راپۆرتێکی مەترسیدار

Saturday, 04/02/2023, 22:18

4878 بینراوە


- ئەرێ زانکۆی راپەرین لە جیاتی ناوەندی گەشەپێدان، دەبێتە ناوەندێکی هاوکار بۆ جاسوسی ؟
- لەدوای کۆدەتای ھەشتی تەموز چەندین بنکەی ھەواڵگری لە سنوری پارێزگای سلێمانی دروستکران. کە گەورەترینیان بنکەی دژە تیرۆری چوارقوڕنەیە، ھۆبەی میت و چەند دەزگایەکی ھەواڵگری تری لێدانراوە بۆ چاودێریکردن بەسەر ولاتپارێزان ودەڤەرەکانی پاراستنی میدیا . ئەم ناوەند ودەزگایانە دەمێکە لە دەڤەری ژێر دەسەلاتی سەرچەتەکانی پدک کاران و بوونەتە هۆی تیرۆری دەیەها مرۆڤی وڵاتپارێز.
- لەتازەترین نموونەدا زانکۆی راپەڕین لە رانیە بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی زانکۆکەو بە ھاوکاری لێپرسراوانی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین، لە نەزانی و گێلی ونەفامییەوە بێت یا هەر هۆکارێکی دیکە بێت، مەترسیدارترین پڕۆژەیان بۆ خزمەتکردنی ئەجیندا ھەواڵگریی دوژمنانانیان دروسکردووە، ئەمەش خزمەتێکی ئاشکرا بە ئێران و تورکیا دەکات.
- لەو دوو سەرچاوەی لە خوارەوە دیارم کردوە، باسکراوە کە ئێران بۆ موشەک بارانکرنی بنکەو ناوچەکانی ئەمریکی و حزبە کەمپنشینەکانی رۆژهەڵات تاکە شتێک کە سودی لێدەبێنی وێنەکانی گوگل ماپە تەنانەت ئەمریکیەکان خۆیان لەلایەن گوگل ئاگادار کراونەتەوە کاتێک لەئێرانەوە بە رەزەلوشنی باڵا وێنەکان داونلۆد کراون. چونکە هەر داونلۆدێک لە هەر ئاپێک، خاوەن ئاپەکە دەزانێت لە کوێ داونلۆدکراوە.
بۆیە سوپای ئەمریکی بە ئەنقەست گوگلی ناچار کردبوو کە کۆردینات و وێنەی هەندێک ناوچە لە عێراق و کوردستان بگۆرێت لەترسی بەکارهێنانیان.
- پەیوەست بە تورکیاشەوە ئەوەی پەیوەندی بە سیستەمی درۆنەکانیەوە هەیە بە هەمان شێوەیە. توکیا لە ٢٠٢٠ وە پرۆژەیەکی هەیە ئەویش پرۆژەی دۆزینەوەی ئەلتەرناتیڤی سیستەمی جی پی ئێس GPS بۆ ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی کە بە جی پی ئێس دیاریکردنیان قورسە. بۆ ئەمەش لە ناوچەی حاجی ئۆمەران و قەندیل دوو ساڵی رابردوو چەندین جار پارەیان داوە بە شوان و خەلکی لۆکاڵی تا بە موبایل جاسوسیان بۆ بکەن کە گەریلا چەندینی گرتن لە سەر تیڤی دانیان نابوو، کە بە موبایل وێنەیان گرتوە بۆ تورکیایان ناردوە و، ناوی ناوچەکانیان دیاریکردوە، جا ئەمە لە ئێستادا ئەوەی زانکۆی راپەرین دێن لە داتا بەیسی پەبلیکی وەکو گوگلدا ئەو وردەکارییانە زیاد دەکەن ئەمە جگە لە هاوکاریکردنی کارە تیرۆریستیەکانی ئێران و تورکیا، هیچ بەرهەمێکی تری ئەکادیمی نیە، زانکۆ دەیتوانی ئەمە بکات بە جیاکردنەوەی داتا بەیسێک یاخود دروستکردنی ئاپێک بۆ ئەوەی بزانن کێ ئاپەکە دادەبەزێنێ دەیانتوانی بەو شێوە چاودێری بەکارهێنانی ئەم وردەکارییەش بکەن، بەلام ئێستا بەو شێوەیە جگە لە دروستکردنی مەترسی هیچی تر نیە. ئەمە لە کاتێکدایە ئێران خۆی بە ئاپی جیاواز تەواوی شەقام و شوێنە گشتیەکانی تاران و شارە گەورەکانی خستۆتە بەردەستی خەلکی جیا لە سیستەمە گشتیەکانی گوگل .
بەپێ راپۆرتەری رۆژنامەی نیۆرکەر درۆنەکانی تورکیا کە لەبەر دەستی ئۆکرانیادان ئەو ماوەیە لە ئۆکرانیا تەنها بە دیاریکردنی شەقام و وردەکارییەکانی شار و رێگاکانی ئۆکرانیا، درۆنێکیان دوای ئەوەی جام دەکرێ لەلایەن سوپای روسیاوە بەبێ ئینتێرنێت و پەیوەندی بە بنکەکەیەوە دەکات، تەنها بەبەکارهێنای گوگل ئەو کردەی پێی سپێردرابوو ئەنجامی دابوو و، دواتر گەرابوییەوە بنکەکەی خۆی. کەواتە ئەم وردەکارییەی زانکۆی راپەرین دەیەوێ بیخاتە گوگلەوە رێک خزمەتی ئەم پرۆژەی تورکیا دەکات کە رەنگە ئەم وردەکارییەیان بە ١٠ ساڵی تر دەستی نەکەوێ .
ئەم پرۆژە دەبێت بوەستێنرێت چونکە مەترسی گەورە هەیە بۆ سەر تاک بەتاکی خەڵکی کوردستان وتەڤگەری ئازادی. هەردوو دەوڵەتی داگیرکەر ئێرانو تورکیا، سود لەم پرۆژەیەی زانکۆی راپەڕین وشارەوانییەکانی راپەرین، بۆ کوشتوبڕی گەلی کورد دەبینن.
- بۆچی مەترسیە بەسەر قەندیل؟
چونکە جێگەی پرسیارە کە لەھەموو کوردستاندا تەنیا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئەو بەرنامەیە دانراوەو ھەوڵیش ئەدرێت بەرەو تەواوی ھەرێمی پاراستنی میدیا بخەنە ناو ھەمان سیستەم.لە ڕاستییدا لە هەموو وڵاتان ئەوە کراوە، بەڵام گوگڵ خۆی لە ڕێگای کۆمپانیای تایبەتی دەیکات.بەڵام ئەمە بۆ وڵاتێک کە زۆرتریین سیخوڕی وڵاتان و دەزگاکانی موخابەراتی هەرێمییەکان، تەراتێنی تێدا دەکەن، ناچێتە چوارچێوەی گەشەپێدانی زانستی بەڵکو دەچێتە چوارچێوەی خزمەتکردن بە دەزگا جاسوسییەکانی وەک میت وئیتلاعات، بۆیە ئەگەر بەریان پێنەگیرێت مەترسییەکان هێجگار گەورەن.

- بەڵگەکان:

- وردەکاری پرۆژەکەی زانکۆی راپەرین
بەکارهێنانی گوگل لەلایەن ئێران بۆ لێدانی بنکەکان لە عێراق
پرۆژەی سیستەمی درۆنی تورکی بۆ دیاریکرنی ناوچە شاخاویەکان بەبێ پێویستی جی پی ئێس
درۆنی تورکی لە ئۆکرانیا بەشێوەی ئۆتۆماتیکی پشتبەستن بە شەقامەکانی ناو گوگل ماپ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە