ئەوڕۆ٣١ی ئابە!

Wednesday, 31/08/2022, 19:27

2627 بینراوە


لەسەرخەیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی زۆرگووتراوە وزۆریش بیستراوە.یەکێک لەو رۆژانەیە کە وەک پەڵەیەکی رەش بە ناوچاوانی ئەو بنەماڵەیەیە هیچکات لە بیرناکرێ ٣١ی ئابە کە بەرێبەرایەتی مەسعود کوڕی مەلامستەفا روویداوە.بەراستی ئەو خایینە نیشانی داوە کە کوڕی باوکی خۆیەتی.چون باوکیشی لە کاتی خۆیدا زۆر رۆژیی ئاوای لە ژیاننامەی خۆیداتۆمارکردوە.
بەڵام ٣١ی ئاب وئابەکانی دیکەش خاوەنی دووڕوون.ڕوویەکیان بنەماڵەی بارزانییە،رووی هەری گرینگیش خەڵک وکۆمەڵگای کوردستانە لە باشووری کوردستان ولە بەشەکانی دیکەی کوردستان.کەم نەتەوە بینراوە کە دەیان جار سەرکردەی حیزبیی بە رۆژی رووناک وبە ئاشکراخەیانەت لە گەل ولە نیشتمانی کورد بکا،بەڵام هێستا کەسانێک هەبن لە سەرناوی پێشمەرگە وپێشمەرگایەتی چەک بۆ ئەو بنەماڵەیە هەڵگرن وخۆیانی بۆ بە کوشت بدەن.
لایەنی دیکەی هەرەخەمناک وترسهێنەر بەشێک لە چین وتوێژی نووسەروشآعیروپێنووس بەدەستی کوردە کە وەک مێشە کەرانە لە دەوری بنەماڵەی بارزانی هاڵاون وبە نرخی ڕۆژ نانی لە سەردەخۆن.لێرەداخەتای یەکەم ونابەجێ ئەو چین وتوێژەن کە رەوایی دەدەنە ئەو دەسەڵاتە کە سی ویەک ساڵە هیچ نەهامەتیەک نەماوە لە سەر خەڵکی دەستەوەستان تاقی نەکەنەوە.
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگای ناهوشیار پەروەردەکردنی سەرکردە وحیزبی خەتاکارە.ئەوسەردەم کە شەڕی ناوخۆیی بە فیتی مەسعود بارزانی وجەلال تاڵەبانی هەڵگیرسا،خەڵک کاردانەوەیان نیشآندابایە ئەوانیش نەیاندەتوانی سواری ملی خەڵک بن وبە مەیلی خۆیان هەرچی خراپەیە بەسەر خەڵکی بێنن.
لەرۆژێکی وەک ٣١ی ئابی ئەوساڵ وساڵەکانی دیکەش،هیچکات گلەیی وگازەندە لە بنەماڵەی بارزانی مەکەن.بۆخۆمان کەمتەرخەم وبێ موڕآڵ وچەق بەستووین.بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی باشووری کوردستان،گریان وڕۆڕۆوکڕووزانەوە بەرانبەر بەو دەسەڵاتە بە کاری کوردنایە.کاردانەوەی ئەو دەسەڵاتە لە ئاست کورد چۆنە،پێویستە کاردانەوەی خەڵکیش بگاتە ئەو ئاستە کەکوردکوژەکانی بنەماڵەی بارزانی ترسیان لێ بنێشێ.کۆمەڵگا بۆخۆی رێگای خۆش کردوە تا ئەسپی خۆیان تاو بدەن وبە شکەنجەو زیندانی ئازادیخوازان جوابی تەواوی ئەو فیداکاریانە بدەنەوە کە بە خوێنی کورد سەلماوە.
٣١ی ئاب بەرهەمیی بێ دەنگیی ودواکەوتوویی کۆمەڵگایە.ئیتر بۆچی دادوهاوارمان لێ هەستێ.من وەک تاکێکی کورد لە باشووری کوردستان خۆم بە خەتابار دەزانم کە هەستم بە بەرپرسایەتیی مێژوویی خۆم نەکردوە ورێگام خۆشکردوە کە ئەو دەسەڵاتە هەرچی  تڕاژیدیە بە سەرمان بێنێ.٣١ی ئاب دووڕووی هەیە،یەکیان بنەماڵەی بارزانییە کە خوڵقاندی،روویەکەی دیکەشی بۆ خۆمانین کە بێ دەنگیمان هەڵبژاردوە.
لە ٣١ی ئابدا فواد مەعسوم دەگێڕێ،بەڵام داوی ماوەیەک ئازاددەکڕێ.کەچی لە هەمان رۆژدا سەدان لە چەکدارەکانی سەر بە تاڵەبانی دەگێرێن وگوللە بارزان دەکرێن.تەنانەت دەستدرێژیی سێکسیشیان لە سەر دەکرێ.بۆ جوابی ئەو کارەقڕێژانە مەسعود بارزانی ئاگادار دەکەنەوە کە چی لە جوابدادەڵێ:ئەوە ئیترشەڕە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە