ویترین

Sunday, 08/01/2023, 17:49

7970 بینراوە


داهاتووم پڕدێکە لە ویترینی رابردوومدا
دوو پاتم ئەکا لە پەراوێزی شار
تا ونبوون لە شەقامی شەیدایی
تا نغرۆبوون لە ئاسمان
هەڵوەرینی ئینجانەکان 
تا پیاسەکردنی گوڵ بە لاوک و حەیران
هیچ شتێ گرنگ نییە 
من بە تۆ ڕا هاتووم
شێتبوون لە ژێر چەقۆی شەرع
ڕاکشان لە ژێر ستەمی ئایین
لە ژێر چاودێری خێڵی ژنکوژ
چیم ئەوێ لە داعش
ئاساییە هەلوەدابوون
لە قوژبنی سارد و سڕی 
بێ یاسایی 
ماف وشەیکی نامۆوە
لە قووڵایی ڕۆحمدا چاوەڕوانی
پچراندنی ئەو زنجیرە درۆیانەم 
تا جوانتر ناسینی خۆم

سنە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە