بیرەوەریەکانی ئەدمیراڵ بێرد ساڵی ١٩٤٧

Sunday, 29/01/2023, 14:04

7197 بینراوە


ئەم نوسینەی خوارەوە کورتکراوەی بیرەوەریەکانی ئەدمیراڵ بێردە کە لە ساڵی ١٩٤٧ دا یاداشتی کردوە.

دوای جەنگی جیهانی دوو دەنگۆیەک بڵاو دەبێتەوە کە نازیەکان زۆریان ڕایان کردوە بەرەو بەستەڵەکی باکور، ئەوکات ئەدمیراڵ بێرد دەچێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو باسە و ئەم نوسینە کورتکراوەی گەشتەکەیەتی بەرەو بەستەڵەکی باکور.

مانگی دوو ١٩٤٧:


ئەو زەوییانەی لە پشتی سەهۆڵبەندانەکەوە هەیە.

یاداشتەکانی ئەدمیراڵ بێرد

گەشتی فڕین بەرەو جەمسەری باکور، ئەم نوسینانەم بە نهێنی نوسیوەو ئەوەی دەیبینیم لەمڕۆژەدا تۆماری دەکەم.

ئەم یاداوەریانە بە نهێنی دەنوسم کە پەیوەستە بە فڕینی ١٩-٢-١٩٤٧ وە بەرەو جەمسەری باکور،  ڕۆژێک دێت دەبێت مرۆڤ ڕاستیەکان قبوڵ بکات.  من ئامادە نیم ئەم نوسینە بڵاو بکەمەوە و بۆشی هەیە ئەم نوسینە هیچ کات ڕوناکی سەر زەوی نەبینێت.

بەڵام من وەک ئەرکی خۆم هەمو ڕوداوەکان وەک خۆی دەنوسمەوە بۆ ئەو کەسانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان دەیخوێننەوە.

تۆمار کردنی ڕاستیەکان کە ئیتر مرۆڤ ناتوانێت خۆی لێ لابدات.

تۆماری فڕین کەمپی ئارتیک:


١٩-٢-١٩٤٧  کاتژمێر ٠٦:٠٠ هەمو ئامادەکاریەکان کراوە بۆ ئەم دەرچونەمان،  تەنکی فڕۆکەکە فول کراوە لە سوتەمەنی، کاتژمێر ٠٦:١٠ خولەک ئامادەین بۆ دەچون بەرەو باکور.

کاتژمێر ٠٩:١٠ خولەک لە ژێرمانەوە هەموی سەهۆڵبەندانە. ٠٩:١٥ خولەک لە دورەوە شتێک دیارە لە چیا دەچێت، ، کاتژمێر ١٠:٠٠ ئێمە بەسەر چیایەکی بچوکدا دەفڕین بەرەو باکور، لە نزیک چیاکە دۆڵ دیارەو سەوزە ! لێرە نابێت هیچ سەوزاییەک بونی هەبێت!

ئەمەش شتێکی ئاسایی نیە، ئێمە دەبو لەسەر سەهۆڵبەندان بین نەک لەسەر چیاو دۆڵ و سەوزایی..

ئامێرەکانی فڕۆکەکە بە هەمو لایەکدا دەخولێتەوەو خوێندنەوەی تەواوی بۆ ناکرێت.

کاتژمێر ١٠:٠٥ خولەک من چومە بەرزی ١٤٠٠ پێ ، زۆر بە تیژی گەڕامەوە بە لای چەپدا بۆ ئەوەی دۆڵەکە باشتر ببینم، دۆلەکە سەوزە لە گیا دەچێتو  لە قەوزەش دەچێت، ڕەنگی تیشکەکان جیایە لێرە، لەم ساتەدا خۆر نابینم، جارێکی تر بەلای چەپداڕۆیشتین ئاژەڵێکی زۆر گەورە دەبینم لە خوارمانەوە،  ئاژەڵەکە لە فیل دەچێت، نەخیر ئاژەلەکە لە مامۆس دەچێت. ئەمە زۆر عەجایەبە وا دابەزین بۆ ١٠٠٠ پێ تا باشتر ئاژەڵەکە ببینین. بەڵی دڵنیا بوینەوە ئەم ئاژەڵە مامۆسە و یان لە مامۆس دەچێت. تکایە ئەم زانیاریە بگەێنە کەمپی سەرەکی.

وێنەی ئاژەڵی مامۆس

کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک: پلەی گەرما لە دەرەوە ٧٤ فارهایتە واتە ٢٣ دەجەیە،  بەردەوامین لە فڕین لە سەر ڕێڕەوی خۆمان.ئێستا ئامێرەکانی فڕۆکەکە بە ئاسایی کار دەکەن. لە هەوڵدانداین بۆ پەیوەندی کردن بە کەمپی سەرەکیەوە بەڵام ڕادیۆکەمان کار ناکات.

کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک؛ زەوی لە ژێرەوە ئاسایی دیارە شتێک دەبینم لە دورە لە شار دەچێت ، ئەمەش موستەحیلە شتی وا نابێت بونی هەبێت،  کۆنترۆڵی فڕۆکەکە لە دەست خۆماندا نەماوەو فڕۆەکەکە خۆی دەفڕێت، لەم لاو لای فڕۆکەکەمانەوە چەند فڕۆکەیەک دەبینم شێوەیان زۆر نامۆیە،  زۆر بە خێرایی لێمان نزیک دەبنەوە،  شێوەیان لە شیوەی دەڤردایە.  ئێستا زۆر نزیک بونەتەوە،  لەسەر دەڤرەکان هێمای پێەوەیە هێمای سواستیک (هێمای نازیەکان )  ئەمە زۆر سەیرە خوایە ئێمە لە کوێین؟ !!

وێنەی ئاڵای هیندوزمەکان و نازیەکان

دوبارە محاولەم کرد کۆنترۆڵی فڕۆکەکە بکەم بەڵام فڕۆکەکە لە کۆنترۆڵی ئێمەدا نەماوە.

کاتژمێر ١١:٣٥ خولەک؛ ڕادیۆکەمان دەسی کرد بە خشە خشو  دەنگێک هاتە ژورەوە دەنگەکە بە زمانی ئینگلزی بوو، بەڵام لەهجەی هەبو لەوە دەچو کەسەکە خەڵکی ئەڵمانیا بێت..

دەنگە چی گوت؟


" ئەدمیراڵ بەخێر هاتیت بۆ دۆماینەکەی ئێمە، ئێمە تۆ دەنیشێنینەوە لە حەوت خولەکی ئایندەدا، ئەدمیراڵ هێمن بە تۆ لە دەستێکی باشدایت"

کاتێک سەیری پەروانەی فڕۆکەکەم کرد هەردو مەکینەکە لە کار کەوتون بەڵام لەوە دەچێت فڕۆکەکە لە ژێر کۆنترۆڵکی نامۆدا بێت، ئێستا خۆی پێچ دەکاتەوە، کۆنترۆڵەکانی ناو فڕۆکەکە بێ کەڵکن و کۆنترۆڵ لە دەستی ئێمەدا نەماوە.

کاتژمێر ١١:٤٠ خولەک؛ دوبارە نامەیەک لە ڕێگای ڕادیۆکەوە هات:

گوتی ئێستا نیشتنەوە دەست پێ دەکات ، فڕۆکەکە نزم دەبوەو بەرەو زەوی دەچو،  ئێمە نیشتینەوە زۆر کەم هەستمان بەوە کرد کە فڕۆکەکە لە زەویدا.

کاتژمێر ١١:٤٠ خولەک؛ کۆتا نامە دەنوسم لە ناو دەفتەری یاداشتی فڕۆکەوانیدا،  چەند پیاوێک بە پێ بەرەو ڕومان دێن،  باڵایان بەرزە قژیان زەردە،  لە دورە شارێکی گەورە دیارە،  ڕەنگەکانی وەک ڕەنگی پەلکە زێڕینەیە، ئێستا نازانم چی ڕوو دەدات بەڵام نابینم کەس چەکی پێ بێت ئەوانەی بەرەوڕومان دێت بێ چەکن، ئێستا گوێم لە دەنێک بوو بە ناوی خۆمەوە بانگی کردم گوتی دەرگای  دواوەی فڕۆکەکە بکەرەوە.

کۆتایی یاداشت.

لەم ساتەوە هەمو ئەو شتانە یاداشت دەکەم کە لێرەوە ڕوو دەدات، ئەوەی دەیبینم زۆر نامۆیە لە سەرو بیرکردنەوەکانمانەوەیە. ئێمە لە فڕۆەکە دابەزین و خراینە سەر ئامێرێک کە نە تایەی هەبو نە باڵ بەڵام بە شیوەیەک لە شێوەکان دەفڕی، ئەم ئامێرە ئێمەی برد بەرەو شارەکە، کاتێک نزیک بوینەوە لە شارەکە، وا دەردەکەوت شارەکە لە مادەی کرستاڵ دروست کرابێت،  لە نزیکترین کاتدا گەیشتنە بینایەکی گەورە،  بیناکە جۆرێکە لە ژیانمدا لەم جۆرە بینایەم نەبینیوە، شێوازو دیزاینی لە ئیشی فرانک لۆید دەچو، خواردنێکی گەرمیان بۆ هێنان زۆر بەتام بو هیچ شتێکم نەخواردوە لەو تامەی هەبێت خواردنەکە خۆش بوو، دوای ١٠ خولەک  دوو کەس هاتنە ئەو ژورەی ئێمەی تێدا دانرابوین وەک میوان، دەبو بڕۆین لەگەڵیان، من هیچ هەڵبژاردەیەکم نەبو دەبو بچم لەگەڵیان.

ئەو پیاوەی لەگەڵم بو وەک بەرپرسی ڕادیۆ ئەوم بە جێ هێشت واتە بە تەنها ڕۆیشتم لەگەڵ ئەو دوو کەسە.  کەمێک بە پێ ڕۆیشتین و گەیشتینە شوێنێک ئامێرێکی لێ بو لە ئەسانسۆر دەچو، ئێمە بەرەو خوارەوە ڕۆیشتین و پاشان ئامێرەکە وەستا، دابەزین و بە ناو هۆڵێکی درێژدا ڕێمان کرد، ڕەنگی گڵۆپەکان پەمەیی بون،  ڕەنگەکە لە دیوارەکەوە دەردەچێت و هیج گڵۆپێک دیار نیە، یەکێکیان پێ گوتم بۆستە کەمێکمان مابو بگەینە دەرگا گەورەکە، لەسەر دەرگاکە نوسراوی لەسەر بو من نەمدەتوانی بیخوێنمەوە، بەو زامنە شارەزا نەبوم،  دەرگا گەورەکە بە بێ دەنگی کرایەوە لە شیوەی سکە،  گوتیان بۆت هەیە بچیتە ژورەوە، ،   یەکەێک لە دوکەسەکە پێێ گوتم:' مەترسە ئەدمیراڵ  تۆ بۆت هەیە ئێستا چاوت بە ماستەر بکەوێت" . من چومە ژورەوەو ، ژورەکە بە دیکۆرێکی ڕەنگاو ڕەنگ ڕازێندرابۆوە.  شوێنەکە زۆر جوان بو هێندە جوان بوو ناتوانم بە باشی و دادپەروەری وەسفی بکەم. دەنگێک هاتە ناو مێشکمەو پێی گوتم " ئەدمیراڵ بەخێرهاتنت دەکەم بۆ ئەم دۆماینەی ئێمە" من پیاوێک دەبینم لە دەم و چاوی دیارە کە پیرەو چەدەها ساڵی بەڕێکردوە.

ئەو لەسەر مێزێکی درێژ دانیشتوە لەو پەڕی مێزەکەوە، فەرمانی پێ کردم دانیشە لەسەر یەکێک لەو کورسیانە.  دوای ئەوەی دانیشتم سەری پەنجەکانی لەیەک دەداو زەردەخەنەیەکی کرد، بە نەرمی قسەی دەکرد، گوتی:

" ئێمە هێشتمان تۆ داخڵی ئەم شوێنە ببیت لەبەر ئەوەی تۆ کەسێکی خانەدانیت، وە باش ناسراویت لەسەر زەوی"

گوتم لەسەر زەوی بە دەموچاوێکی تاساوەوە!!

ماستەر پێکەنی و گوتی بەڵێ. تۆ لە دۆماینی ئاریانی لە ژێر زەویدا،  ئێمە زۆر لە کارەکانت دواتناخەین، بە سەلامەتی دەتگێڕینەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتویت لە سەر زەوی،  بەڵام ئیستا پێت دەڵێم ئەدمیراڵ ئێمە تۆمان بە چی هۆکارێک بۆ ئێرە هێناوە.

لە تەقینەوەی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی هێرۆشیما و ناکازاکی لە یابان ئێوە سەرنجی ئێمەتان ڕاکێشا. ئەوە بۆ ئێمە زەنگی ئاگادار کردنەوە بوو، بۆیە دەڤرەکانمان نار  بۆ ئەوەی لەسەر زەوی لێکۆڵینەوە بکەن لەوەی کە ئێوە چیتان کردوە.  بەڵام ئەوە تازە بو بە ڕابردو ئەدمیراڵ.

 بەڵام من بەردەوام دەبم لەقسە کردن،

" تۆ دەبینیت ئێمە پێشتر هیچ کات خۆمان هەڵنەقورتاندۆتە جەنگەکانی ئێوە، یان شیوازی بارباریێتیتان،  بەڵام ئێستا ئێمە ناچارین،  ئێستا ئێوە یاری بە هێزێک دەکەن کە بۆ مرۆڤ دروست نەکراوە،  ئەویش وزەی ناوکیە،  ئێمە نامەی خۆمان گەیاندۆتە دەسەڵاتادارانی دونیاکەی ئێوە،  بەڵام ئەوان زۆر گەرمو گوڕ نەبون، ئێستا تۆ شایەتحاڵی بونی ئێمەیت و ئێمە بونمان هەیە لێرە، کولتورو زانستی ئێمە هەزارەها ساڵ لە پێس ئێوەوەیە ئەدمیراڵ،"

من قسەکەم پێ بڕی و گوتم: " ئەمە چی پەیوەندیەکی بە منەوە هەیە گەورەم؟ "

چاوەکانی ماستەر بە قوڵی چوبونە ناو مێکشمەوە، تەواوی مێشکمی خوێندەوە، پاشان گوتی: "جۆری ئیوە گەیشتونەتە خاڵێک کە گەڕانەوە بۆ دواوە مەحاڵە، بۆ ئەوانەی کە دەیانەوت دونیاکەی ئێوە خاپور بکەنەوە بۆ مانەوەیان لە دەسەڵاتدا،

ماستەر بەردەوام بوو لە قسەکردندا.

" لە ساڵی ١٩٤٥ دا  ئێمە هەوڵماندا پەیوەندی بکەین بە هاوڕەگەزەکانتەوە، بەڵام ئێوە بە شیوازێکی دڕندانە وەڵامتاندایەوە، دەڤرەکانمان تەقەیان لێ کرا،  وە فڕۆکەکانتان دوای دەڤرەکانمان دەکەوتن، کوڕم گوێ بگرە ، لە دونیاکەی ئێوەدا دەستێکی ڕەش دەسەڵاتی بەدەستە و ئارامی بونی نابێت ئەمانەت بونی نابێت زاناکانتان جێگای متمانە نین، ئەوان بەردەوام دەبن تا کۆتا گوڵ لەناو دەبەن و هەموشتێک بەرەو خراپتر دەبەن. شەڕەکانتان بێ واتایە، ئێمە لێرەوە زۆر بە ڕونی دەیبینین و هەمو کاتژمێرێک ڕوونتر دەبێتەوە بۆمان،  ئایا بیر لەوە دەکەیتەوە کە من هەڵەبم؟

من وەڵامم دایەوە گوتم نەخێر،

ماستەر " پێشتر پێش ئێوە سەردەمی تاریکی هات ئەو سەردەمەش ٥٠٠ ساڵ درێژەی هەبو."

گوتم بەڵێ ماستەر.

ماستەر" سەردەمی تاریکی دێت بۆ هاوڕەگەزەکانت  بەم زوانە ، زەوی وەک باکور دەکەوێتە ژێر سەهۆڵەوە،  بەڵام کەمێک لە هاوڕەگەزەکانت دەتوانن ئەو سەردەمە تێپەڕێنن،  لەوە زیاتر ناتوانم بڵێم." ئێمە لە دورەوە دەبینن سەرلەنوێ دونیا بەرەو کاولکاری دەچێت لە لایەن هاوڕەگەزەکانتەوە .

ئەوان بەدوای گەنجینە ونبوەکان و ئەفسانەییەکانیدا دەگەڕێن، و لێرە دەبن کوڕەکەم، لە ژێر چاودێری ئێمەدان دەبن. هەرکاتێک ئەو کاتە هات ئێمە دێین یارمەتی ئێوەو کولتورو ڕەگەزتان دەدەین بۆ هەڵسانەوە، هیوادارم ئەو کات شتێک فێر بوبن، ئەو کات دەبێت سەرلەنوێ دەست پێ بکەنەوە.ئێستا بگەڕێرەوە بۆ سەر زەوی بەم نامەیەوە..."

ئەدمیراڵ؛ ئەم وشانە بۆ من وەک خەونێک وابو بەڵام دەمزانی ئەمە هەموی ڕاستیە و ڕودەدات، بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆم نوشتاندەوە وەک ڕێزێک بۆ ماستەر،  دوای کەمێک ئەو دوو کەسەی یەکەمجار منیان هێنا بۆ ئەم ژورە  گەڕانەوەو گوتیان لێرەوە ئەدمیراڵ، لە کۆتا نیگامدا سەیری ماستەرم کرد زەردەخەنەیەکی کردو گوتی کوڕم سەفەر سەلامەت.

 

کۆتایی گەشتەکەی ئەدمیراڵ بێرد.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە