کێ دەڵێت مێژوو دووبارە نابێتەوە؟

Friday, 17/02/2023, 21:38

8154 بینراوە


زۆربەی هەڵەی مێژوویی گەلی کورد زادەی ناوشیاری سیاسی و باوەڕبەخۆنەبوون و لاوازی رۆحی نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە ، زائیدەن  پیلانی بەرژەوەندیخۆازی و ستراتیژی سیاسی وڵاتانی زلهێز.
حەمەڕەزاشای باوکی بەحۆکمی یاسا و ڕێبەری کاریزمایی زیندە یاد دکتۆر مصدق و ئێرادەی گەلی وشیار لە وڵات ڕاوەدونرا !
وپاشان بە خۆاستی ئەمریکا و بریتانیا ، بەهاوکاری خەیانەتکارانی نێوخۆ لە لایەن چەند ئایەتۆڵایەکی خۆفرۆش ( سید محەمەد بهبهانی) و ( ابولقاسم کاشانی ) و چەند ئەڵواتێکی چەقۆکێش و دز و باجگیر بە نوێنەری 
(شعبان جعفری ناسراو بە شعبان بێ مۆخ ) لەکودەتای 28 مرداد ساڵی 1332 هەتاوی
محەمەد ڕەزاشا گەرایەوە سەرتەختی پاشایەتی !
بەداخەوە لە سەدەی 21 کەسەدەی زانست و  پێشکەوتنی تکنۆلۆژیا و قیل و قاڵی دیمۆکراسی و ماڤەکانی مرۆڤە هەمان مێژووی قێزەون لە لایەن هەنێ ئەحزابی نابەرپرسیاری کورد بەبێ پرس وخۆاست و نیازمەندیە لەمێژینەکانی گەلانی ئێران بەتایبەت خەڵکی بلوچستان و کوردستان بێ مۆتاڵا لە ئەگەری دووبارەبوونەوەیە !
بەراستی ئەم چاوپۆشیە سیاسی و ڕەچاونەکردنی مێژووی سەردەم و ڕابەردو کە یەک لەوانە جوانەمەرگ کردنی کۆماری کوردستانە بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەێی بە مەبەستی دووبارە نەکردنەوەی لەداهاتودا  دەگەڵ پاشماوەی ڕژیمی پالەوی نەخراوەتە بەر لێکۆڵینەوەی زانستی !
بەندەش وەک هاوڵاتێی بەمافی خۆمی دەزانم دژبەم هاتوهاوارەی تەواوییەتی ئەرزی ئێران ڕاوسەرنج و ڕەخنەی خۆم دەڕبڕم نامەوێ بڕۆمە نێو قوڵایی ئەم مەقولە چارەنووسسازە،
 بەکوردی وکورتی:
1- سەرانی ئەحزابی کورد و گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان نابێت فریوی ئەو قاو قریوە و دەستەواژاەفریوکارانە بخۆن کە ڕۆژانە لە میانەی دەزگاکانی  ڕاگەیاندن وەبەرگوێمان دەکەون: 
ملت کرد غیورە ، میهن پرستە ، و در طول ادوار ازخاک وطن و تمامیت ارضی ایران جانانە دفاع نمودە ،
اگر ما مجدآ بە مسند تاج و تخت برسیم با یکسونگریستن و یکسان زیستن در زیرلوای قانون شاهنشاهی عدالت اجتماعی و فرهنگی  وحقوق خلقهای ایران را بدونە اجحاف و برتری  مدنظر قراردادە و عملی خواهیم نمود !
درواقع این وعد و وعید شفاهی پشیزی ارزش ندارە، چون مارگزیدەایم و مارگزیدە از ریسمان نیز می ترسد !
داخۆازەکانی میللەتی کورد   دەگەڵ  ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی وڵات وەک مەکتوب و دکۆمنتێکی مۆعتەبەری مێژووی بە واژۆی چەندین وڵات کە خۆازیاری هەڵدێرانی ڕژیمی پەتوسێدارەی ئیسلامی ئێرانن پێویستە وەک وەسیقەیەکی نێو دەوڵەتی تۆمار بکرێت .
 2- لەبواری سایکۆلۆژیەوە بە دوو پرسیار دەتوانن ڕەندبازی سیاسی و ناخی شاراوەی رەزا پالەوی لە وتووێژی تەلەڤزیۆنی هەڵماڵن، تا چیدی لەڕێگای پێچ و پەنا و فوتوفەنی حەڕافی و دیماگۆژی گەلانی ئێران نەکاتە ئامرازی شەخسی خۆی.
ب- ئایا ئەم شازادە کە پەروەردەی مەکتەبی دیمۆکراسی و سیستمی سکولاری جیهانە چ تفسیر و هەڵسەنگاندنێکی مرۆیی و سیاسی و میللی هەیە لەهەمبەر جوانەمەرگ کردنی کۆماری کوردستان وەک لە سێدارەدانی پێشەواقازی محەمەد بە بڕیاری باوکی ؟
پ- بەهەمان شێوە کردەوەی فۆرسەت تەڵەبانەی باوکی لە شەڕی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و حکومەتی عراق کە بەخۆدزینەوە لە پشتیوانی پێشمەرگە لە ساڵی 1975
کۆتایی بەو شۆڕشەهێنا
کە خوێنی هەزاران 
شەهیدکرایە قوربانی ڕێکەوتنی نێوان حەمەرەزاشای باوکی و سەدام حسەین لە وڵاتی ئەلجەزائر،بۆبەشداربوون لە کەشتیڕانی
لە (ئەروەندرود [ شطالعرب ؟
بەراستی ئەگەر سەرۆک حیزبەکوردیەکان شەهامەتی داواکاری و رووبەروبوونەوەیان هەبێت دەگەل رەزاپالەوی بۆ بەڕێوەبردنی ڕاشکاوانەی ئەم دیالۆگ و دیبەتە بەشێوەی لایڤ یان بەشداری کردن لە یەکێ لە تەلەڤزیۆنە بەناوبانگەکان ، لە زۆرشت ئاگادار دەبین کە ئایا کۆپی بەرابەری ئەسڵە و میتۆدی دەوڵەتمەداری هەمان شێوەی ڕزیوی پێشوە؟
یان شق القمر بەڕێوەیە!
، کەبەڕای من ئەم چاوەڕوانیە گەلێ دژوارە .
ئافڕێنەری شۆڕشی
 ژن  ژیان ئازادی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستانە بەم هۆیەوە هیچ حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان ناتوانێ لە پێناوی مەسڵەحەتی حیزبی و ناوچەگەری یان حەز و خۆاستی شەخسی خۆی  بەرژەوەندیەگشتیەکانی گەل ونیشتیمان پێشێل بکات و یاری بە چارەنووسی نەتەوەکەی بکات.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان
مەرگ ونەمان بۆ رژیمی پەتوسێدارەی ئیسلامی ئێران .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە