بارزانیەکان لە کوێ بون و ناوی بارزان و شوێنیان لە کوێوە ھاتوە؟

Saturday, 21/05/2022, 22:11

13111 بینراوە


بارزانیەکان خۆیان بە گوندێکی بچوکی دورەدەستدا ھەڵواسیوە کە ھیچ سەرچاوەیەکی مێژووی نیە بڵێ ئەسڵو فەسڵیان لەو گوندە بوە . 
ئەگەر چاوێک بە نێو کتێبخانەی کورشیدا بگێرین ئەوە دەزانین بارزانیەکان وجودێکی دیاریکراویان نیە لە نێو مێژووی کوردا . ھەمووسەر چاوە مێژوویەکان دەڵێن بارزانیەکان ھەمووی سەد ساڵێکە ناوی ھاتۆتە نێو مێژووی کوردەوە .
لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت ئەدی پێش ئەو سەد ساڵە بارزانیەکان لە کوێ بون و چکارەبوون.
رەنگە وەک پیشەی ھەمیشەییان نۆکەر وئەڵقە لەگوێی دەستەڵاتێکی ترو دوژمنێکی تری کورد بووبن .فەرموو ئەمەش لێکۆلینەوەیەکی مێژوویە کە شوێن و مەکانی بارزانیەکان شی دەکاتەوە و ئەو بنەماڵە یەی کە بەسەر کوردا بەزەبری ھێز و بەیارمەتی دوژماننی کورد خۆی سەپاندوە .

*شويني بارزان

بارزان ناوچە یەکی شاخاویە کە بارزان مێرگەسور  مزوری باڵا دەگرێتەوە ،بارزان لە سەرە تاوە تە نھا ناوی گوندێک بوو،ئە مڕۆ چەمگی جوگرافی بارزان سنوری گوندی بارزان دە بڕێت و زوربە ی سنورەکانی قەزای مێرگە سور دەگریتەوە،قەزای مێرگەسور لە سالی ١٩٣٠ پێکھاتوە ،ئەوکاتە ناوەندەکەی گوندی (بلە )بوو،دواتر ناوەندی ئەم قەزایە بۆ مێرگەسور گواسترایەوە،بە پێی بڕیارێکی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،لە ڕۆژی ١٢/١/١٩٣٢ ،بڕیاردرا کە سێ ناحیەش لە سنوری قەزاکە دروست بکرێت ئەوانیش:(مێرگەسور،بارزان،شیروانی مەزن)تارادەیەک دە بوژانەوەو دەبوون بە گوندی گەورە، تەنانەت مێرگەسور و شیروانی مەزن پەلیان بۆ ئەوادەکوتا ببنە شارۆچکە.
یەکێکە لە سێ ناحێکانی مەڵبەندی مێرگەسور :(مێرگەسور،بارزان ، شێروان)لە خۆر ھەڵاتی قەزای رەواندز،خۆرئاوای قەزای ئامێدی و باشورێ قەزای ئاکرێ ھەڵکەوتوە و لە باکورەوە دەگاتە باکوری کوردوستان ،لە ڕوی پێگەی فەلەکیەوە ئەم دە ڤەرە دەکەوێتە نێوان بازنەی پانێ (٣٨:٤٤:٣٦)(٣٧:٢٠:٤٨)باکور،ھەردوو ھێلی درێژی(٤٣:٤٩:٤٢)(٤٤:٣٤:١٦)رۆھەڵات،بەمەش ئەم ناوچەیە دەکەوێتە ناوچەی پشتێنەی نیمچە خولگەی ھاوینی مام ناوەندو زستانی سارد وباراناوی،بەگشتی لەڕوی بەرزو نزمیەوە،ناوچەی ناوبراو لە نێوان بەرزی(٥٠٠)م لە ئاستی ڕووی دەریا لە بەشەکانی باشوری شارۆچکەی(بلێ)لەناوچەی بارزان بەرز دەبێتەوە بۆ(٢٨٠٠)م لە ئاستی ڕووی دەریا.
وچیاکانی پیرس زێبار  شیرمان لە باکور، چیاکانی برادۆست، پیران ،کانی رەش،کێلە شین لەڕۆژھەڵاتەوە دەوروپشتیان گرتوە،ھەروەھا چیایتر کە لەو زنجیرە چییانە جیا دەبنەوە و ناوی جۆراوجۆریان ھەیە، وەکو زنجیرە چیای زاگرۆس کەلە زنجیرە چیای ئاراراتەوە درێژبوەتەوە،لە نێو ئەوچیانەدا دۆڵ وگەروی گەورە و ئەشکەوتی فراوان ھەن، چیا بەرزە ھەلکەوتوەکان وەک چیای شیرین کە بەرزاییە کەی (٢٣٧٩)م،چیای پیران بەرزاییەکەی (٢٠٧٦)م ،چیاێ ئەلپ، چیای برادۆست بەرزایەکەی دەگاتە(٢٠٥٨)م،لەگەڵ چیای ھورێ قەلەندەر.
ھەندێک لەو چیایانە روتەنن و گژوگیاو دەوەنیان پێوە نیە،بە شێکی دیکە یان درەختیان پێوەیە، زستان و ھاوین لوتکەکانی بەفری پێوەیە،
لە ڕووی سەرچاوەی ئاویشەوە دوو ڕوباری بەستو دەڕوات لەکۆتایدا تێکەڵاوی ڕوباری (دیجلە)دەبن ئەوانیش زێی گەورە درێژی دەگاتە(٤١٦٨)م ،سەرەتا ڕوبارەکە ئاراستەی باشوری ڕۆژ ھەڵات وەردەگیتێت لە نزیک گوندی چاڵ لە باکوری قەزای ئامێدی بە ناوچەی بارزاندا تێدەپەڕێت بەرەو باشور دواتر لە بلێ تێکەڵ بە ڕوباری ڕوکوچک دەبێت کە دووەم سەر چاوەی ئاویە لەناوچەکە لەکۆتایدا ھەردووکیان لەگەڵ ڕووباری دیجلە یەک دەگرن و تێکەڵ دە بن ، 
ناوچەکە شێوەیەکی لاکێشەی ھەیە چونکە پانیەکەی لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژ ئاوا٩٠ کیلۆ مەتر دەبێت بەڵام درێژیەکەی لە باکورەوە بۆ باشور لەوە کەم ترە،لەڕوی کارگێڕیەوە ناوچەی بارزان سەر بەلیوای ھەولێرە.
بەشی سەرەوەی بارزان لە زستاندا زۆر ساردە و لە ھواویندا فێنکە ، بەشی خوارەوەی لەکۆمەڵە شیوێک پێکھاتوە ،بەسروشتی خۆی ھاوینێ گەرمترە لەبەشی سەرەوەی،بەوپێیە کەزەویو زاری شاخاوی بۆ چاندنی دانەوێڵە دەست نادات،و بە گشتی ژیان لە بارزاندا زۆر سەختە،دەربارەی ماڵات تەنھا ژمارەیەکی کەم ئەسپ ھەیە و مانگا بەدەگمەن ھەیە و مەڕیش کەمە زۆربەی ئەو ئاژەڵانەی ھەیانە بریتیە لە بزن و ئێستر ، ئەو کەرەستانەی کەبارزانیەکان بازرگانی پێوە دەکەن بریتیە لە پێستەی ماڵات و ئاژەڵی کێوی، ھەروەھا ئەم ناوچەیە بە پێی ئامارەکانی ١٩٦٧ لە حەوت عەشیرەت پێک ھاتوە کە لە کۆنە وە بە شەڕوو شۆڕ و خوێن ڕێژی تێکەڵ بە یەک بوون، عەشیرەتەکانیش (بەڕۆژی، نزاری،ھەرکی، فروری،شێروانی،دۆڵەمەڕی،گەردی)ھەریەک لەم عەشیرەتانە لەچەند گوندێک پێکدێت بۆ نمونە عەشیرەتی بەڕۆ لە(بازێ،باڵندا،ئالیان،رەزبان،ھەڤندکا،سالۆکا،ببان ھستێ،رتشە،ھوستان)پێکد
ھەلکەوتەی گوندەکان بەم جۆرە بوون
ژمارەی گوندەکانی قەزای زێبار لە ساڵی ١٩٦٥دا(١٦٣)گوند بوو,لە وانە ٧٥ گوندیان ل 
ناحیەی مێرگەسور ھەڵکەوت بوو،٣١گوندیشیان کەوتبونە ناحیەی بارزان و ٥٧گوندیش کەوتبوە ناحیەی مزوریبالا(شیروانی مەزن)

گوندەکانی ناحیەی مێرگەسور بریتی بوون لە:

(ئاودەل،ئەشکەفتی شانەدەر،ئیشکۆکی ژۆری و ژێری،بابکێ ژۆر ژێری،بانێ،باوە،بەرازگر،بەردەریا،بیسێل،بنوکە،بنێبیا،بۆگران،بیدۆدێ،بیرسیاف،بێشوک،بیستریا،بێدۆر،پیران،پیرەساڵ،چامە،حەمولا،خەردەن،ختکە،خرا،خەلانی،دۆڵمەڕی،خۆشکان،خیرۆزوک،دەراوژۆریژێری،دۆڵێ،رازیا،زەزان،زازۆزن،زرگەتا،ژاژۆک،سانی،سەروکانی،سپیندارە،سیرۆ،شانەدەر،شێخان،شێخسەیدان،گوندیشکەفتی،شینەبیا،ڤاژی،فەقیان،شیوەدزە،کداران،کانیادیرێ،کانیەلنجا،کاولال،کەکلە،کەلۆکێ،کرکال،کوران،کورژۆریژێری،کۆرکێ،گردکار،گۆرەتوو،لەشکریال،لێلوکێ،لیرەبیر،مالەسوارێ،مامیسک،مەڕاتێ،مەیدان،ملاستری،موسروک،وازێ،ھلۆتی).

گوندەکانی ناحیەی بارزان

 بریتیبوونلە:ئاڤەدوور،ئاستە،ئالکا،بابسێف(ھیزان)،بازێ،بالندە،بەبان،بلەیژێرژوری،بیدارون،بیبە،تیلێ،داودکە،ڕیشێ،ڕێزان،زۆرەکفان،سالویکا،سەفتێ،ساڤرە،سەکۆیێ،شڕێ،شنگێل،شنێ،شیفکێ،کانی بوت،گلاڤا،ھەستەکا،ھەستی،ھەڤنکا،ھەمدلە،ھۆستان).

گوندەکانی ناحیەێ مزووری بالا بریتین

 لە:ئەرگۆش،ئاستوبی،ئێدلبی،بەنان،باسیا،برکە،بارگەلی،بالانە،باژیان،بێخشاش،بۆسێ،بێدیال،بێگلال،بنافی،بێداف،بیێ،پبندرۆ،پاورا،پێچەنێ،تویێ،خالونە،دژێ،دێژۆ،دۆدەمەڕا،ڕاوەشا،زەردێ،سەردەریا،سەرکێریێ،زیتێ،سپیندرێ،سپێ،زینەکەفتێ،سێلکێ،شیڤێ،کانباتا،کان بوتک،کانی بۆت،کانی مارۆت،کەوانێ،گوزێ،گرگەمو،گوران،گرکێ،گی ساستانگێ،گیمەندا،لێڕێ،ماوەتا،ملێ باسکا،مۆکا،مێروز،ناڤ کورکا،ناتکێ،ھەرسێ ژۆری ژێری،ھەرکێ،ھۆپە،ھۆرێ).
سنوری ئەوخاکەی لەژێر نفوسی شێخەکانی بارزان دایە،ھومووکات ووکوێەک نەبووە ،ئەوکاتانەی ھێزودەستەڵاتین زۆربوە،سنوری ڕۆژھەڵاتیان گەیشتۆتە زنجیرە چیای-قەلەندەر-ی نزیک گوندی دێلزیانی باکوری ڕۆژئاوای دیانە(سۆران)،لەوێشەوە درێژ بووە تەوە تسەر پردی خەلانی نزیک گوندی خەلانی،سەر ڕوباری رەواندز،لەکاتی کزیی و لاوازیشیاندا،ھەرگیز سنوریان لە (شیوەدزێ)ڕەتی نەکردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە