پوتین هێڵە سوورەکەی جەنگی ئەتۆمی تێکشکاند

Tuesday, 11/10/2022, 17:53

6074 بینراوە


کاتێک کە ڕوسیا ڕایگەیاند، کەچوار هەرێمی نوێی خستە سەر سنوری ڕوسیا و ووتیشیان پەلاماردانی ئەو ٤ هەرێمە واتای پەلاماردانی ڕوسیا، واتا ئۆکرینیەکان چەکی کاریگەی نمونەی "هایمەر"یان هەیە بەسانای دەگاتە ئەو ٤هەرێمە، کەواتە، ڕوسیا هێڵی سووری بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی تێک شکاند، چوونکە ئۆکرینا بە ئاسانی دەتوانێت کە ڕاکێتەکانی هایمەرز بگەیەنێتە ئەو ٤ هەرێمە،بەکار هێنانی هەموو جۆرە چەکێکی ڕوسی، بۆ پاراستنی خاکی ڕوسیایە، پێشتریش تۆمارکراوە، کە هەموو هێزێک بەکار دەهێنن بۆ پاراستنی خاکی ڕوسیا، واتا بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی نوێ نیە، ئەی چەکی ئەتۆم مەگەر بۆخۆ پارستن نیە؟!

فلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، هێزی ئەتۆمی جوڵاند، بە گواستنەوەی ٧ فڕۆکەی تایبەت بە بۆمبی ئەتۆم، لە جۆری " تی یوو ١٦٠، هەروەها جۆری تی یوو ٩٥ یان گەیاندە بنکەی تایبەت لە بنکەی " ئیگلیز" کە نزیک سنورەکانی فینلاندە، ٩٠٠ کم لە مۆسکۆوە دوورە، ئەمە هەواڵە لەلایەن " جۆرشەلیم پۆست"ەوە بڵاوکرایەوە، کەیەکێکە لەهەرە بەهێزترین و بەتواناترین ڕۆژنامەی جیهان، دوای ئەویش سەرجەم هەواڵەکان جیهان هەمان هەواڵیان بڵاوکردەوە، بە ڕۆژنامەکانی سکەندەناڤیاشەوە،واتا فینلاند خۆی ئاگادار نەبوو، کە نزیکترین وولاتە،لە سنوورەکانی ڕوسیاوە.

لەهەمان کاتیشدا" ژێردەریایی، بێلگورد" گووم بوو، کەهەڵگری "ڕاکێتی پۆسۆدێن"ه کەلە توانیادیە نیوەی جیهان لە چاو تروکانێکدا، بکات بە خۆڵەمێش( وەک ئەڵێن)، ئیتر ئەمەش درۆیەک یان پڕوپاگەندەی سەربازیە یاخود نا، ئەوەدەگەینێت کە چۆن ژێر دەریای بەدرێژی١٩٥ مەتر لەچاو گووم دەبێت، یان ڕۆژئاوا درۆ دەکات، یان ئەوەتا تەکەنەلۆجیای ڕوسەکان بەهێزو و دەتوانێت ژێردەیایەکەیان لە چاوە سیخوڕیەکانی بشارێتەوە و ڕۆژئاوا نەیبینێت، ئەمە دڵە ڕاوکێەکی دیکەی خستە دەروونی مرۆڤە بێئاگاکانەوە، بەلام بازرگانەکان بسکەی سمێڵیان دێت، چوونکە بەو جوڵەش گەلان دەترسێنن ئارامی بازار لەق دەکەن ودەکەونە دروێنەی گیرفانی زۆرینە، وەک کاری هەمیشەیی خۆیان.

هەر بۆ بیرهێنانەوە، سەراپای مەدیای جیهانی سەرمایەداری باسی دانانی ئابڵۆقەی ئابووری دەکەن دژ بە ڕوسیا، گوایە تۆڵە لە ڕویسا دەکەنەوە لەسەر ئەو هێرشەی بۆ سەر ئۆکرینا،سەرۆکی ئۆکریناش تاو ناتاوێک لە شاشەی تێڤیەکانەوە دەردەکوێت و داوای ئابڵۆقەی زیاد کردن دەکات لەناتۆییەکان و ئەوروپا. کەچی ئەو ڕوسیایە بە بەهای ٦٦ ملیارد دۆلار نەو ت و غازی فرۆشتووە کە بەناو خاکی ئۆکرینادا گەیشتۆتە بازاڕەکان.

https://arabic.euronews.com

هەروەها دوو کۆمپانیای بەریتانی شێل و بریتیش یترۆلۆنێۆم ٢٠ ملیارد پاوەندیان قازانج کردووە، لەکاتێکدا سەرتاپای هاوڵاتی بەریتانی هاوریان لێهەستاوە، کە ناتوانن بارەی کارەبا بدەن، ئەمە ئەو دیارە ترسناکەیە، کە گەلانی جیهان ناپرسن بۆ ئابڵۆقە؟ ئەی چۆن ٢٠ ملیارد پاوەن قازانج و لەکوێوە؟ بەداخەوە زۆرینە وا راهاێندراون وەک تووتی کە لاسایی بکەنەوە، نەک خۆی بەدوای ڕووداوەکاندا بگەڕێت و وەک میدیای جیهانی بەبێ ئەوەی بیر بکاتەوە، ئەرێی هەوالەکان دەکات.

وەک نمونە بە ژمارە و داتا سەلمێندراوە کە بەریتانیەکان ١٣ ملێۆن هیندیان کوشتووە، کەچیش کاتێک لە بەریتانیەکان دەپرسن ئایا کارێکی ئاوا ناڕەوا  بەریتانیا ئەنجامیدا لە داگیر کردنی هندستاندا، وەڵامی لە 44% ئەرێ بوو.

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=91733

هەواڵە ترسناکەکەش دوای ئەوە دێت، کە ڕوسیا ٤ هەرێمی خاکی ئۆکراینای لکاند بە ڕوسیاوە، کە بریتیە لە ناوچەی " لۆهانسک، دۆنیتیسک، زەبەرەرۆجیا، خێرسۆن" کە زۆربەی هەرەزۆری دانیشتوانەکەی ڕوس نەژادن، ئەم ڕوس نەژانە دڕندانە چەوسێندرانەوە بەدەست نەژادپەرستە نوێکانی " ئازۆفەوە" نزیکەی ١٣ هەزارایان ڕوس زمانیان کوشت لە نێوان١٩٩٥ تا یەکەم چەخامخەی شەڕ. ژمارەیەکی نادیاریش، بێسەر و شوێن کرا، بەردەوامیش کێشەی نەتەوەییان بۆ ڕوس زمانەکان دروست دەکرد، نزیکە ٣ ملێۆنیشیان ڕایانکرد بۆ ڕوسیاو بێلی ڕوسیا، هەروەها ئەوروپا و جێگەکانی دیکەی جیهان.

ئەمەش سەرەتای دروستکردنی کێشە سەرەکیەکەیە، کە ڕوس و ئۆکراینی سەدان ساڵە پێکەوە ژیاون، بەهەزاران شێوە تێکەڵیان لەگەڵ یەکدا دروست بووە، خزمایەتی دۆستایەتیان بێسنووربوو، ڕوسیا هەتا دوا ڕۆژەکانی٢٤ی دووی٢٠٢٢ هاواری چارەسەری کرد، بەڵام کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی گوێی خۆیان ئاخنی، نەک گوێی خۆیان ئاخنی بەڵکوو خەونیان بوو کە مۆسکۆ و کیێڤ ببنە دوژمنی یەکتر، یەکەم لێدوانیش لەم بوارەدا وەزیری ئەمەریکا بوو لە سعودیە کە سەرجەم جیهان ئاگاداری ئەو لێدوانەن، کە بە دەنگ و ڕەنگەوە ووتی" چەکیان بۆ دەنێرین هەتا کوشتنی ئاخر هاوڵاتی ئۆکراینی" هەروەها لە لیژنەی باڵای کار ڕاپەڕاندی سوپای ئەمەریکا، خانمی بەرپرس ڕشکاوانە ئەڵێ سەرۆکمان ڕاست ناکات بەڵكوو هەر هەمووی بۆ چەک فرۆشتنە، هەر وەک لە عێراق و یەمەن و سوریا کردیان باجەکەشی ئەمریکییەکان دەیدەن.

https://www.facebook.com/100073375701550/videos/383490399963557/

لە ڕاستیدا دەیان سەدا بەڵگەی بەڵگە نەویست هەیە، کەدەیسەلمێنێت، کە شەڕەکەیان بە سەرۆکی ئۆکرینا کرد، لێرەشدا چەپکێک لینک لەبەڵگەی لە خۆیانەوە دادەنێم بۆئەوەی ساناتر لە کێشەکە تێبگەین.

  https://www.facebook.com/100073375701550/videos/383490399963557

https://www.facebook.com/100082764606948/videos/1179760496178787

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=91253...

https://www.youtube.com/watch?v=qpIrD2VKhls&t=173s

https://www.youtube.com/watch?v=vQf7obf1_GQ

بوێرترین و ڕاسگۆترین ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا، لەناو بنکەی تەلاری ئەوروپا هاوار دەکات کە هەرهەمووتان درۆ دەکەن، شەڕ شەڕی فرۆشتنی چەکە، بە کەسانێک کە خەونیان بەرپاکردنی جەنگ و خوێنڕێژییە.

https://www.youtube.com/watch?v=PcJQqFJHoNE

وولاتانی  سەربە " ناتۆ" هەمان کێشەيیان لە " عێراق، لیبیا، یەمەن، ئەفغانستان ، یوگسلافیا..... هتد، بەرپا کرد، لەو جێگا، کەمەشیان بوبێت، ئەوا وەک یوگسلاڤیا پارچە پارچەیان کردووە، لەو جێگەشدا مەبەستیان نەبوبێت، جەلادێکیان لابردووە و لە جێگایدا دەیان سەدان خوێخۆر گەجەر و گووجەری نوێیان لە جێگایاندا داناوە، عێراق، ئێران، ئەفغانستان، یەمەن، لیبیا بەڵەگەی زیندوون، هەموو جارێک کە لیبیەکان کۆدەبنەوە، جەخت دەکەنەوە، کە دەبێت هەموو هێزە بیانیەکان لیبیا بەجێبهێڵن، بە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکانیشەوە، کەچی تانجی راوەکەی ناتۆ تورکیا، هەرجارە و کۆمەڵێک بەکرێگیراوی دیکە ڕەوانەی لبیبا دەکات، کەسیشیان نقەیان لێوە نایەت، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە، ئەگەر هەیە لە تەواوی نهێیەکان تێبگەیت، ببینە دەریایەک چەک لەکەنار دەریاکانی لیبیا بڵاوە پێکراوە، لە کاتێکدا کە ئێمەی کورد پێویستی زۆرمان بە چەکی پێشکەتوو هەیە و دەستمان پێیان ناگات.

https://www.facebook.com/TahaHalladny/posts/

خوێنەری هێژا!

ئەمە خواست ئارەزوو و بیری دیدی من نیە، بەڵکوو ئەمانە ڕوویانداوە، یەکەم شاژنی عێراقیان لە سعودیەوە هێنا و کردیان با شاژنی عێراق "عالیە لەدایکبووی ١١ی یەکی ساڵی١٩١١ لە مەکە لادایک بووە، بۆ چاوبەستی عێراقیەکان، گوایە نەوەی محمەدی کوڕی عەبدوڵای پێغمبەری موسڵمانانە"، دواجاریش سەدام حسێنیان ڕووخاند سەدان سەدامیان لە جێگایدا دامەزراند، ئێستا کەلاوەیەکی سیاسیە شەلاتی و سەرسەریەکانە، لبیبا بەهەمان شێوە.

چەندین جار شای ئێرانیان ڕاوناو هێنایانەوە، لەکۆتاتیش ١٩٧٩ خومەینیان، دامەزراند، چوونکە لە قۆناغی شادا سەرپۆش قەدەغکرا، ئەوەش دەروازەیەک بەرەو پێشچوون و ووشیار بوونەوەی گەلانی ئێران، بۆیە خومەینیان  هێنا هەتا سەرپۆش بکاتە یاسا، بەوەش چاوی نیوەی کۆمەڵگای ئێرانیان کوێر کرد، بۆیە ئێستا پیاوە پاتەڵەکانی ئاین هاواریان لێهەستاوە و حجابیان کردۆتە پێوەر هەرە باڵاکان، مێشک بۆگەکانی باشووری نموونەی عەلی بارگیر بەردەدەنە گیانی خەڵکە ژیرلاوازیەکە. تورکیا لە١٩٨٠ خوێناویترین و دڕنندەترین کودەتای سەربازی ئەنجامدا، کەچی بڵنگۆی دیموکراسی و مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ چەپڵەیان بۆ لێدان و پیرۆزباییان لێکردن، جگەلەوەش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەدەنگی بەرز هاواری کرد، کوڕەکانمان سەرکەووتن، هەرچەند هەر هەموو هاو دەنگن کە خوێناویترین کودەتای سەربازی و پێشێلکردنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بوو.

https://www.trtarabi.com/explainers

بە ڕۆژمێر و ووڵات ناتۆ و ناتۆییەکان ٦٩ شەڕی خوێناوی و ماڵوێرانکەریان بەرپاکردووە، سەرپاشیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان، دەبینن کەبەلێشاوە چەک دەنێرن بۆ ئۆکرینا، بەڵام چوونکە لەبەرژەوەندیاندا نیە، یەک فیشەک نانێرن بۆ کورد، بە پێچەوانەوە، کاریگەرترین چەک دەنێرن بۆ کوردکوژە دڕنندەکان.

https://www.facebook.com/photo?

بە بەڵگەی بەڵگەنەویست بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا١٣ ملێۆن هندیان کوشت، لە هندستان و پاکستان وبەنگلادیش، کەچی هێشتا زۆرینە تێناگەن، دەیان و سەدان هندی وپاکستانیمان بینی بۆ مەرگی مردنی شاژنی بەریتانیا بەکوڵ دەگریان.

https://www.kurdistanpost.nu/

لە ژوورەکەی هاوکار و هاوڕێمان، ڕەوانشاد "گەرمیانی" ژووری چەپی سەربەخۆ، باسی ئایەی ژنی ژمارە٤٣م کرد، کە ژن و پاشەڕۆی مرۆڤ وەک یەک دەبینێت و وەک یەک پیسە دەستنیشان کراون، کەچی خانمێک مایکی گرت ووتی: عەیبە درۆ بەدەم قورئان و خواوە دەکەن، خۆمن قورئانم هەیە، بەم نموومانە دەمانەوێت کەلە بیرکردنەوەی مرۆڤ بەگشتی تێبگەن.

مرۆڤ ئەو بوونەوەرە سەیر سەمەرەیە،" ڕیجارد داکینز" واتەنی بە ئاسانی دەستبەرداری خۆپەرستی خۆی نابێت، چوونکە جینێکی خۆپەرستانەی هەیە، هەرچەند پێشتر "دیستۆفسکی" جوانتر لەم بارەوە دەدوێت و ئەڵێ" نایەوێت باوەڕ بە ڕاستیەکان بکات، لەترسی تێکشاندنی وەهمەکانی.

نامەوێت زیاتر لەناوەڕۆکی بابەتەکە دوور بکەومەوە، هێندە بەسە کەئەو خانمە لە ژووری چەپی سەربەخۆ ووتی: من قورئانم هەیە لەماڵەوە، سورەی ژنی ٤٣ ناڵێت کە پیساسی مرۆڤ و ژن یەکسانە بەیەک، ئەو خانمە لە بێئاگایی، بەڵام مەلا ساختەچیە درۆزەکان دەیکەن بە پێکەوە خەووتن، هەرچەند دەقی ئایەکە ئەڵێ دەست لێدان،نەک نکاح.

هەر هەمان ساڵ کە ڕوسیا نیمچە دوورگەی " کریم" داگیرکرد، لەوساتەشەوە، روسیا داوای چارەسەری کێشەی " تازە نازیەکانی ئۆکراینا" دەکات، بەڵام ناتۆ هیچ وەڵامێکی نەدایەوە، هەتا٢٤ی ٢ت٢٠٢٠٢٢، ئەوەی کە ناتۆ پیلانی بۆ داڕیژرابوو، ڕوسیا پەلاماری ئۆکراینای دا، هەروەک وەک هەردوو فەیلەسووف " نوعام چۆمسکی ئەمەریکی، دۆگینی" ڕوسی پێشبینی ئەو شەڕیان کردبوو، هەرچەند ڕێکەووتینیش هەبوو، لە نێوان ناتۆ و ڕوسیا، ڕوسیا ئۆکرینا کە ئۆکرینا نەبێتە ئەندامی ناتۆ، کەچی ئۆکریان بەوەشەوە نەوەستا، بەڵکوو بەپیلانی ناتۆ، تازە نازیەکانیان هێنایە پێشەوە، بۆ دژایەتی روس نەژادەکان، گێچەڵکردن بە ڕوسەکانی دانیشتوانی ئۆکرینا، ڕێک وە گورجستان و چەچینن، جگەلەوەش کە ڕوسیا دەستی بەسەر "خیرسۆن"دا گرت، سەدان بەڵگەی چەکی بایۆلۆجیان دەست کەووت لەبنەکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ئاشکرایان کرد بۆ هەموو جیهانیان، هەربۆیە چۆمسکی ڕاشکاوانە ئەوەی ئێستا ڕوودەدات ئاشکرای کرد کە لەکۆتایدا دەبێتە جەنگی ئەتۆمی، ئەگەر بێت و ڕوسەکان تورە بکەن. ناوەڕۆکی باسەکەی کە جیهانیان پێتۆقاندووە، گوایا ڕوسیا چەکی ئەتۆمی بەکار دەهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش بۆ ئەوەی زیاتر دەنگدانەوە پەیدا بکات، سەرجەم تێڤیەکانی جیهان ئەو لێدوانەی "جۆ بایدنیان دووبارە و سەدابارە کردەوە و خۆیان کردە فریشە وبەرانبەرکەشیان کردە ماشێنی خوێنخۆر، کە بایدن ووتی مەکە، مەکە، مەکە، واتا دەست بۆ چەکی ئەتۆمی نەبیت، ئەگینا، زیاتر ڕوسیا ڕیسوا دەکەیت.

لەسەرەتاوە باسمان کرد، کە ڕوسیا فڕۆکەی پێشکەووتوو جەنگی گەیاندۆتە سنوورەکانی فینلاند، هەڕەشەکانی بەئەنجام گەیاند، بەلام لێدوانەکەی فلادمیر پوتین دەربارەی چەکی ئەتۆمی هەواڵێکی نوێ نەبوو، ئەو ووتی کە بەرنامەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هەموو کەس دەتوانێت بیبینێت، بەڵام بە  قەبەکردنی هەواڵەکە بەهای "کرۆنی سویدی،یۆرۆ" دابەزی، ئەمەش هەلێک بوو بۆ بازرگانە ساختەچیەکان، کەبەپەلە زێڕ و کرۆنی دابەزی و و یورۆی دابەزیو بکڕن. چوونکە دڵنیان کە کرۆنو یورۆ دەگەڕیتەوە بەهاکەی جارانی، لەم کەڵک چێتیەشدا بەبێ ئەوەی بەرد بجوڵێنن بە ملێۆنان قانج دەکەن.

لە ڕاستیشدا لەوکاتەی کە ڕوسیا ٥٠ هەزار سەربازی لەناو ئۆکرینادا کێشایەوە وناردنی بۆ بەستەڵەکی باکوور، واتا کێشيیەکی گەورەتریان بۆ ڕوسیا دروست کرد، هەربۆیە ئەو فڕۆکانەی کە هەڵگری چەکی ئەتۆمین ناردە سنوورەکانی فینلاند،

https://ru.euronews.com/2022/09/06/russia-drills-putin

هەر بۆیەش ناتۆییەکان بەهەلیان زانی بۆ خۆراکی مەدییاکانیان، زلنسکیان هاندا بۆ کە پەمالاری سوپای ڕوسیا بدات و بیکەن بەهەرا، گوایا سوپای ڕوسیا شکاوە، بەڵام هیچ کام لەمەدیاکانی جیهان باسی چۆڵکردنی ئەو ٥٠ هەزار سەربازەی ڕوسیان نەکرد لە ناو خاکی ئۆکراینا، بۆ ئەوەی بەیەکجاری نەیشارنەوە و ڕێگە نەدەن کە بە خەڵک بڵێن ئەها هەواڵ بڵاو دەکەینەوە کەکەس نەییستووە، ببینە کە ئێمە دیموکراتین و ڕێگە بەسانسۆر نادەین ! ئەگەر تێبەگین ئەمە بە ئاشکرا دیارە کە شەڕی ناتۆ و ڕوسیایە، لێرەدا ئۆکریانیەکان قوربانین، هەروەک چۆن کە ڕیفڕاندۆمە کورد و خاکەکەی کردە قوربانی لە پێناو درێژە پێدانی دەسەلاتی خێڵی فەقێ مستەفای بارزان و پاراستنیان لەلایەن تورکی فاشیەوە.  

بەهەحاڵ بگەڕێنەوە باسی بەکار هێنان و نەهێنانی چەکی ئەتۆمی، دەبێت لاپەڕەکانی گەمەی "مریشکەکەی تۆماس شلینگ" بیردەهێنینەوە، شلینگ کە براوەی خەڵاتی نۆبڵە و دۆزینەکانی جێگای متانەیە،لەهەموو بوارەکانی سەربازی، بازرگانی، سەرجەم کایە کۆمەڵایەتیەکاندا، گەمەکەش بەم شێوەیە کە دوو ترومبێل ڕووبەڕوی یەکتر بە هەموو هێزیان کە خۆیان بەیەکتریدا بکشێشن، جا بۆئەوەی یەکتری دڵنیا بکەن کە بەڕاستیەتی و گاڵتەناکات، یەکێک لە شۆفێرەکان ستێرنی ترومبێلەکەی دەردەهێنێت و پیشانی نەیارەکەی دەدات، کەئەمە بەڵگەیە کەئیتر کە هەلی خۆ لە ڕێگە لادانی نەماوە و بەدڵنیای خۆی بەنەیارەکەیدا دەکشێت، واتا شەڕی دەروونی و ترساندنی نەیارکەیەتی، بەوشێوە نەیارەکەی دڵنیا دەکات کە کاتی گاڵتەکردن کۆتایی هات، بۆیە ئیتر نەیارەکەی ناچار دەبێت کە دوا بڕیار بدات، یان خۆ لادان لێی و ئالا سپیە بەرز بکاتەوە، یان شەڕەقۆچێکی مەدرانە بکات. واتا لێدان وژێرئاوکەووتنی کەشتی مۆسکۆفسکایا، بۆمباران کردنی کردنی زەبەرۆجیا و تاوانبارکردنی ڕوسیا، کوشتنی کچەکەی دۆگین، تەقاندنەوەی بۆریە گازەکانی ژێر دەریای "ئۆێستەرشێن" ڕوسیای نزیک دانیمارک، لێدانی پردکەی نێوان کریم و کراسنەدار، هەمان ئەو گەمەی مریشکەکەی تۆماس شیلنگ، بەڵام لەزمانی کەسانی پسۆپڕەوە وەک نوعام چۆمسکی، کەئەڵێ پوتین پشتی کردۆتە دیوار، ئەگەر بە هاوکاری چەک ڕوسیا بێزاری بکەن، ئەوا بەدڵنیای چەکی ناوکی بەکار دەهێنن، بەڵام ئەمەریکا لە ناکازاکی و هێرۆشیما بەکاری هێناوە، فەڕانسا لە کاتی جیاوازادا چەکی ئەتۆمی لە فەڕانسا لە خەڵکدا تاقی کردۆتەوە، هەروەها خودی ئەمریکا چەکی ئەتۆمی ناسکی بەکار هێناوە لە عێراق و ئەفغانستان.

ئەم شەڕە هەر دەبوو بە ئۆکراینای بکەن، چوونکە بە دوو ڕێگا هەڕەشە لەناوبردنی ئەمریکاو کەڵگای دۆلار دەکرێت، یەکەمیان بریکس کە بەرازیل،ڕوسیا،هند، چین، باشوری ئەفریکا هاوپەیمانیەکی بازرگانی و سەربازی هاوبەشیان دروست کردووە، کەهەفتەی پێشوو بڕیاری دروستکردنی پارەی هاوبەش وەک " یورۆ" دروست بکەن، ئەوەش دەبێتە هۆکاری بێباخی دۆلار، ئیتر وەک جاری جاران ناتوانێت هەر ووڵاتێکی بیانەوێت سسزا یان ئابڵۆقەی ئابووری بخاتە سەر، هەر لە ئێستاشەوە هەرە گەورە بەرهم هێنەری نەوت سعودیەو ئیمارت، مەکسیک زۆربەی ووڵاتانی ئەفریکا، دەیان ووڵاتی دیکە ژێربەژێر ئەندامن.

هەروەها هەروەک "نایل فرێگسۆن" لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێکردووە لینەکەکەی لەخوارەوە دادەنێم، بەژمارە و داتا دەیسەلمێنێت، کەبەم زووانە قەرزەکانی ئەمەریکا کە ئێستا٢١ ترلێۆنە، دەگاتە دووبەرانبەر، کە گیشتیشە دووبەرانەبەر ئیتر توانای دابین کردنی بەدجەی سەربازی و پەردوەردە و خەستەخانەی نامێنێت، ئەوسا ناچار دەبێت، کەدەست لەو ٨٠٠ بنکە سەربازیەی هەڵبگرێت،کەلە دەرەوەی ئەمەریکایە و کۆتای خۆی ڕابگەیەنێت، بە بەرپا کردنی ئەمشەڕە هەوڵێکە کە ڕێگە لە ڕوسیا چین بگرێت، کە ئاشبەتاڵی خۆی دوا بخات.

https://www.facebook.com/photo.php?

https://www.nytimes.com/

https://www.jpost.com/international/article-718618

Vladimir Putin could 'a


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە