دووریی

Saturday, 26/02/2022, 4:20

12193 بینراوە


چەند دوور بێ
هێشتا لە بەر پەنجەرەی ڕووەو ڕۆژهەڵات
ڕووخسارت وەک تابلۆیەکی نەنەخشێندراو
سەما دەکات.
چەند نزیکم بیت
هێشتا بڵێسەی زێترم
زێترم پێویستە
لە دوانزەی نۆڤەمبەردا
لە بەردەم دەرگای ڕەشەباکانی
باشووردا
گوڵێکی مۆرم چاند.
وەرەوە هەڵیکرد ڕەشەبای جەنگ
جەنگی نێوان چاو و دەست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە