یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


سیمای دیکتاتۆری

Saturday, 06.25.2022, 18:38

754 بینراوە


 له‌ سویدیه‌وه‌ کردوویه‌  کوردی…!


دیکتاتۆری به‌ درێژایی مێژوو،کۆنترین و ئاسایی ترین سیستێمی کۆمه‌لآیه‌تی بووه‌. له‌ راستیدا ده‌سه‌لآتی پشتاوپشتی پاشا تاکره‌وه‌کان،ده‌سه‌لآتێکی دیکتاتۆرانه‌ بووه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌ک ستالین و هێتله‌ر.به‌ شێوه‌یه‌کی وا تونگوتیژ کۆنترۆلی گه‌له‌کانیان نه‌کردوه‌.
 ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی،که‌ ئێمه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌دوێین،له‌ هه‌ندێک رووه‌وه‌ لێک جوودان. کۆمۆنیزم و فاشیزم دوو پۆله‌تیک و ئایدۆلۆژیای له‌یه‌کتر جوودان. به‌لآم له‌ هه‌ندێک بۆ چوون و رامان و به‌ڕێوه‌بردندا، لێکچوون له‌ نێوانیاندا، هه‌یه‌.

کۆنترۆڵی سه‌روبه‌ری کۆمه‌ڵگه‌....!

هه‌ر دیکتاتۆرێک له‌لایه‌ن به‌شێکی کۆمه‌ڵگه‌وه‌ پشتیوانی لێده‌کرێت. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌و دیکتاتۆره‌،گه‌لێک نه‌یار وبه‌رهه‌ستکاری هه‌یه‌.له‌به‌ر ئه‌وه‌،دیکتاتۆر،بۆ سیخوڕیکردن به‌سه‌ر هاولآتیانه‌وه‌،پێویستی به‌ پۆلیسی نهێنی هه‌یه‌،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رتاپای ده‌سته‌لآت وکۆمه‌لگه‌دا بگرێت و به‌ته‌واوی کۆنترۆڵیان بکات. بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش، ته‌نیا ئۆرگانی پۆلیس بۆ کۆنترۆڵی ئه‌و ده‌سه‌لآته‌ به‌سنییه‌.
ئه‌گه‌ر تۆ له‌ نێو سیستێمی دیکتاتۆریدا بژیت، ده‌بێت ئه‌وه‌ ره‌چاوکه‌یت، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر نامه‌یه‌کت بۆبێت و بگاته‌ ده‌ستت، ده‌بێت ئه‌و نامه‌یه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێنیه‌وه‌، بکرێته‌وه‌ و بخوێنرێته‌وه‌.
له‌ جێگای کاره‌که‌ت بێت،یان له‌ ماڵه‌وه‌،پێده‌چێت گوێ له‌ ته‌له‌فونه‌که‌ت بگیرێ و میکرۆڤۆنی نه‌هێنی،له‌ ژووری کاره‌که‌ت، یان له‌ماڵه‌وه‌،یان له‌ ژووری ئه‌و ئوتێله‌ی که‌ لێی میوانیت، چه‌سپبکرێت.
ده‌شێت له‌ ریستۆرانگدا،له‌ لایه‌ن که‌سێکی دانیشتوی ناو ریستۆرانه‌که‌،له‌ نزیکته‌وه‌، گوهداری بکرێیت.
یان ئه‌گه‌ر گومانلێکراو بووی،ئه‌و که‌س و ناسیاوانه‌ی که‌ سه‌ردانت ده‌که‌ن و له‌ کاتی هاتنیاندا، له‌ رێگه‌ی نه‌هێنییه‌وه‌، وێنه‌یان ده‌گیرێ و  له‌ هه‌مانکاتدا  ئه‌وانیش ده‌خرێنه‌ ژێر کۆنترۆڵه‌وه‌.
دیکتاتۆر هه‌میشه‌ پێویستی به‌ تۆڕێ سیخوڕی و پۆلیسی نه‌هێنی هه‌یه‌، که‌جاڵجاڵۆکه‌ ئاسا،له‌ تۆره‌که‌دا چاوه‌ڕوانی نیچیره‌که‌یان ده‌که‌ن. له‌ هه‌موو کۆلآن و گه‌ڕه‌ک و بنکه‌ی کارێکدا،ئه‌م سیخوڕ و پۆلیسه‌ نه‌هێنیانه‌،چاو له‌ دووی نه‌یار و به‌رهه‌ڵستکارانن و سیخوڕیان به‌سه‌روه‌ ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها دیکتاتۆر،هه‌میشه‌ به‌ گومانە، بۆ نمونه‌،که‌ تۆ  ده‌بێژی:("رۆژباش"). ئه‌گه‌ر بێت و (رۆژباش) گوتنه‌که‌ت، له‌ سه‌ر ئاواز و ریتمی ئه‌وان نه‌بێت، گومانت بۆ دروستده‌که‌ن و له‌ خانه‌ی نه‌یاراندا ده‌بینرێیته‌وه‌.
 له‌ ئاڵمانیادا به‌ وشه‌ی ( هایل هێتله‌ر) (دروود له‌ هێتله‌ر) سلآویان  له‌ یه‌کدی ده‌کرد.
تێرۆر....!

 هه‌میشه‌ دیکتاتۆر ئۆرگانێکی داپڵۆسه‌ری سامناکی هه‌یه‌.

ژیانی تۆ به‌ بچوکترین ره‌خنه‌،ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسیی و له‌ لایه‌ن پۆلیسی نه‌ هێنییه‌وه‌،راپێچو و لێپرسینه‌وه‌ ده‌کرێیت،مێتوده‌کانی لێپرسینه‌وه‌،تۆرتێره‌،واتا ئازاردان.لێپرسه‌ره‌وان، خه‌ڵکانێکی تونگوتیژن،بریاری دوورخستنه‌وه‌،بۆ ناو زیندانه‌ نه‌هێنێکان،یان بریاری کوشتنت ده‌ده‌ن.خێزانه‌که‌ت،که‌سوکارت،هاوڕێکانت،ئه‌وانیش ده‌که‌ونه‌ به‌ر ئه‌م شالآو و هێرشه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ تۆ ره‌خنه‌یه‌کی بچوکت گرتووه‌. 
سه‌ره‌تا، تا بنه‌تای ئه‌م سیستێمه‌ دیکتاتۆرییه‌،به‌ خه‌ونێکی ناخۆش ده‌چێت.
مه‌به‌ست و ئامانجیش له‌م شالآوانه‌،په‌له‌کردنه‌،بۆ له‌ ره‌گوریشه‌ ده‌رهێنانی هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵ و ئۆرگانه‌ نه‌یار و دژبه‌رانه‌ی دژی دیکتاتۆرن. 
مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی کاری تێرۆر، ترس و تۆقاندن (کڕ)کردن و وازهێنانته‌، له‌ داخوازی و مافه‌کانت.له‌ کۆتایشدا،که‌وی وگوێرایه‌ڵکردنته‌ بۆ سوژده‌بردن و پیرۆز راگرتنی دیکتاتۆر. 

پرۆپاگه‌نده‌ و مێشک شتنه‌وه‌...! 

دیکتاتۆر گه‌ره‌کیه‌تی (مێشکت بشواته‌وه‌) ده‌خوازێت،وه‌ک چۆن ئه‌و ده‌ڵێت و ده‌یه‌وێت و بیرده‌کاته‌وه‌،تۆش به‌ هه‌مان شێوه‌ بیت.
له‌ رێگا گشتیه‌کاندا،له‌ نێو دووکان،ناو پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کاندا،له‌ هه‌موو شوێنێکدا، (ئه‌فیش) هه‌ڵواسراون،رێکلام بۆ دیکتاتۆر ده‌که‌ن. به‌ کورتی له‌ بیرۆکانی کار و کارگه‌کاندا، وێنه‌ی دیکتاتۆر هه‌ڵواسراوه‌. 
له‌ سینه‌ماکاندا،له‌ پێشه‌کی فیلمه‌کاندا،له‌کاتی بڕینی قردێله‌ی کردنه‌وه‌ی (ئۆتۆبان)، یان سه‌ردانی یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی،یان کاتێک دیکتاتۆر بۆ ئاپورایه‌کی کۆکراوه‌ ده‌دوێت. رێکلامی بۆ ده‌کرێت. ئای که‌ (باوکێکی دڵسۆز و به‌ په‌رۆشی گه‌له‌...! سه‌یرکه‌ن چۆن خه‌نده‌ ده‌یگرێ و ده‌ستی هاولآتیان به‌ گه‌رمه‌وه‌ ده‌گوشێت...!؟)
ده‌توانین ئه‌و کیژۆڵه‌ بچوکه‌ ببینین،که‌ ئه‌و چه‌پکه‌ گوڵه‌ به‌ سه‌رکرده‌ی مه‌زن ده‌دات. دیکتاتۆر چۆن ئه‌و کیژه‌ هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یگرێته‌ باوه‌ش.؟!.. به‌ ده‌سته‌کانی (بای، بای) بۆ گه‌ل ده‌کات. له‌ هه‌مانکاتدا له‌ فێرگه‌کانیشدا،مامۆستا به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له‌ کارده‌رده‌کرێن و په‌رتوکه‌کانی خوێندنش بۆ پروپاگه‌نده‌ی دیکتاتۆر ده‌گونجێنرێن و رێکده‌خرێن.

په‌رتووک سوتاندن...!

رۆژنامه‌وان،نووسه‌ران،هونه‌رمه‌ندان و ئاوازدانه‌ران،تێکرا هه‌موویان ناچارده‌کرێن،که‌ به‌شانوبازوی  دیکتاتۆردا هه‌ڵده‌ن. په‌رتووکه‌ یاساخکراوه‌کان، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پارته‌که‌دا، ده‌خرێنه‌ به‌ر هێرش و  تیروتوانج لێگرتن.
کۆپه‌رتووکه‌کان ئاگرده‌درێن و ده‌سوتێنرێن. بۆ دیکتاتۆره‌کان دیمه‌نی سه‌یرکردن و سوتانی په‌رتووکه‌کان،بینینی فلمی سینه‌مایه‌. گڕی په‌رتووکه‌کان،لای ئه‌وان سیمبولی پاکسازییه‌. بۆ ئه‌وان ئه‌و په‌رتوک سوتان و له‌نێوبردنه‌، له‌ ریشه‌ ده‌رهێنانی ئازار و خراپه‌کارییه‌کانه‌.
ته‌نانه‌ت تۆ له‌ نێو ماڵه‌که‌ی خۆتدا، له‌ دیکتاتۆر ده‌رباز بوونتنییه‌. هه‌ر که‌ TV یان رادیۆت پێکرد،ده‌ستبه‌جێ یه‌کێک به‌ده‌رده‌که‌وێت و پرۆپاگه‌نده‌،یان گۆرانی پیاهه‌ڵدان و گۆرانی شۆرشگێری بۆ دیکتاتۆر ده‌سچرێ. ساتی په‌یڤینی دیکتاتۆر بۆ (گه‌ل) و گوێگرتن له‌ وته‌کانی دیکتاتۆر،ده‌بێت به‌ پیرۆزترین ساته‌کان دابنرێت، له‌سه‌رگه‌ل پێویسته‌ که‌ گوێی لێبگرن.
ئه‌وه‌ شتێکی گه‌نگازه‌،(مه‌حال)ـه‌ که‌ بتوانیت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ گوێ له‌ که‌ناڵێکی رادیۆ بگریت، یان له‌ که‌ناڵی TV  بیانیه‌کان بڕوانی. ده‌بێت بۆ خۆ پاراستن له‌ کوشتوبڕ،ئه‌و په‌رتووکه‌ یاساخانه‌ بشاریته‌وه‌ که‌ سستێمی دیکتاتۆر رێبه‌ندی کردوون.
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تونگوتیژی و  ئه‌و پروپاگه‌نده‌ و هه‌ره‌شانه‌دا،ئه‌گه‌ر بێت و هۆشیار نه‌بیت، مێشکت ده‌شۆرێته‌وه‌ و ئازادی خۆت له‌ده‌ستده‌یت،به‌و جۆره‌ش ده‌بێت پیرۆزی دیکتاتۆر راگریت، وا هه‌ستبکه‌یت که‌ دیکتاتۆر هه‌میشه‌ راست ده‌بێژێت و هه‌ر ئه‌و راسته‌. 
دیکتاتۆر و یاریده‌ره‌کانی، وا بیر له‌ تۆده‌که‌نه‌وه‌ و پێت ده‌بێژن: که‌ چۆن بیربکه‌یته‌وه‌ و پێتده‌ڵێن:"(چه‌ند باشه‌ که‌ تۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌موو بریاره‌ سه‌خت و بێفه‌رانه‌ بوویت.) 

لاوان و پرۆگرامکردنیان....!

جوانان و گه‌نجان،به‌ خواستی خۆیان یان به‌ خورتی،ده‌خزێنرێنه‌ ناو یه‌کێتی گه‌نجانه‌وه‌، که‌ وه‌کو (scout) (دیده‌وانی)،ئه‌م گه‌نجانه‌ یه‌ک جۆره‌ جلوبه‌رگ ده‌پۆشن،فێری هه‌ڵوسوکه‌وته‌ گرنگ و فه‌رمایشته‌کانی دیکتاتۆر ده‌کرێن و لاسایی دیکتاتۆر ده‌که‌نه‌وه‌. رۆژانی پشوودانیان،به‌ گه‌مه‌ و وه‌رزش و رێپێوان ده‌به‌نه‌ سه‌ر،مه‌شخه‌ڵی ئاگر تاو ده‌ده‌ن، به‌ چوارده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه‌ و دروشم ده‌ده‌ن، خه‌ریکی برژاندنی گۆشت و خواردن چێکردنن، به‌و خۆشیانه‌وه‌ خه‌ریکن. 
لاوان و گه‌نجانی شاره‌ گه‌وره‌کان،به‌وه‌ شادمانن که‌ له‌و کامپانه‌دا هه‌وای سازگار وه‌رده‌گرن،له‌ هه‌مانکاتدا له‌ته‌ک هاوڕێکانیاندا پێکه‌وه‌ یه‌کده‌گرنه‌وه‌ و کات به‌سه‌ربه‌رن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوکان و دایکان ناتوانن کۆنترۆڵی منداڵه‌ هه‌رزه‌کانیان بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تن و له‌ پێش هه‌موو شتێکیشه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵی دیکتاتۆرن.
ئه‌م گه‌نجانه‌،زوو به‌ زوو مێشکیان ده‌شۆرێته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا(به‌رگی وه‌کیه‌کی) (uniform) ده‌پۆشن و له‌لای گه‌نجان ئه‌م جۆره‌ جلوبه‌رگانه‌،زۆر(گه‌لکێش)ـن (popular)ـه‌. به‌م جۆره‌ دیکتاتۆر لاوان و گه‌نجان رێکده‌خات و ده‌یانکاته‌ بناخه‌ی ئاوات و خه‌ونه‌کانی خۆی.
نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ ئاوا گوێرایه‌ڵ و که‌وی دیکتاتۆر کرابێت. ئیدی چی رووده‌دا با رووبدات، ئه‌گه‌ر ئاشتی بێت یان جه‌نگ...؟!

بیر له‌مه‌ش بکه‌ره‌وه‌...! 

له‌ وڵاتانی دێمۆکراتیشدا پرۆپاگه‌نده‌ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ل هه‌یه‌،به‌لآم ئه‌مه‌یان به‌ شێوه‌یه‌کی تر پیاده‌ ده‌کرێت. له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیمۆکراتیدا،هه‌موو که‌س و تاکێک،بۆیان هه‌یه‌ بیرو بۆچوون و تێڕوانینی خۆیان ده‌ربڕن.به‌لآم له‌ سیستێمێکی دیکتاتۆریدا،ته‌نیا ئه‌و بۆ چوون و چوارچێوه‌یه‌ ده‌خوات که‌ دیاریکراوه‌.له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆکراتی ئێمه‌دا،گه‌لێک بۆچوون و ئارای جوودا و زانیاری له‌میدیادکاندا بە به‌ربلآوی بلآوده‌کرێنه‌وه‌.ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ و بۆچوونانه‌،خوازیاری چین و توێژه‌ جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن،له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا خواستی پارته‌ پۆله‌تیکه‌کان،سه‌ندیکا و ئۆرگانه‌کانی ترن.هه‌روه‌ها کۆمپانیا و کارگه‌کانیش،له‌ رێکلامه‌کانیاندا ده‌مانخه‌نه‌ سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی کڕینی بابه‌ت و شتومه‌که‌ تایبه‌تیه‌کانیان. له‌م پروپاگه‌نده‌ و رێکلامانه‌دا، ده‌شێ راستی و ناراستی تێکه‌لآو کرابن،یان بابڵێن نیوه‌ راستبن. ئێمه‌ پێویسته‌ به‌ ئازادی بیربکه‌ینه‌وه‌ و له‌هه‌مان کاتیشدا ره‌خنه‌گربین، جا ئیتر له‌ ناو سیستێمێکی دیکتاتۆریدا بژین یان له‌ سیستێمێکی دیمۆکراتیدا...!