پێگەی زیندانی ئیمڕاڵی ودەسەڵاتداریەتی سەری رەش

Monday, 28/03/2022, 0:27

11558 بینراوە


پیاوەکانی دەسەڵاتداریی بنەماڵەی بارزانی هیچکات خاوەن ئەخلاق و خاوەن ئیرادەی سیاسیی خۆیان نەبوون.هەرلە مەلاکوردکوژی باوکیان ڕا بگرە تا سەردەمی دەسەڵاتداریەتی مەسعودی کوڕی لە سەری رەش.رابوردووی ئەو بنەماڵەیە بە بێ نۆکەرایەتی بۆ دووژمنی کورد نەیتوانیوە لە سەر پێی خۆی بەوەستێ.لە لایەکی دیکەوە ناهۆشیاریی کۆمەڵگاودواکەوتوویی چینی رووناکبیریی کورد بەتایبەت لە باشووری کوردستان بووە کە ئیزنیان پێ بدرێ هەرچی بۆ مانەوەی خۆیان بەسەر کوردییدا بێنن کەس دەنگی لێوە نەیە.
هەرخەبات وتێکۆشانێک بۆ رزگاریی نەتەوەیەک دوولایەنی هەیە.لایەنی سەرکەوتن ولایەنی شکست.مرۆڤی زانا لایەنی هیچ سەرکەوتنێک بۆ کورد لە لایان بنەماڵەی بارزانیوە بەدی ناکا.کەچی شکست لە سەر شکست کە بەسەر گەلەکەماندا هاتووە پشکی هەرە مەزن بەر ئەو بنەماڵەیە دەکەوێ.سی ساڵ دەسەڵاتداریەتی بارزانییەکان لە باشووری کوردستان بەڵگەیەکی ئاشکرایە بۆکارە چەپەڵەکانی ئەو بنەماڵەیە.
هۆیەکان زۆرن بۆ مانەوەی ئەو بنەماڵەیە لەسەردەسەڵات.یەک لەو هۆیانە،بێ رەحمیی دونیای مودڕنیتەی سەرمایەداریە کە باش دەزانێ چۆن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی کەڵک لەوبنەماڵەیە وەربگرێ.هۆیەکی دیکەش کۆمەڵگای بێ لایەن وناهوشیاریی کوردە کە کاتی داوەتە منداڵەکانی مرۆڤ کوژێكی وەک مەلا مستەفای باوکیان کە لەسەر پێ بمێنن.
بنەماڵەی بارزانی بۆ خۆیان دەزانن بەسەر بەفردا بەڕێگادا دەڕۆن وشوێنی لاقیان دیارە وناتوانن جێگاپێی خۆیان بشآرنەوە،ئەوە کۆمەڵگایە لە خەوی مێژووییداقەتیس ماوە وخۆی دەخەوخستووە ووەخەبەرنایە.
ئەومووشەکانەی کە بەرەو هەولێرهاویشتران،پێڤاژۆیەکی نوێ بۆ زیاترلاوازکردنی دەسەڵاتداریەتی مەسعود بارزانی خوڵقاند..بەتایبەت هەرەشەی هێرشیی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بۆ سەر شوێنی ژووری خەوتنی بەرپرسانی بارزانی بە مووشەک ئیتردەسەڵاتداریەتی مەسعودودەوروبەرەکەی وێنە پەڕۆ بەگوولێ کردوە کە مرۆڤەکان قوونی پێ بسڕنەوە.
دەنگۆیەکی زۆر بەهێز هەیە کە ،ئیسڕایلیەکان بە بارزانیان گووتووە نیگەرانی مووشەکەکانی ئێڕان مەبە بۆ سەر خۆتان،چون ئێمە دامودەزگای دژە مووشەکیتان لە دەوروبەریی شآری هەولێر وسەری رەش بۆ دادەمەزرێنین.ئەگەر ئەو خەبەرە راستبێ،ئیدی کۆتایی دەسەڵاتداریەتی و لە ناوبردنی بنەماڵەی بارزانی دەست پێدەکا.
پێگەی زیندانی ئیمڕاڵی
نەتەوەیەک هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەنێ،کە سەرەتا ئەو ترسە مێژووییەی کە دووژمن وەک دێوجامە بەسەریدازاڵ کردوە،لەناوبەرێ.ترسی مێژوویی چۆن دروست دەبێ.لە لاوازیی وکەمتەرخەمیی ئەو حیزب وسەرکردانەیە کە بۆ مانەوەی خۆیان دەجەنگن نەک بۆ رزگاریی نیشتمان ونەتەوەی کورد.چۆنیەتی رادەستکردنەوەی بەڕیز عەبدوڵڵائۆجەلان بە دەوڵەتی تورکیە هەرواسانا لێک نادرێتەوە.
رۆڵی ئامریکاوناتۆ،پێمان دەڵێ کە ئەو ترسە مێژووییەی کە تان وپۆی جەستەی تاکی کوردیی داگرتبووە،بە هۆی تێکۆشان وخەباتی پاڕتی کرێکارانی کوردستان وبەڕێز ئۆجەلان وەرگەرآوەتە سەرتان وپۆی سیاسەتە قڕێژەکانی مۆدڕنیتەوە سەرمایەداری.بۆیەپێچەوانەکردنی ئەو ترسە مێژووییە هاسان نایەتە دی.مەسعود بارزانی بۆتە خاوەنی سامانێکی مەزن بە هۆی دزی وفزیی لە سامانە سرووشتیەکانی باشووری کوردستان کە هی خەڵكەکەیەتی.بەڵام شەوانە لە ترسی مووشەکەکانی ئێڕان وناڕەزایەتیی ناوخۆیی خەوی لێناکەوێ.
کە چی بەرێز ئۆجەلان لە ناو زیندانیشدا کۆڵی نەداوە ودەست لە تێکۆشآن هەڵناگرێ.چەند ساڵ لەوەی پێش ئیسڕآیلیەکان بە ئەردۆغآنیان گووتت،رۆژانەپ،ک،ک، بە فرؤكەکانت بۆمب باران دەکەی کە چی لەجیاتی ئەوەی لاواز بن،بە هیزتر دەبن.ئەوقسەیە کاتێک بوو کە ئەردۆغان فرمێسکی بۆ فەلەستینیەکان دەڕشت.
ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ ترسێکی دیرۆکی بوو کە مەلای باوکیان خستیە سەرنەتەوەی کورد. دوای ئاشبەتاڵ قیادەمووەقەت بوو بە هەراسێکی دیرۆکی بۆ سەر نەتەوەی کورد.رێفڕاندۆم ورادەستکردنی شەنگاڵ ورادەستکردنەوەی کەرکوک و…ئەو ترسە مێژووییانەن کە بنەماڵەی بارزانی دەباوەشی خەڵكیان هاویشتووە.ئێستیش سی ساڵ دەسەڵاتداریەتی مەسعود بارزانی لێواولێوە لە ترسی مێژوویی،بەرخۆدانی بەرێز ئۆجەلانیش لە زیندانی ئیمڕاڵی لێواولێوە لە ورەوژیانێکی ئازاد بۆ داهاتووی کوردستانێکی سەربەخۆ.بەرخۆدانی ئیمڕاڵی بۆتە شآنازیی بۆ نەتەوەی کورد وگەلانی بندەست،کە چی دەسەڵاتدارانی سەری رەش بوونە مایەی بێ بەختی ونەهامەتی وچارەنووسێکی بێبەخت ونادیار بۆ نەتەوەکەمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە