کاتێک مرۆڤێک سنووری بێ ئەخلاقی دەبەزێنێ!

Tuesday, 04/10/2022, 20:53

4097 بینراوە


حامید گەوهەری: هێزێکی پ،ک،ک، چوونەتە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان!


یەکێک لە دیاردەکانی ناشیرینی پاش رووخانی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی پەهلەوی لە ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە رووی لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێڕان کرد،هاتنی تاقمێک لەو شاپەرەستانە بووە کە بەزمان کورد بون بەڵام لە زیرابی بنەماڵەی پەهلەوی ژیانیان دابین دەکرد.ئەوکەسانی زۆر زوو روویان کردە ئەوحیزبە ووەک ئەندامی کارای حیزب لە بەشی نیزامییدا دەستیان کرد بە هەڵگیرساندنی شەڕی نابەرابەر و خۆتڕین دەگەڵ کۆماری کەمتیارەکان لە ئێڕان. وایان دەزانی حیزبی دێمۆکرات پاشی چەند مانگی دیکە تاران دەرووخێنێ وئەوانیش دەگەرێنەوە سەر دەسەڵات و حوکمی وڵات دووبارە بەدەستەوە دەگرن.
یەکێ لەو لۆمپەنانەی کە هاتە ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکرات لە شاری مهاباد کۆنە گرووبانی سەر بە ئیتلاعاتی ئەڕتەشی ئێڕان بوو بە ناوی حامید گەوهەری! ئەو لۆمپەنە لە تاڵان و دزینی چەک و چۆڵی سەربازخانەی شاری مهاباد دەستێکی تایبەتی هەبووە. ئەوەندی بۆی کرا چەکی دزی و فرۆشتی. ئەوەندەی توانی منداڵی خەڵک هان بدا تا دەست بدەنە چەک تا بیانکاتە چەکداری خۆی و بیانێرێتە بەرەکانی شەڕ و بە کوشتیان بدا.
زۆری نەخایاند لە سەر دابەشکردنی پلە و پۆست و پارە ناکۆکیی کەوتە نێوان خۆی و کەسانی دیکەی حیزبی و دەریان کرد. تا ماوەیەکی پێچوو، کە سەری لە وڵاتی سۆئێد دەرهێنا و نیشتەجێی شاری ستۆکهۆلـم بوو.
ئەو کۆنە شاپەرەستەی ناو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ئەوەی ژیانی رابووردووی تا رادەیەک بشوواتەوە و خۆی وەک کوردێکی دڵسۆز نیشان بدا ئەوجار خۆی خستە داوێنی بنەماڵەی بارزانی لە زیرابی سەری رەش بە نووسینەوەی درۆ و دەلەسەی جۆراجۆر بۆ بنەماڵەی بارزانی خامە دەسووێ و پارە وەردەگرێ!
هیچ ئەندامێکی میتی تورک بەو زمانە نادوێ بەرانبەر بە پاڕتی کرێکارانی کوردستان کە ئەو کۆنە ساواکییە ئەڕتەشی شای ئێران دەدوێ.زمانێکی پیس وئەخلاقێکی ناجەوانمەردانەی ئەو کۆنە گرروبانە گەیشتۆتە ئاستێک هیچ سنوورێکی نەهێشتۆتەوە بۆیە بەراشکاوی دەڵێ:
هێزێکی پاڕتی کرێکارانی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان چوونەتە رۆژهەڵاتی کوردستان.ئاخۆ مرۆڤێک هەیە ئەوەندە بێ ئەخلاق وبێ ویژدان بێ. وا بزانێت گوایا کۆماری ئیسلامی کوائەوەندە دەستکورتە بۆ کوشتنی خەڵك لەو بەشە لە وڵات یارمەتی لە هێزێکی کوردیی لە باکور کوردستان وەرگری؟
ئەو کۆنە گرووبانە بە مافی خۆی دەزانێ بەوشێوەیە هەڵویست نیشان بدا.پرسی سەرەکی لەودایە کە حیزبی دواکەتوو و کلاسیکیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەبێ رێگا بەو میکڕۆبانە بدا خۆیان دە کێشەی کورد وەربدەن و ببنە ئەندام لەو حیزبەدا؟ ئێستێش لە وڵاتی سۆئێد هەم لە ئاخوڕی ئەو وڵاتە دەلەوەرێ وهەمیش لە ئاخوڕی بنەماڵەی بارزانی.

ناماقوڵییەکەی حامیدی گەوهەری:

ئەو هێزەی پەکەکە دوو كەس فەرماندەیی دەكەن..
دوێنێ شەو چییان کردووە؟
حامید گه‌وهه‌ری، نووسەر و چاودێری سیاسی، بۆ (باسنیوز) گوتی: "هێزێکی پەکەکە بە فەرماندەیی هەڤاڵ عەگید و مەتین دێرسیمی، بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، گواستراونەتەوە بۆ ئێران و ئەوان بەشداریی خۆپیشاندان لە دژی کۆماری ئیسلامی ناکەن، بەڵكوو ئه‌م هێزه‌ تایبه‌ت كراون به‌ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران و لەنێو رۆژهەڵاتی كوردستاندا، هەمان ئەركی ئەو گرووپانە جێبەجێ دەكەن كە له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رپرسیاریه‌تییان هه‌یه‌، له‌وانه‌ حزبوڵای لوبنانی، حه‌شدی شه‌عبی، تا ئێستا ئه‌م هێزانه‌ نه‌كه‌وتوونه‌ته‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌، به‌ڵام هێزێكی‌ په‌كه‌كه‌ به‌ فه‌رمانده‌یی ئه‌و دوو كه‌سه‌ چووه، په‌كه‌كه‌ خۆیشی ئەمەی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌.“
گەوهەری گوتیشی: ”په‌كه‌كه‌ خۆی دوور گرتووه‌ له‌و خۆپیشاندانه‌ و ئێرانیش پژاكی له‌و سنووره‌ پاراستووه“. راشیگه‌یاند: ”دوێنێ شه‌و خه‌ڵكیان به‌ جلی پێشمه‌رگه‌وه‌ نادرووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی خه‌ڵك له‌ شاری بانەی رۆژهەلاتی كوردستان،‌ تاوەكوو وێنەی پێشمەرگەی پارتەكانی ڕۆژهەڵات لە زیهنی خەڵكیدا بشێوێنن.“

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە