پاسپۆڕتەکەم تازە کردەوە!

Wednesday, 14/12/2022, 19:58

5827 بینراوە


ئەوسەردێڕە قسەی من نییە.وتوووێژیی عومەرئیلخانیزادەیە دەگەڵ (هاووڵاتی) کاتیك باسی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەکان دەکا.ئەو کۆمەڵانەی کە ئەو دووبنەماڵەیە دەستیان بەسەدا گرتووە،  کوڕە هەژاری ساویلکەش وادەزانێ پێشمەرگەیە وچەکی بۆ رزگاریی کورد وکوردستان بۆ ئەو دوو بێچووە دەرەبەگە دەشآن کردوە. دووبرای من لە ناو کۆمەڵەدا گیانی خۆیان لەدەست داوە.کۆماری ئیسلامی چەندە تاوانبارە،  بەرپرسانی کۆمەڵەش هەر ئەوەندە تاوانبارن.لەوەش بترازێ دەسەڵاتدارانی تاران دۆستی کورد نین، هەرچی بیکەن بە مافی خۆیانی دەزانن.بەڵام ئەو سەرکردەوبنکردانەی ناو کۆمەڵە تاوانباری سەرەکین لە ئاست ئەو هەمووە کەسەی کە بەکوشتیان داون.ئێستیش دوای ئەو هەمووە ساڵانە هەرکات ویستیان لێک دەترازێن وهەرکاتیش ویستیان ئاشت دەبنەوە!
زۆرینەی بەرپرسانی بڕێار بە دەستی ناوکەمپەکانی زڕەگوێزوکۆی سەنجەق پاسپۆڕتی یەکێک لە وڵاتانی دەرەوەی کوردستانیان هەیە.هەرکاتێكیش هەست بە مەترسی بکەن یەکسەر سواری فرۆکە دەبن ودەچنەوە ئەو وڵاتەی کە کاتی خۆی مافی پەنابەریان پێداون.ئەوەی دەمێنێتەوە چەکداروژن ومنداڵی بێ دەرەتانن کە وەها زەمینگیرکراون کە دەرەتانیان نییە بۆ هیچ لایەک بجووڵێن.
کورتەیەک لەوتووێژیی عومەرئیلخانیزادە (عومەر درۆزن)  دەگەڵ سایتی (هاووڵاتی)  لێڕەوە وەک خۆی دەنووسمەوە.پێشداپرسیاڕێک هەیە کە مرۆڤ دەبێ لێی تێپەڕ نەبێ.بەراستی خەڵك ساویلکەیە یان ئەوانە کە خۆیان بە رزگاریدەر دەزانن زۆر زیرەکن؟بەڵام هەرچؤنێک بێ ئیتردوکان وبازاڕی ئەو شێوە لە حیزب وئەوشێوە لە سیاسەت لە مێژە گاڵە دراوە.
عومەرئیلخانیزادە دەچێتە سەفەربۆ وڵاتی سۆئێدتا پاسپۆڕتەکەی تازە کاتەوە نەکا کاتی بەسەرچووبێ.چون پاسپۆڕتی تازە پێویستە بۆ دەربازبون لە کەمپەکانی زڕەگوێز.ئەرێ کوڕي هەژاریش کە چەکی بۆ ئەوانە هەڵگرتووە پاسپۆڕتی هەندەرانی دە گیرفاندایە؟
هاووڵاتی بۆ عومەر ئیلخانیزادە؟
هاووڵاتی: هۆکار چی بووە کە لە دەرەوەی وڵات یەکگرتنەوەتان راگەیاند ولە ناوخۆی کوردستان (مەبەستی باشووری کوردستانە) نەبوو؟
ع، ئیلخانیزادە: چون من هاتبوومە دەرەوە بۆ هیندێک کاری تەمدیتکردنەوەی پاسپۆڕتەکەم (مەبەستی نوێ کردنەوەی پاسپۆڕتەکەیەتی ) لە ستۆکهۆڵم.کاک عەوڵاش (عەوڵای موهتەدی ئامۆزای) لە درەوە بوو.بۆیە گووتمان باشیشە بۆ خەڵكی کوردستان مزگێنییان بدەینێ./ دیارە مەبەستی رۆژهەڵاتی کوردستانە ومزگێنی یەکگرتنەوە /.
تێبینی:
ئەوە ئەدەبیاتی سیاسیی کەسێکە کە بەو جۆرە گەمە لەسەر ژیانی خەڵك بەرێوە دەبا.بە تیرێک دوو نیشآن دەنگێوێ.هەم پاسپۆڕتەکەی تازە دەکاتەوە وهەمیش عەوڵای ئامۆزای لە دەرەوەی کوردستانە.بۆیە قەراریان داوە با یەکتریش بگرنەوە ومزگێنیش بدەنە خەڵک!.ئەوەی کە دەڵێ، پێش رووداوەکانی ئێڕان یەکترمان گرتبۆوە درۆیەکە لەو پەڕی بێ ئەخلاقیدایە.
جگەلەوانەش دەڵێ:عەوڵای ئامۆزای لە دەرەوە بووە وبە هەلیان زانیوە ئەو کارە راپەڕێنن.کەسێک نەزانێ دەڵێ عەوڵای موهتەدی لە مێژە بۆ خۆی وژنەکەی لە کلێن وقوژبن وئەشکەوتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خەریکی وەرگرتنی مافی کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
من نازانم باسی کام مزگێنی دەکا کە بیداتە خەڵكی کوردستان؟لە بیری چووە کە کاتێک لێکدەترازان مزگێنیان نەداوەتە خەڵك!ئەوانە یان گێلن یان خۆیان لە گێلی دەدەن.وەک ئەسحابی کەهەفیان بەسەر هاتووە.لە ئەشکەوتەکاندا دەخەوە ماون.باسی چین وتوێژێک دەکەن کە لەسەر دەمی شۆڕشی گەلانی ئێڕاندا٢٠ ساڵ بۆ سەرو تەمەنیان بووە.ئێستێ ئەو چێن وتوێژە تەمەنیان لە ٧٠و ٧٥ساڵی تێپەڕێوە.چین وتوێژیی نوێش هیچکات گوێ بۆ قسەی بێ واتاو، حیزبیی زەمینگیرناگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە