پیسخۆریی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بەردەوامە

Saturday, 03.19.2022, 1:27

3448 بینراوە


به‌ پێی سەرچاوەیەک له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین ئابڕووچون تووشی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوان بووه‌، به‌وه‌ی سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆكی دیوان به‌ناوی (ریبوار عومه‌ر عه‌بدوللا) ده‌یان نووسراوی به‌ساخته‌ به‌ پاره‌ بۆ خه‌ڵكی پاره‌دار سەرفکردووە، به‌ پێی سكریتیره‌كه‌ی دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئیستا هه‌ڵهاتووه‌، كه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلاری له‌ خه‌ڵكی به‌ناوی نووسراوی گواستنه‌وه‌و دامه‌زراندن و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌و به‌خشنی پرۆژه‌و ئاسانكاری بۆ پرۆژه‌كان وه‌رگرتووه‌و، به‌ پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ ریبواری سكرتیری دكتۆر ئومید سه‌باد له‌ كاتی كه‌ره‌نتینه‌ كه‌ ده‌وام نه‌بووه‌و، هه‌موو جۆره‌ نووسراوێك راگیراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی  كه‌ نائیب زابت بووه‌و به‌ناوی( كاروان عومه‌ر عه‌بدوللا) هه‌والگری سه‌ربازی پیشمه‌رگه‌وه‌ بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی دارای به‌ ناونیشانی به‌ریوه‌به‌ری باج بۆ كۆمپانیاكان.
هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 30 هاولاتی نووسراویی ساخته‌یان بۆ كراوه‌ بۆ گوساتنه‌وه‌و دامه‌زراندن و هه‌مووی ئاشكرابووه‌و، ئیستا سكرتیره‌كه‌ی دكتۆر ئومید سه‌باح نه‌ك هه‌لهاتووه‌، به‌ڵكو به‌ پێی زانیاریه‌كان هه‌رشه‌ی كردووه‌، كه‌ هه‌رچی فه‌زیحه‌ی ئومید سه‌باح و ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌یزری په‌روه‌رده‌و ریباز حه‌ملان یاریده‌ره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران  و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵلا بلاو ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ نهینی و به‌دزی مه‌سرۆر بارزانی ده‌یان نووسراوی بۆ كچ و ژنه‌ شه‌هید و كردووه‌ بۆ دامه‌زراندن و گواستنه‌وه‌ به‌لام به‌ریگه‌ی رابواردن و ئیستیغلال كردنی هه‌موو ئه‌و كچ و ژنه‌ شه‌هیدانه‌ی پارتی.
هه‌روه‌ها ریبوار ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ دكتۆر ئومید سه‌باح له‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی كتیب چاپكردن و پرۆژه‌و موساته‌حه‌ شه‌راكه‌تی نهینی هه‌بووه‌و پشكی وه‌ك ریباز حه‌ملان و ئالان حه‌مه‌ سه‌عید هه‌بووه‌.

حه‌مید سورچی