قسە و باسێکی چڕ و پڕ سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان!

Thursday, 10.27.2022, 23:52

729 بینراوە


دۆستێکی فەیسبوکی ناو خۆی وەڵات پرسێارێکی کردو کەوتینە قسەوباسێکی زۆر چڕو پڕەوە سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان !

پرسیار:

پێت وایە و لەم باوەڕە داهەیت ئەمجارە شۆڕشی  ژینا  ،  کۆماری ئیسلامی ئێران  بڕوخێنێت  و نەتەوەی کوردیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بە خواستەکانی خۆی بگات؟
وەڵام
پێش ئەمەی باسی کوردستان بکه یین باشتر وایە باسێک لە شۆڕشی ژینا بکەین کە بە شیعاری ژن ژیان ئازادی وەک ئاگرێکی بەربڵاوی بڵێسە دار دە عەبا و ڕیش و عەمامەو پەت و سێدارەی ڕژیمی جمهوری ئیسلامی بەربووە و لەوانەیە بە هیج ئاو و بارانێک نەکوژێتەوە بەڵام  ڕوخانی ڕژیم  لە بەردی بناغەوە پێی بچێت!
ئەگه ر لە خۆمان بپرسین و بڵێیین ئایا ڕژیم بەم زووانە دەڕوخێت؟ وەڵامی  ئەم پرسیارە بەڵێ یە بەڵام لە بناغەوە نا بەم شێوەی کە چینی کرێکارو ڕه ش و ڕووت و بەشمەینەت و ژنانی ژێر ستەم و سەرکوتی مەزهەب و کۆنە پەرستی شۆڕشی بۆ دەکەن!
بۆجی بە پێی ئەم ئارەزووە و لەم شۆڕشە دا جمهوری ئیسلامی  لە ڕەگ و ڕیشەوەناسوتێت چونکین دڕک و داڵێکی زۆر سەری وەدەر ناوە ولە سەر پنجی ئەم چەقڵە ڕەشکە ژەهراویە سەوز  دەبێتەوە !
ـــــــــــــــــــــ

بۆوەی باشتر لێم  حاڵی  بیت :

پێم  وایە ئەگەر شۆڕش ڕۆژبەڕۆژ گەورە ترو جەماوەری تر ببێتەوە و  ڕژیم هەتاسەر لێواری زبڵدانی مێژوو پاڵ پێوە  بنێت و ڕژیم لە مەرگی خۆی دڵنیا بێت ئەم کات  پاشماوەی جمهوری ئیسلامی  دەگەڵ لایەنە ناسیۆنالیست و شیونیست وکۆنە پەرستەکانی وەک بنەماڵەکانی شا و موجاهیدین و  کۆڕو کۆمەڵی دەورو بەریان بە پێی  تەوافوقی ئامریکاو وەڵاتانی غرب تێک هەڵکێش و ڕێکخستنێکی ڕەنگاو وڕەنگ  تشکیل دەدەن !
 بەم شێوە  دەسەڵاتە نوێیەی مەیل و دڵخوازی خۆیان و پێچەوانەی مەیل و ئارەزوو و شۆڕش و خەبات و تێکۆشانێکی چینایەتی کە ده ستی پێکردوە چل پەنجا ساڵی تر  چەوسانەو ەو سەرکوت و پەت و سێدارەو دزی و گەندەڵی بە مۆدێلێکی نوێترەوە درێژەی دەبێت!
من زۆرتر لەم سناریۆیە دەترسم  بۆیە لە دڵەوەبە ڕوخانی ڕژیم و لە ڕەگ و ڕیشە هەڵقەندرانی فەلسەفەی  ئەم نیزامە کۆنە پەرستە سەرمایەداریەی  مێژوو  زۆر دڵخۆش نیم!
هەرچەند  بەکەمی و لە گۆشە و کەناری ڕاپەڕین و شۆڕش دا شیعاری
( مەرگ بر ستمگر چە شاە باشد چە ڕەهبر )ده بیستین و قسە فریو دەرەکانی کوڕی شاش لێک لێکە بە گوێی جەماوەر دەگات  کە دەڵێت من بەتەمای بەدەست کرتنەوەی  قودرەتی باب و باپیرانم نیم ئمما لە کەنار ئەم قسانە دا هەمیشەش دە بینین شانی پاشایەتی داوەتە سەر ئاڵای شێری شمێر بە دەست وهەروەها بریسکەی تاجی زێڕییش لە بەرچاوانی  لاناچێت!
مەریم ڕەجەویش هەر بەهەما ن ئاڵاوە و بەڵام لە بری حیجابی ڕەش لێچکه ی ئاڵ بە هێمای ڕەنگی  خوێنی حوسێنەوە  نماییش دەدات.
ئامریکا و وەڵاتانی غەربیش لە مێژە بۆ گه یشتن بە مەبەستی خۆیان تێدەکۆشن و ئەگەر دیقەتت دابێت بی بی سی و مێدای غەرب زۆرتر ڕەنگ و بۆن و زەڕق و بەڕقی شازادە و سەڵتەنەت لە پڕوپاگەندەی خۆیان دا نیشان دەدەن و ڕەنگ و هێمای ڕاستە قینەی شۆڕش پێشان نادەن و دەی شێرنەوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان!

پێش لە هەر شتێک گرینگ ئەمەیە لە خواست و ویستی نەتەوەی کورد تێ بگەیین .
ئایا نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا پاش ڕوخانی ڕژیم خوازیاری سەربەخۆیی و ته شکیلی دەوڵەتی کوردی یە؟
 لە ئەساس دا نەتەوەی کورد چ لە ڕۆژهەڵات دا و چ لە ناو  هەموو پارچەکانی تری ژێر پێی داگیرکەرا ن دا بە درێژایی مێژوو  بە نەزانی و نایەکگرتوییش بوبێت  بۆ سەربەخۆیی و تەشکیلی دەوڵەتی کوردی خەباتی کردوە و تەواوی مەرگ و خوێن و ماڵوێرانی و کاولکاری و کۆچ و کۆچەری مێژویی لەم پێناوە دابووە.
 هەرچەندئەم خواستە خواستێکی بەر حەق و عادڵانەی گەلی کوردە بەڵام  لە حاڵی  حازردا خوازیاری بە دەست هێنانی ئەم حە قە نیەو بۆشی تێناکۆشێت چونکین دەزانێت لەم بارودۆخ وسات وکاتە داباس کردنی  سەربەخۆ یی گەلی کورد و جیابونەوە  یەکیەتی جەماوەری  گەلانی ئێران بۆڕوخاندنی ڕژیمی ئیسلامی تێک دەدات و سەرکەوتوو نابێت.
حیزبە کوردیەکان  هەرچەند ئارم و هێمای   نەتەوە خوازیان بە سینگ و بەرۆکی خۆوە هەڵوا سیوە بەڵام خۆیان نە دە ئاستێکی وادا دەبینن ونە لەم سەردەمەش دا باوەڕ یان بە سەربەخۆیی نەتەوەی کورد هەیە جا با لە قسەو پەڕاوێزیشیان  دا جارو بار دەستی سەربەخۆیی کورد و کوردستان  بەرز بکەنەوە!
ئەمان  بە هۆی بەرژەوەندی و سیاسەت و باوەڕی سەرمایەداری خۆیان  ئارەزوومەندن بە ناوی بزوتنەوەی کوردایەتیەوە لە دەسە ڵا تێکی هاوبەشی سەنتەردا بەشدار بن و لە ئەساسی باوەڕی خویان دا خەون بە مۆدێلێکی شێوەی باشوری کوردستان و عێراقەوە دەبینن و بۆیەبە ئاشکرا بە شێک لە ئەحزابی کورد هەوڵ دەدەن بۆ داهاتوو پاشکۆی ناسیۆنالیسم وشیونیزمی مەرکه ز  بن!
لەوانه شە بە هێندێ خواست و ویستی لاوەکی وەک خوێندنی دوو  و سێ کلاس بە زمانی کوردی و تەعینی شارەدارو بەڕێوەبەری هێندێ لە   ئیداراتی بچوکی کوردستان و هێندێ دسەڵاتی بچوکتر بە نوێنه رانی حەڵکی کوردستان ڕازی بن بەڵام هەرگیز دەوڵەتی مەرکەزی پارێزگاری سنورو ئاساییش و سیاسەت و ئابوری کوردستان لە مەرکه ز دانابڕێت و جیای ناکەنەوە!
پرسیار:
کەوابوو پێت وایە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  لە داهاتوی ئاڵ و گۆڕەکان دا وەک باشور هەرێمێکی نیوە خودموختار  دەبێت و لەسیستیمی پاڕلەمانی دا  وە یان وەک ڕۆژئاوا ی کوردستان خاوەنی  سیستیمێکی  خۆبەڕێوەبەری دەبێت ئایا وا بیردەکه یتەوە؟
وەڵام:
نا چونکین فەرهەنگ و کەش و هەوای سیاسی و کولتوری و فرە حیزبی و بیرو باوەڕی  ڕەنگاو ڕەنگی جیاوازی ڕوژ هەڵات لە م بارو دۆخە دا ئەم دوو شێوە سیستیمه ی پاڕلەمانی یان خۆبەڕێوەبه ری لێ ناخوڵقێن .
ئەی چۆن دەبێت؟
پێم وایە  ئەگەر بەرەی شۆڕش و خه یابان  کە شۆڕشێکی نوێ خوازو بەرابەری تەڵەب و ئازادیخوازوشۆڕشگێڕە بتوانێت لە بەرەی سەڵتەنەت و موجاهیدین  و ئەم هێزو دەسەڵاتە سه رمایەداری وکۆنە پەرستە بەرگری بکات کە خۆیان ئامادە کردوە  داهاتوولە دەست بگرن، ئەم شۆڕشە  بەهێزی یەکگرتوانەو و ماهییەتی شۆڕشگێڕانەو چینایە تی  خۆی  دەسەڵاتێکی هاوبەش و سکولاروجیایی دین و سیاسەتێکی جەماوەری لە شکڵی حکومەتی شۆڕایی داسەقام گیر بکات و دەستور و یاسایەکی عادڵانەی ئازادو بەرابەر بخاتە دەنگ و ڕێفراندۆمەوە  پێم وایە خەڵکی کوردستان و هەموو  گەلانی  ئێرانیش قەبوڵی  بکەن و پێی ڕازی بن!
پرسیار:
ئەی به رەی جەپ و سوسیالیستی  کوردستان لە چ ئاستێک دایە و چ چاوەڕوانیەکی لێ دەکرێت؟
وەڵام:
 لە ناوە ڕۆک و ناڕاستەوخۆ دا ئەم شۆڕشەی کە بە شیعاری ژن ژیان ئازادی دەستی پێکردوە و بە پێی ناوە ڕۆکی شیعار و هەموو خواست و ویستەکانیەوە لە حەقیقەت  دا  زۆرتر شۆڕشێکی سوسیالیستییە تا کۆنە پەرستانەو مەزهەبی و کاپیتالیستی  جا با لە ناوو هێمادا ئاڵای سووریشی لە دەست دا نه بێت وەیان سرودی ئەنترناسیۆناڵی خۆی نەخوێنێت!
ئەگەر باسی چەپ و کۆمونیسم لە کوردستان دا بە تاییبەت  باس بکەیین به ره ی چپ  و سوسیالیست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  دا هەرچەند هێزێکی زۆرو کۆمەڵایەتیە بەڵام پرش و بڵاو و نایەک گرتووە!
ئەم هێزە  کۆمەڵایەتیە  بەهۆی ئینشیعاباتی ئەحزابی چەپ و کۆمونیستی کوردستان و ئێرانیەوە  دەیان ساڵە  بەش بەش بووە .
و دیارە بەشێکی ئەم ڕەوتە بەهێزە  هەر وەک ڕەوتێکی سەربەخۆی بێ حیزب و سەرکردایەتی دەناو جەماوەردایەو یان پرش و بڵاو  لە تاراوگە دادەژیت.
هەتا ئێستاش ئەم ڕەوتانە بەم سیاسەت و ئەقڵییەتە نەگەیشتوون و ئەم زەرورەتە مێژوییە یان نەقۆزتۆتەوە  که یەکگرتویی خواستێکی چارەنوس سازی ئەمڕۆی چینی کرێکارە !
ئەڵبەتە ئەم پرش و بڵاوی و هەژاریە بە ڕوخساری هەموو بەرەی چه پ وسوسیالیستی ئێرانیشە وە دیارە و دەبیندرێت!
بۆیە ئەم شەق و شڕی و پرش و بڵاویە زۆر زۆر بە قازنجی سه رمایە داری و بەرەی شیونیست و کۆنە پەرستی ئێرانە و لەم بارەوە سەرمایەداری ئێران زۆر بە کەیف و دڵ بە هیوایە و ئاسۆی داهاتوی خۆی لە بە دەسەڵات گەیشتنی بەرەی ڕاست و کۆنەپەرستی بە مەیل و دڵخوازی ئامریکا  و غەرب دا ڕوون دەبینێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەسخوش  زۆر سپاس!
سپاس بۆ جەنابیشت
 ئازاد