخی سەعاتەکەیی دەستی فازڵ میرانی 60500 دۆلارە

نرخی قۆنەرەکانی هێمن هەورامی 700 دۆلارە بەڵام لەسەر تیڤیە گەندەڵەکانیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ماڵەکەی مەسعودی سەرۆکیان ئەوەندە بچوکە جێگەی میوانەکانی نابێتەوە بەم ژمارەو داتایانە بۆمان ڕوون ئەبێتەوە ئەوانەی ناوی خۆیان ناوە حکومڕان لە هەموو شتێکدا لە سەرو میللەتەوەن بەڵام ئەنجامی کارە قێزەون و گەندەڵیەکانیان تەنها سووک بوون و ڕسواییە هەر وەک چۆن لە ئێستادا خەریکە بۆ هەموو جیهان ڕووندەبێتەوە کە داهاتی میللەتی کورد تەنها بۆ بنەماڵەی بارزانی و طاڵبانیە چۆن بونەتە هۆی ئەوەی بە هەزارەها کورد کۆچ دەکەن و ووڵات جێدەهێڵن چونکە  کاتێک داوای مافی خۆیان دەکەن بە شەق و گولە وەڵامیان دەدرێنەوە  دڵنیام ڕۆژێک دێت نەک هەر خۆیان بەڵکو نەوەکانیشیان  بستێک شوێنیان دەست ناکەوێ ئۆقرەی تێدا بگرن لە هەر شوێنێکیش بینران لەلایەن کوردی ئازاو ئازادی خوازەوە لە هەر ووڵاتێک ببینرێن ڕسوا دەکرێت و جا ئەو کات مەگەر هەر وەک مەسرووری سەرکردەیان زۆر بە دزی و دوور لە هەموو کەناڵ و ڕاگەیاندنێک سەردانی دەرەوە بکەن یان سەردانی ڤێلاکانیان بکەن کە پارەی دزراوی میللەت کڕیویانە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە