ژهردارکردن بەردەوامە!

Wednesday, 08/03/2023, 21:52

10170 بینراوە


ژهردارکردنی قووتابیان لە ئیڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە!
لە شارەکانی، ئەردەوێڵ، تەورێز، ئورومییە، بجنورد، مەشهەد، تاران، قەزوین، زەنجان، قوم، هەمەدان، کرمانشان، ئەراک، خوڕئاوا، ئیلام، ئیسفەهان، ئەهواز، شیراز، یەزد، بەندەرعەباس، ژهردارکردنی قووتابیان بەردەوامە و تا ئێرەش لەو پەیوەندیەدا کەس دەستگیر نەکراوە!
نوێنەرێکی پارڵمانی ئێران دەڵێ: تا دوێنێ ٢٥ پارێزگا و٢٣٠ فێرگە بە قوتانی کچ وکوڕ ژهرخوارد کراون. سەرجەم دەکرێ بڵێن تا ئەوڕۆ٥٠٠٠ کەس لە ئێڕان و رۆژهەڵاتی کوردستان ژهردارکراون! کە زۆرینەیان کچ بوون.
وەکی دیکەش دایک و باوکەکان نیگەرانی منداڵەکانیانن، بۆیە هێدی هێدی خەریکن کە منداڵەکانیان نەنێرنەوە قووتابخانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە