کۆتا بزماری بنەماڵە

Saturday, 30/04/2022, 18:59

7346 بینراوە


بنەماڵەی تیرۆرستی بارزانی بە خێڵ پەرستی سیاسەت دەکەن.مەودای خێڵیش كورتە هەرگیز ناتوانێت لەسیاسەتدا سنورەكانی جوگرافیخێڵ ببڕێت ،ئەوەی بنەماڵەی مەلا مستەفای خستە ناو كێشەی نەتەوەیەک بێجگە لە سیاسەتی ووڵاتە زلهێزان و دەرزگا هەواڵگریەکانبەتایبەت ناوچەییەكانی وەك مۆساد و ساواك و پاشان میت ئەوە بوو کە بنەماڵەی بارزانی بێداربونەوە لەوەی کە ھزری نەتەوەیی دەبێتە هۆینەمانی دەسەڵاتی ئەوان لەناوچەی بلە و بەرزان كە موڵكی ئەو خانەوادەیەش نیە ، لەبەر ئەوەی ڕوونە ھزری نەتەوەیی بەرەنجامی تێپەڕکردنیھزرە خێڵەکیەكەیانە . وە لە حزبایەتیشدا بنیادی ڕێکخستنی حیزبی سیاسی لەگەڵ ڕێکخستنی خێڵ ھاوتەریب نین و یەكتریش نابڕن .
پێناسەی حیزب لای بنەماڵەی بارزانی چیە ؟ ئامرازێكی بت ئاسایە بۆ بەرگریکردن لەبنەماڵەکەیان كە لە ھاوشێوەی نەتەوە و سەركردەكەیانھاوشێوەی پەرسشراو ئیلاە ڕێبازەكەیان ھاوشێوەی پڕۆگرامێكی دینی ، پارتی تەنها لۆگۆیەكە نە ئەجیندای دین یا فكرێكی دینی نەئەجیندای ئەو علمانیەتەشە كە بەلایەنی كەمەوە لە توركیاش ھەیە .  ھۆكار سەرپێخستنی ئەو حزبۆكەیە عەقڵیەت و مۆخی خێڵ و مێنتالێتیتەسکی عەشیرایەتیەكی خۆپەرستە . هاوشێوەی سەردەمی ئەمەویەكان و تەنانەت عوسمانیەكان ئەم حزبۆكەیە بەو شكڵە سیاسەتدەکەن كەلەناو عەشرەت خزم و كەس لەناو ئەوانیش بنەماڵە لەناو ئەوانیش دوژمنایەتیەكی سپی ڕوی ناخ ڕەشی براو ئامۆزاكان ، لێرەدا خاڵێك ھەیەكە ئاشكرایە و بەلام زۆر كەم باس ئەكرێ بنەماڵەی بارزانی ھەمیشە و ھەردەم  تەماعیان نیە لە میرنشین تێپەڕ بكەن و ئەسڵەن عەقڵیان پێیناشكێ ، دەوڵەتی کوردی ئەو دۆنكی شۆت و كاوەی ئاسنگەرەیە كە دروستکراوە بۆ گەوجاندنی ئەوخەڵکانەی دەرویش ئاسای كۆیلە خەونلەدەرەوەی ئەو بنەماڵەیە لە مەجاری حیزبەوە بونەتە نۆكەری ماڵ باتی بەرزانی  .

لەدوای ڕاپەڕین ئەو دروشمە لە ووتەی ناو كتێبە  و ڕۆژنامە یاساغەكان ئەوترایەوە كە چەكی ئێمە قەڵەمە و وەك قەڵغان وایە ووردە ووردەئاوێتەی بوو لەگەڵ زەمەنەكە بەشێوازێكی بەرجەستەكراوتر تا بەرواری ١٦/٤/٢٠٢٢ ، ھەمیشە ڕۆژئاوا پێشەنگیەكی سیاسیان ھەیە بۆ چەندسەدەیەكە ئەمجارەیان ئەدەبیاتێكێ چەك ھەڵگرتن كە زۆرك نابێ دروست بووە و ھەر بەگەرمی لە كوردەوە وا ئەگوێزرێتەوە بۆ كوردەكانیڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بە دیاریكراوی ھەرێمی كوردستانی عێراق ئەویش ھێلكە بارانكردنی بە دیاریكراوی دز ومافیاكان كە لەمشەخۆرێكی سیاسین . ھێشتا پێیان ڕەوانیە لە بەرامبەر فیشەكەكانیان ھەلكە ڕێژ بكرێن کاتێک جەنابت ٣١ ساڵە خەڵكانێك فیشەک ڕێژدەکەیت گەر گوڵ ڕێژ نەكرێیت لچ ئەكەیت !!؟ سەروەتی ژێر و سەر زەمین دەدزیت، ئازادی لە فەرھەنگ نیە ، چالاکوانانی مەدەنی وسیاسییت بە زەبری ملوڕیت سجن کردووە. حەوت  ملیۆن کەس بە فعلی و ھەزارانی تر دەچەوسێنیتەوە . دەبێت چاوەڕێش بکەیت کە لەھەلێكا لە پێش خوانی میوانداریت ڕۆڵەكانی گەل هێلکە ڕێژت بکەن بە شانازیەوە . ئەركە بەو جۆرە ئابڕوت بتەكێنن و شەرمەزاری و چاوشۆڕیدەوڵەتانی ئەوروپات بکەن ، نەڵێن ھیچ كاریگەریركی لە سەر ڕێكەوتننامەكان نەبووە ھاوشێوەی ئەو لەشفرۆشەی شانازی بە ڤیدیۆیلەشفرۆشیەكانیەوە دەكات ..  
لەبەرامبەر ئاڵای بەڕیتانیا ئاڵای عێراق و كوردستان بەھابەشی دانرابوو ھەموو خۆشحاڵ ئەبوین كردارەكانیشتان وەك دیزانەكانەكانتانبوایە خۆڵ كردنە چاو و گەروو نەبوایە دڵنیابە ئەو كوڕ گەلە لە جێی ھێلكە گوڵ بارانی ئەكردن لە جێی جنێو و سوكایەتی سرودی نیشتمانی بەزمانی دایكی بۆ ئەوتن ، ھەر وەك خۆتان چاك ئەزانن و ئەزانین ئەم سیناریۆیە درۆیە شكست خواردووە قەومیە تەنھا بۆ درێژ كردنەوەیسەعاتی یا ڕۆژێ یا ساڵێ تەمەنی خێڵ و بەتایبەتتر خەتی مەسرور مسعود بەرزانیە كە وێستگەكەی ئاریان مەسرور بەرزانیە ، بەڵام ھەڵەیئەم خەونی غەفڵەتە یەخەی بەناو خەون زان و قاوەگرە سیاسیەكانت ئەگرێتەوە تۆیش كۆتا بزماری تابوتی خێڵێ مەستەفا بەرزانیت و كۆتاھەناسەی میراتی ئەو كودەتا و خیانەتەی پیاوەكەی ساواكیت بە ڕویەك ڕەشتر لەوانەی باوك و باپیرت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە