هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازی سوكایه‌تی به‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌كات

Sunday, 13/03/2022, 1:16

2856 بینراوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزیری پەروەردە، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید ماسته‌ری  به‌ ئۆن لایه‌ن به‌ ساخته‌ له‌ لوبنان به‌ده‌ست هیناوه‌ و، ناوی له‌ لیستی بروانامه‌ ساخته‌كاره‌كانی عیراقدا هاتووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خویندنی بالای عیراقی
ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 مانگه‌ گه‌وره‌ترین كیشه‌ كه‌وتۆته‌ نیوان نه‌قیب سامی ناویك كه‌ خاوه‌نی قوتابخانیه‌یه‌كی ئه‌هلی یه‌ له‌ هه‌ولیر به‌ناوی ئاینده‌وه‌ له‌ گه‌ره‌كی ئه‌مین عامه‌كه‌ی هه‌ولیر و، له‌ناو خانووی مه‌لا فایه‌ق چووچانی فه‌رمانده‌یه‌كی دزو گه‌نده‌ڵ و مافیای ناو پارتی یه‌و، مه‌لا فایه‌ق خۆی شه‌ریكی ئه‌و نه‌قیب سامی ‌ یه‌و، به‌ پێ سه‌رچاوه‌كان ئالان حه‌مه‌ سه‌عید به‌رێگه‌ی چۆمانی برایه‌وه‌ داوای پشكی كردووه‌و، ئه‌وانیش گالته‌یان پیكردووه‌و، سوكایه‌تیان به‌ وه‌زیرو براكه‌ی كردووه‌، پاشان ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ناوی مه‌سرور بارزانی یه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ نه‌قیب سامی ده‌كات و، ئه‌ویش حساب بۆ ناكات و هه‌ره‌شه‌ له‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌كات، كه‌ مه‌له‌فی ئه‌و ده‌ستدریژی كردنه‌ی سه‌ر ژنه‌ شه‌هید و كه‌سوكاری شه‌هیدان و دامه‌زراندن و پله‌ به‌خشین و گواستنه‌وه‌ به‌ریگه‌ی رابواردن به‌ هاوكاری دكتۆر ئومید سه‌باح و ریباز حه‌ملان و زه‌كه‌ریا عه‌بدوللا و بانده‌ به‌دره‌وشته‌كه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، له‌ ریگه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ هه‌مووی بلاو ده‌كاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ریگه‌ی چه‌ند كه‌سیكی ناو سۆشیال میدیا و سناپچاد و تیكتۆك و تیلیگرامه‌وه‌ سه‌رف كردووه‌، تا به‌شان و بالیدا هه‌لبده‌ن، له‌وانه‌ ئه‌ستیره‌ كه‌ریم برۆنه‌ ناو تیلیگرامه‌كه‌ی بزانن چۆن باوكی ده‌كاته‌ قوربانی ئالان حه‌مه‌ سه‌عید كه‌ مانگانه‌ 2000 دۆلاری بۆ ده‌نریت وچه‌ند جاریكیش به‌ 5000 دۆلاری بۆ ئه‌ستیره‌ كه‌ریم و چه‌ند كه‌سیكی حزبه‌كه‌ی له‌ سلیمانی سه‌رف كردووه‌ ، له‌وانه‌ ئامانج عه‌بدوڵڵا سوورو سه‌ربه‌ست مه‌نمی و په‌یجی گه‌نجانی سلیمانی كه‌ ئامانج  سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و، سۆران مارف و  چۆمان دۆلانی و كاوه‌ شیخ سه‌لام و شیروان عه‌بدوللا ئاغا و هۆشیار عه‌زیز و په‌یجی هه‌رێم نیوز كه‌ شه‌نگار عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ گۆران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات  و، ئاسۆ كه‌مال و ستیڤان شه‌مزنی چه‌ند كۆیله‌یه‌كی تر به‌ شان و بالی ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ هه‌لده‌ده‌ن.

هیمن مه‌نمی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست