نهێنی دانانی مقه‌ده‌م سه‌رخێڵ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی

Thursday, 03.03.2022, 1:15

3407 بینراوە


له‌ دوای 8 ته‌موزی 2021 كیشه‌كانی نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كیتی و، ده‌ستتیوه‌ردانه‌كانی پاراستنی پارتی بۆ زیاتر ئالۆز كردنی دۆخی ناو یه‌كیتی، بافڵ تاڵه‌بانی ده‌یان  فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌و به‌رپرسی له‌ پۆسته‌كان دوورخستۆته‌وه‌ و، یا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌یه‌ك نووسراو كه‌سانی وه‌های كرده‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی،  خه‌ڵكی ناو یه‌كیتی تووشی شۆك كردووه‌.
وەک نمونە مفه‌وه‌زێكی ئۆپه‌راسۆینه‌كانی ئاسایشی سلیمانی، به‌ناوی مقه‌ده‌م سه‌رخێڵی كردۆته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی، كه‌ به‌هۆی كوشتن و رفاندن و هاولاتیان و نه‌یاره‌كانی ناو یه‌كیتی و،سیناریۆی  ژه‌هر خواردنێكی نهێنی بۆ دكتۆره‌ باخان تاله‌بانی به‌ فه‌رمانی لاهور شیخ جه‌نگی و، دواتریش به‌هه‌مان شیوه‌یه‌ بافڵ تاڵه‌بانی هه‌وڵی رفاندنی دكتۆر باخانی داو، پاش دوو رۆژ به‌ناچاری ئازادیان كرد، هه‌مووی به‌ به‌لته‌جی یه‌كی وه‌ك سه‌رخێڵ كه‌ له‌ مفه‌وه‌زه‌وه‌ كرایه‌ مقه‌ده‌می ئاسایش جیبه‌جی كراوه‌.
مه‌قده‌م سه‌رخێڵ له‌ 17 شوباتی 2011 یه‌كیك بوو له‌وانه‌ی سیناریۆی ئه‌و 4 زیندانه‌ی معه‌سكه‌ری سه‌لامی به پیلانێك گه‌یاندبووه‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌لای  ئه‌لبیسه‌یكه‌ی سلیمانی به‌ چه‌كی بێ ده‌رزی و، دوای ته‌قه‌ی لێكردن گوایه‌ ئه‌مانه‌ هاتوون ته‌قه‌له‌ خۆپیشانده‌رانی 17ی شوبات بكه‌ن و، هه‌روه‌ها سه‌رخێل ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ خیمه‌كانی خۆپیشانده‌رانی له‌ به‌رده‌ركی سه‌رای سلیمانی سووتاند و،ئه‌و كه‌سه‌ش بوو به‌ پیلانی هیرۆ برایم ئه‌حمه‌د و قادر حه‌مه‌ جان سیناریۆی كوشتنی زانا حه‌مه‌ سالح قائیمقامی پیشووتری سلیمانی له‌ زیندانی ئاسایشی سلیمانی دارشت بوو.
ئه‌و تاوانانه‌ هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیهیننه‌ پیشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ری باله‌كانی ناو یه‌كیتی و نه‌یارانی ناو یه‌كیتی پێ بكه‌ن.

سیروان چوارباخی