چەکی مۆڵەتدار و چەکی بێ مۆلەت!

Friday, 01/07/2022, 17:06

5508 بینراوە


بێویژدان ئەو چەکەی کە قیادەمووەقەتی پێ داگیرسا مۆڵەتداربوویان بێ مۆڵەت، ئێوە دەزانن چتان بە سەرهەڵدانی کوردستانی ئێڕان هێناوە؟رەنگە تا ئێستا لە جوابدانەوە زۆر پرسیار خۆتان دزیبێتەوە بەڵام لە کۆتاییداچارەنووسی سەددام وقەزافیدا لە پێشە.داعش بۆ مانەوەی ئێوە لە سەردەسەڵات نێعمەتێکی دیرۆکی بووە.بە بیانووی تڕۆڕ وترۆڕیسم بە میلیونان دۆڵارتان چەک لە وڵاتانی بیانی وەرگرتووە.زۆرینەی ئەو چەکانە کەوتنە بازاڕەکانی باشووری کوردستان وبەشێکیشیانتان بە داعش فرۆشتەوە.
هاتوهاواریی ئەو چەند رۆژەی مەسرووربەرازئانی لە ئاست چەکی بێ مۆلەت،ئەوەمان پێدەڵێ کە کەسێک ئەوانە نەناسێ وادەزانێ بۆ کوشتن ومردنی خەڵكی بەدیلگیراوی باشووری کوردستان فرمێسک هەڵدەڕێژن.ئێستێ من لە کوردکوژێکی وەک مەسروور دەپرسم،ئایا سەردەشت عوسمان وسۆرانی مامەحەمەوە و… بە چەکی بێ مۆڵەت شەهید بون یان بە چەکی مۆڵەتدار؟
من نازانم بۆ چی پێتان وایە ئەوەی داعش بەسەریی هێناین،بەرپرس ودەسەڵاتداری کورد بە سەری نەهێناوین؟داعش لە ژێر پەردەی ئایین خەڵكی دەکوشت ،ئێوە لە ژێر پەردەی کوردایەتی وئاڵاو… خەڵک لە ناو دەبەن.
هەر سێ رۆژ لەوەی پێش باوکێک کە لە بەرپرسانی ئەو حیزبەیە کە بنەماڵەی بارزانی ناویان ناوە پاڕتی دێمۆکڕات،کوڕەکەی خۆی بە چەکی مۆلەتداریی حیزبیی کوشت!گۆیا ئەو کوڕە لە سەر میرات کوژراوە.
بێویژدان،ئەوەی کە ئێوە ناوتان ناوە پێشمەرگە وپاسەوانی پاراستنی سەروەرتوسامانی ئێوەیە چەکی مۆلەتداری بە دەستەوەیە. کەمیان خەڵكی بێ تاوان کوشتووە؟ خەڵك لە ئێوە ناترسێ بەڵام نیگەرانی ئەو کۆیلانەیە کە لە کاتی خۆپیشآندان تەقە لە خەڵك بکەن وبیانکوژن.
ئەگەر قەرار بێ ئەوکەسانەی کە چەکی بێ مۆلەتیان پێیە،لێیان وەرگێرێتەوە،سەرەتادەبێ ئێوە چەک بکرێن.چەکتان پێێە تا وڵات بپاڕێزن؟ ئەوە نییە تورک خەریکە بێتە ناو ژوورەکانی خەوتنتان.ئەو چەکانەتان بۆ کەی راگرتووە؟
کوشتنی هەرمرۆڤێک بە چەکی بێ مۆلەت ومۆڵەتدارکارێکی نامرۆڤانەیە.بەڵام سیاسەتە قڕێژەکانی ئەو سی ساڵەتان کاڕێکی وای کردوە کە خەڵک متمانەتان پێنەکا.لە راستیدا زۆرینەی چەکی بێ مۆڵەت لە لایان خەڵكەوە کە بە دەستەوەیە بۆ پاراسنتی ژیانی خۆیانەوبۆ بەرەنگار بوونەوەیە لە داهاتوودا بەرانبەر بە ئێوە.
دووچین وتوێژلە باشووری کوردستان خاوەنی چەکن،جا چ بێ مۆلەت بێ یان مۆڵەتدار.خەڵك ودەسەڵات.چۆن دەسەڵاتی ئەو دووبنەماڵەیە ماف دەدا بەخۆی خاوەن چەک بێ بۆ پاراستنی سەروەتوسامانی خۆی،خەڵکیش دەبێ ئەو مافەی هەبێ کە لە ناو ماڵی خۆیدا چەکی پێبێ تا بتوانێ ژیانی خۆی و ماڵومنداڵی خۆی بپاڕێزێ.
دەسەڵات ئێستا خەریکی بازەرگانییە بە ژێرخانی ئابوەری وڵات وخەریکی وەرگرتنی پلەو پۆستە لە بەغدا.لە وەها سیستمێکدادەسەڵات شەرعییەتی یاسای وکۆمەڵایەتی خۆی لە دەست دەدا.دەسەڵات لە باشوری کوردستان بۆ ژوورە داخراوەکان وکۆبوونەوە بێ واتاکانە کە هیچیان لە بەرژەوەندیی خەڵكدا نییە.لەەها سیستمگەلێکدا خەڵک مافی خۆیانە ژیانی خۆیان بپارێزن.
ئەگەر کەسانێکی بێ ئەخلاقیش سەرەڕۆیانە لە ماڵی خەڵك وەژوور دەکەون ودەیانکوژن،خۆ هەر سەر بە خۆتانن ولە ئاسمانەوە نەهاتوون.چەکی  بێ مۆڵەت بە ئێوە کۆ ناکرێتەوە،چون ئێوە شەریک بون لە فرۆشی ئەو چەکانە.ئامریکایەکان داننان بەوە داناوە کە وەیسی بارزانی خەریکی دزین وفرۆشتنی چەکە لە سەر سنوورەکانی رۆژئاواوباشووری کوردستان.ئەو دزە،دزیی لە مەلامستەفای باپیریان فێڕ بووە کە پارەی خەڵکی دزی ورایکردە ئامریکا.
لە دوایین هەڵبژاردندا خەڵک مۆڵەتی دەسەڵاتداریەتی لە ئێوە وەرگرتۆتەوە.ئێوە بە فڕوفێڵ وگزی سیاسی ودانی پارە بە مفتخۆرەکان دەسەڵاتتان وەرگرتۆتەوە.خۆتان وچەکتان بێ مۆڵەتن.بڕۆن گۆڕتان وەن کەن لە سەر خاکی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە