هەولێر

Thursday, 29/09/2022, 21:17

4094 بینراوە



لە دوو ڕەهەندی داگیرکاری بەعس و کردنی بە پایەتەخت کە هەموو مەعالیمەکانی پایەتەختی تێدا جێگیرکرد لە ئاواکردنی دوو باڵەخانەی دەگمەنی مەجلیسی تەشریعی و تەنفیزی. دوای ڕاپەڕین و دەورانی حوکمی خۆماڵی دەسەڵاتی کوردی و کردنی بە گەورەترین قەحپەخانە و ئەویش لە ئاوا کردنی قەبەترین سەنتەری لەشفرۆشی و بازرگانی ژنە سۆزانی لەگوندی لوبنانی سەر ڕێی بەحرکەی…
(ڕازی عیشقم بردە لای زاهید وەكو كەر گوێی لەقاند
حاڵی بووم خاڵی بوو ملپانە خەریكی نانە ئەو)
حەمدی
- هەولێر، بە بەرنامە هەتا شکۆ مێژوویی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئیداریەکەی ڕابردووی خۆی لەدەست بدات. بە وێنەی(کاولخانەی)شاری ئامەد لە باکوور لەبۆ کوشتنی هەستی نەتەوایەتی کراینە گەورەترین ناوەندی لەش فرۆش و سۆزانی و بازرگانی پێکردنیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بابەتێکی هەنووکەیی هەستیارە دەبێ هەڵوەستەی جددی لەسەر بکرێ، گوێی ئەو دەسەڵاتە بەکرێگیراوە و جاشە دێرینەکانی بگرین و چیدی ئابڕووی شکۆی ڕابردووی ئەو شارە نەبەن.
لەحەفتایەکان و هەشتیایەکانی سەدەی ڕابردوو لەکۆی نێزیکەی نیو ملیۆن ژمارەی دانیشتوانی شار لە کۆی گەرەکەکان ژمارەی ئەو ژنانەی گوومانی قەحپە بوونیان لێ دەکرا. هیچ کاتێک پەنجەکانی هەردوو لەپی دەستی بڕ نەدەکرد.
لەهەموو سێتاقان یەک موعتەمیدەی دائیرەی ئەمن و لە گەڕەکی شەهیدانی سێتاقان یەکێکی دی و لە سەعدوناوەی دوو خوشک و لە تەیراوەی یەک دووانێک و لەگەڕەکی زانیاری و شوقەکانی ئیسکان چەند ڕەفیقە حیزبیەکی خانەقین و هی ئێرە و چەند ژنە قەرەجەک و دۆمەکی فاڵچی بەخت گرەوە و تاک و تەرا بەدووکەوتی و یەک ژنی کەپوو بڕاشی تێدابوو. لەو دەو بەستانەی بەستۆڕەش جار نا جار قەمەرەیەک لای دەدا ئەو پەناو پەسیو و بن تووتڕکانەی ئەوێ.
لەگەڵ گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی و کردنی بەزانکۆی سەلاحەددین و گرتنی خانیەکانی قسمی داخلی حەی زوبات. لێرە و لەوێش باسی ڕابواردنی ئەو کچە عارەبە قوتابی و چەند دانەیەک سستەری فەلە و موسڵمانی خۆمانە کەزیاتر هی شارێکی کوردستان بوون تێگەیشتنی ئازادی ئەو شارەیان بۆ مافی ژن بەخراپی بەکار بردبوو.
کەسەکانیش دیار بوون کە بەدیاری کراوی لە بۆ پیاوە ئەمنەکانیان دەبرد و هی کەسی دیاری عەشیرەتەکانیشی تێدابوو.
زۆریان لەوانە لە سوودمەندە گەورەکانی ئێستان و هەیە بەپشت ئەستووری ئەو دەسەڵاتە تایبەتمەندی دروست کردنی ئەو شارە نیشتەجێیانەیە.
لە پاش ساڵی١٩٩١ئاکاری هەڵس و کەوتی نائەخلاقی چەتە چەکدارەکانی شاخ لە گەڕانەوەیان لەبۆ ناو شارەکان بەڵگە نەویست بوو لە چەتەگەریەکانی ڕابردوەیان و دەست بردنە کەرامەت و ئابڕووی شکۆی ژن و کچی دێهاتەکان.
بەرپرسە عەسکەریەکان بە پاڵپشتی بەرپرسە گەورەکانیان سڵیان لە شکاندنی تەلیسمی کۆمەڵایەتی شارنشینەکان نەدەکردەوە. بەنموونەی گەڕەکی قەریە زوبات کە بەرپرسە عەسکەریەکانی یەکێتی هەر خۆیان هەندێک ماڵ و ژنیان تێدا نیشتەجێ کردبوون لە داوی ڕاکردنی خاوەنەکانیان لە مراتب و زوبات سەفە عارەبەکانی مەوقیعی مەعەسکەری هەولێرێ.
هەر لە سەرەتای ساڵی١٩٩٢ و ١٩٩٣ میتی تورک بە چاو ساغی جەبهەی تورکمانی و تورکمان زوبانە هەولێری و کەرکوکیەکان بەبیانووی هاوکاری نەبوونی و برسیێتی خەڵک ڕیزی ژنی هەشبەسەری هەولێریان بەکاربردبوو لە پێدانی پێنج کیلۆ برنج و دوو قۆدی ئاوی تەماتەی هیلال ئەحمەری تورکی، جگە لەناونووس کردنیان بە تورکمان لەبۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتوانی شار لەبەرامبەر کورد و دەستدرێژی کردنە سەر ئابڕوویان لە هەڵخەڵەتاندنیان و بردنیانە ناو کۆگاکانیان تکانی بەزۆری ئابڕوویان.
دیارە هەر زوو ئیخوانیەکانیە ئیسلامیەکانی سەر بەتورکیاو ئەودەمی نەجمەدین ئەربەکان و هی کەنداو لەتەک پارە هەڵڕشتن و بەکرێگرتنی مەلای خوا لەخۆکردی مووچە بەدۆلار لەدروست کردنی بەمەبەستی مزگەفت لەژێر ئەو ناوانەی کە ئەوان لۆیان دادەنان لە خەدیجە کوبرا و بیلال حەبەشی و مؤمنین و ئەوانیش بەشێک بوون لە بەلاڕێدابردنی کیژی ڕووسووری شاری و لەماڵ و لەبن دەسەڵاتی باب و برایان بردنە دەرێ  بەلەچک و جبە و دەموچاوی پڕ ماکیاج ئازادیان کردن! لەبەلاڕێدابردنیان.
نەتەوە یەکگرتووەکانی عەنکاوە و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی یونسێف و یۆنسکۆ و قەندیل و کرۆ و کرای پارتی و یەکێتی هەر هەموو تاوانباری سەرەکین لە شۆرت لیست کردنی کیژە بەرچاوەکان و بەناوی کاری مەدەنی بە بڕێ دۆلاری کەم چاویان گرتن و بەدەر و دەشتیان خستن و بەشەوان دەیانهێنانەوە و سەرەتای دەستپێکی گروپی سەکسی لەقوولە ڕەشەکان و گەوادە موتەرجیمە و مونەسیقە کورد و لوبنانیەکان  و دواتریش لە تاریکی دیوارە بڵند و بەیاساوڵ و کامێراەکانی سکیورتی کونسڵخانەکان دەستی پێکرد.
ئەڵبەت هەموو ئەوانە لەکاتی خۆی باسی لێکراوە و شایەدحاڵە قوربانیەکانی دوانیان داوە.
لەتەک ئەوانە حیزبی کۆمینستی کرێکاری و بە تایبەتی چالاکە ژنە شەیتانە جێندەرەکانی بە وێنەی دکتۆرە نادیە و ناسکە و ژنە پرچ ڕووتاوەکی مەسیحیش، هەر هەموو ئەوانە لەپڕدانە ئایین و پیرۆزیەکانی خێزانی موحافیزکاری هەولێریان. ژنیان لە ماڵ تۆراند و زمانیان بستەک لەبەرامبەر کولتور و داب و نەریتی جوانی کوردەواریمان هێنایە دەرێ و ئاشبەتاڵیان بەهەموو جوانیەکانی پڕ شکۆی ڕابردووی پڕ حەیاو حورمەتی شار کرد.
لەدەمی داگیرکاری حکوومەتی بەعس تەواوی شکۆی مرۆڤەکان بەبەراوردی چەتە ڕێگرەکانی شاخ زۆر پارێزراو تر بوو. ئاسان نەبوو دەستدرێژی بکرێتە سەر تایبەتمەندیەکانی تاک چ جای ژن. ئەگەر خودی موستەشار و جاشە کوردەکانی سەر بەمەفرەزە خاسەی ئەمن نەبووایە.
دەکرێ ئاماژە بە کتێبی(ئافاتی ژن بردن بۆ مەسئوولەکان)بکرێ!
لەپاڵ بوونی ئەمنی سیاسی کە دەسەڵاتی ئەشکەنجە و لە سێدارە و رەمی کردنی هەر کەسێکیان هەبوو یان ئەمنی ئیقتیسادی کە لەسەر پێنج فلووس گرانی یان شت شاردنەوەی دوکان و بایەعی شەش مانگ سزای حەپس کردنیان لۆ دەبڕینەوە.
بەڵام لەهەموو ئەوانە گرنگتر دائیرەی ئەمنی ئیعلامی ئەمانە عامەی سەقافە و هی مونەزەمەی حیزبی بەعس و جەیشی شەعبیش. نەیان دەهێشت لە نمایشی وێنە خیلاعیەکانی سینەما حەمراو سەلاحەدین یەک دیمەنی کاریگەری ورژێنەری جنسی تێدابێ یان لە فیلمەکان پیشان بدرێ گەنجێکی هەرزەکاری هامشۆی سینەمای پێ لە لاڕێدا لەببرێ.
هەر بەخۆیان ئەو ڕەفیقە جلک زەیتوونیە بەعسیە دوژمنانە تەواوی گەڕەکی شەهیدانی سێتاقانی بەر خەستەخانەی مەدینە طوبی ڕێی کۆێ یان کۆنتتۆل کردبوو کە بزانن ژیان و گوزەرانی بێوەژنی کوردی مێرد شەهیدی قادسیەی کوو منداڵەکانی لەژێر ڕێنمایی صەدام بەخێو دەکات کەسێک هەیە دەست درێژی بکاتە سەر ژن و کچی شەهیدەکان، هەموو ئەوانەش لە پاش دابین کردنی هەر هەموو پێداویستیەکانی منداڵە شەهید و هەتا پێدانی دە دەرەجەی موعەدەل و وەرگرتنی بێ مەرجیان لە باڵا ترین کۆڵێجەکانی زانکۆکانی عێراق.
لە دوای زنجیرە شەڕە یەک لەدوای یەکەکانی هەر هەموو حیزبەکان لەگەڵ یەک حەرەکە و یەکێتی کە شێرکۆ بێکەس و مەلا بەختیار لە سەرەتایەکانی بەلاڕێدابردن و هەڵخەڵەتاندنی گەنجی هەولێرێ بوون تا دەگاتە شەڕی حسک و پارتی و ئیتر شەڕی بەردەوامی یەکێتی و پارتی و لە ساڵی١٩٩٤ و ١٩٩٥ و کردنەوەی لقی دووی پارتی لە بەستۆڕە و شکاندنی شکۆی ئەو ژنە تەتەرانەی لەهەوليرێ لە سەیتەرەکانی شاوێس لە سەر دەستی چەکدارەکانی یەکێتی و دواتریش لە ناو خودی پارتیە دەست ڕۆیشتیەکانی ئەوێ دووسەرە دەستدرێژی دەکرانە سەر شەرەفیان. 
ژنە کوردی بێ هەست لەبۆ دابین کردنی دەبە نەفتەک و بڕێک خواردن لە سەیتەرەکانی خازر لەسەر دەستی جوندیە ئەمنە ئەبوو خەلیلەکام و هی پێشمەرگەی بازگەکانیش دوو سەرە ئابڕوویان دەتکا. لەوانەش سەدان گێڕانەوەی ناخ هەژێن هەن لەو دەم.
سی و یەکی ئاب و وەرچەرخانی گەورەی شکاندن و تکانی ئابڕووی شاریەکان و دەستکرانەوە و تۆڵەکردنەوەی پارتی لەو شارەی کە لەدەمی یەکێتی سەرباری تەواو ئابڵووقەدانی هەرچار دەورەی شار بەڵام تەسلیم نەبوونی بە دروشمی پارتی ئەودەم(چۆڵ کرنا هەڤلێری بێ قەیدوشەرت)کە هەموو ئابلووقە ئابووریەکانی لەسەر بوو.
بەتایبەت لەسەر دەستی ئاوارەکانی ئەو دەم( کە زۆریان لە جاشە پیسەکانی دەمی بەعس بوون) لە هی موجەمەعەکانی زەڕایین و باریکە و صمودو چەمچەماڵ و هەتا کەرکوکیش. لەناو هەولێریەکان و خودی پارتیەکانیش دیزەبەدەرخۆنەکردن و داخستنی ژن گۆڕینەوەکەی ساڵی١٩٩٧ی ئاوارەکانی بینایەی عیسا عەسافی شێخی چۆلی!
ئیتر لێرە پەردەی شەرم دڕاو مەسەلەی بازرگانی کردن بەژن و هاوردە کردنی ژن و ئاسایی بوونی پیشەی نەفرەت لێکراوی گەوادی بووە ڕێکاری ژیانی ئاسایی کەسانێکی کەوتووی ناو کۆمەڵگا لەگردکردنەوەی پارە و داهات و وەرگرتنی بەخشیشی عاردو شووقە و پلەو پۆستی وەزیفی و وەرگرتنی نەجمەی سەرشان بێ ئەوەی لەئەلف و بێی سیاقی عەسکەری بزانی یان خوێندەواری هەبی و لەسلکی هەستیاری ئاساییش جێیان لەبۆ کرایەوە و ئامادە کران و ڕهێنران لەبۆ داڕمانی کەسە پاکەکانی ناو گرتووخانەکان بە دروستکردن و دانپیانانی ئەو تاوانانەی کە نەیانکردبوو.
نموونەیان زۆرە لەهەموو شارەکان وەک ئەوەی نەوشیروان موستەفا بە فەرەیدون عەبدولقادر دەڵێ لە نۆژەن کردنەوەی بینایەی حەسیب ساڵح و کردنی بە سلێمانی پاڵاس و مەساجخانە. گۆتی فەریدون دەڵێن قەحپەخانەت کردۆتەوە!
جاران زوو ئەو دەمەی بابای سەرگەرمی خۆمان یان شۆفێر و هەندێک لەهامشۆکەرانی شار و لەدەمی عەسکەری ئیلزامی بە زۆری جوندی ئەبوو خەلیلی خۆمان کەوەکی فەرەقەتێی چاوی دەبۆوە زوو بە کەمالیەی بەغدا و زنجیرە مەلهایەکانی جسری دیالەی بەغدایێ و حاڵ خۆشەکانیش بەتایبەت جاش موستەشارەکان هی ئەوانا فندق شیراتۆن و میریدیانی جاددەی سەعدونی بەغدایێ بوو ئەوەی دی دەگەیشتە کێوەلیەکانی عەفەکی ناسریە و لای خۆشمان موسڵ لەبن پارمان بوو لە کێوەلیەکانی سەیعاجی.
کەچی ئێستا تەواو تەواو پێچەوانە بوویتەوە لە تەواوی عێراق و ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەند خەڵک دێن لە گوندی لوبنانی خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە.
صەدام حوسێن لەدەمی داڕمانی ئیقتیسادی عێراق لەدەرەنجامی ئەو هەموو شەڕەی کردی بەهای پارەی دیناری عێراقی لۆ دەمێک سێ دۆلار زیاتر بوو گەیشتە ئەوەی پڕ بەهاترینیان کە بیست و پێنجی ئەسپەکە بوو، ئاڵوگۆری پێ ڕاگری. لەوێ گۆتی داگیرکردنی کوێت لەوە دێ کە شێخ جابری ئەمیری کوێت گۆتیتی ژنی عێراقی( ماجیدات)بە دە دیناری ئەتک دەکەین.
کەچی ئەو دەسەڵاتە چاوچنۆکەی کوردی کە لەبردنی هەموو داهاتەکانی بن عاردی سەر عەردی تێرناخوات. هاتووە ڕێک وەک تورکیاو لوبنان بەشی گەشتیاری بە سۆزانی کردنی تەواوی شاری هاورێک کردیە لەگەڵ داهاتی نەفت و غاز.
لە بەدواچوونە نا فەرمیەکان زیاتر لە سەد مەلها و کافێ و شوێن مەساجی ژنان هەیە کە کاری لەشفرۆشی بەئاشکرای لێ دەکرێ. سەرتۆپیان گوندی لوبنانیە کە چوویتە ناو World sex ی جیهانی سایتە پرۆنە سەکسیەکان.
لەکاتێک ئەو نەتەوەی ئێرە لەوەتەی هەیە تێنووی ئازادیە لەبۆ سەربەخۆ بە سەری بەرز تێیدابژی!
دەسەڵاتی کوردی هێندە تاوانبارە تەواوی ژنە ڕووسوورەکانی ڕۆژهەڵات کە لەبۆ دەمێک لەپاڵ باب و برایەکانیان چەکی پاراستنی کوردستانیان هەڵگرتبوو یان هەموو ئەوانەی لە ڕۆژاوای کوردستان تەواوی دونیای پێ سەرسام بووە هەوکە هەر کچەکانی ئەوێ لێرە لەسەر لەش فرۆشی ڕادەهێنن هەموو ئەوانە لەبن چاودێری خودی سەرکردایەتی پارتی و پاراستنیان و ڕێپێدانی ئاسایش و پۆلیسی شارو لەولاش ئیعلامەکەی بە وێنەی ڤین تیڤی و سۆزانیەکانی سەر بەدەسەڵات لە تیکتۆک و فەیسبووک و سناپ چات.
ئەوەشیان پێشینەی خۆی هەیە یەودەمەی لەو ثراء الفاحشەی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیەکان کە مەلەوانگەو مەساجخانەی تایبەت و هینانی گرووپی کیژە منداڵکارە عارەبەکانی بەغدایێ لەبن پاراستنی پیاوانی ئاسایش و دەربازکردنیان بێ سانسۆر لەبازگەکان و هینانی گروپی کچانی برسی ڕۆژهەڵات و ئاوارەکانی ڕۆژاوا و هینان و پەیدابوونی بازرگانی لێزان و مەعلانی ژنان لە هاوردە کردنی ژنە سۆزانی یۆکرانی و ڕووسی و تورکی و لوبنانی بە مواسەفات.
سەیرەکە لەوەدایە، پێش ئێستا بە بڕیاری خودی مەسعود بارزانی مەلەوانگەیەکی هۆتێلێکی خۆیانیان کۆنکریت ڕێژ کرد. کەچی لەو هەموو سەدان مەلها مەفتوحەی شاری هەولێرێ بێدەنگە، کە لەبن دەسەڵاتی خودی خۆی کەسە نێزیکەکانی و سەرۆک عاشیرەتە جاشەکان کە دوژمنی خودی خۆشیان بوو زوو لە سووکایەتی بەو ژن و کیژە بارزانیە بێکەسانەی قوشتەپەی، ئێستا بەناوی شێخ فلان و فیسار لەدەیان گرتەی ڤدیۆیی هەن کە بەشانازیەوە خاوەندارییتیان دەکەن.
لەوەش زۆر سەیر تر دەساڵێک زووتر لەدەمی دەستدرێژی ئیسلامیە توندڕەوەکان لەبۆ سەر فەلە دیانەکانی شەقڵاوەی، دیسان خودی مەسعود بارزانی لە ڕاگەیەندنەکان گۆتی کەس لەپێکەوە ژیانی ئایینی لەخۆمان موسڵمانتر نازانین و لەشێخانی تەریقەتی نەقشبەندی و شێخ ئەحمەدی بارزانی گەورەتر نینە!
کەچی شارەکەمان ئەو هەولێرەی لەماوەی شەش هەزار ساڵی تەمەنی بەساغی لەناو تەپ و تۆزی مێژووی داگیرکەرەکان بە سەربەرزی مایەوە، ئەوا لە ئێستادا بە بەرچاویان بوویتە گەورەترین قەحپەخانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تا گەیشتە ئەوەی ئێستا شۆفێری تەکسی هەولێری بەردەم شوقەکان بە وێنەی شۆفێری شاری بەیروت شانازی بەئاشکرا بەپیشەکەی بکات و بڵێ پارەبەدەست کەتن بەگەوادیە لە بردنی ژنە قەحپەکان لۆ موشتەریەکانی لە پێناو پازدە دیناری حەڕام.
تێبینی:-
1- هەولێریەکان زووتر هەندە بەحورمەت بوون لەدەمی داگیرکاری بەعس لە ئاواکردن و بونیات نانی شوقە بەردەکانی ئیسکان و ڕۆناکی و زانیاری. دەیانگۆت کوو دەبی عائیلە بچیتە شوقەی دەرگە بەدەرگەی وەبی.
2- بەشێوەیەکی زانستی لەتوێژینەوە زانستیە ماستەرنامەکەی خۆم لەساڵی٢٠١٤لە Data collectی گردکرنەوەی سامپڵی دوو ساڵی شارەکانی کوردستان بەکەرکوکیشەوە لەڕێژەی بوونی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکانی کە لەڕێگای خوێن و پەیوەندی سەکسی دەگوازرێنەوە لە پەتا درمە ڤایرۆسیەکانی ئایدز و جگەری ڤایرۆسی و سوزەنەک لەگەڵ ئەو چەند ساڵەی دوایی ڕاپۆرتە زانستیەکانی وەزارەتی تەندروستی و بانقی خوێنی دەیان قات زیادی کردووە بەتایبەت لەو تایپە ترسناکانەیHIV و HBC

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە